گه‌ران له ئینترنێت به‌سووده بۆ مێشك
KTV ...
بێستون كاكه‌یی. نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ی توێژه‌رانی زانكۆی كالیفۆرنیا( UCLA) ئاشكرای ده‌كا، گه‌ران له ئینترنێت و سه‌ردانی ماڵپه‌ر و ویبلاگهكان به‌شی بریاردانی مێشكی مرۆڤ به‌هێزتر ده‌كات و ئه‌مه‌ش زیره‌كی مرۆڤی به‌دواوه هه‌یه.
گه‌ری ئیسمال توێژه‌ری به‌رپرسی ئه‌و توێژینه‌وه ده‌ڵێت: گه‌ران له ئینترنێت مێشك چالاك ده‌كات و كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر كاره‌كانی مێشك.
هه‌روه‌ها گه‌ران له ئینترنێت مێشك به‌جووڵه ده‌خات ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه كه كه‌سانێك كه سه‌ردانی ئینترنێت ده‌كه‌ن له دواییدا تووشی نه‌خۆشیه‌كانی مێشك وه‌ك ئالزایمێر نه‌بن.
ئاكامی ئه‌م توێژینه‌وه له گۆڤاری زانستی "Geriatric Psychiatry" بڵاو بوه‌ته‌وه.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|