به‌پێی مانگی له‌دایكبوونت
ئه‌و مانگه‌ی تیایدا لهدایكببوی كاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ دیاریكردنی جۆری كه‌سایه‌تیت، تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌روونناسیش كه‌سایه‌تی مرۆڤ به‌پێی ئه‌و مانگه‌ی تیایدا له‌دایكبووه پۆلێن ده‌كات.
كانوونی دووه‌م: كه‌سێكی سهرنجراكێشنو ده‌ورووبه‌ر بهههڵسووكهوتهكانیان سه‌رسام ده‌كه‌ن، پێش هه‌ر بڕیارێك به‌وردی بیر ده‌كه‌نه‌وه، حه‌زیان به‌درۆكردن نییه‌و هه‌ر گرفتێكیشیان هه‌بێت بهرووخساریانهوه ده‌رناكه‌وێت، بۆ بڕیاره گرنگه‌كان زۆر به‌هێواشی هه‌نگاو ده‌نێن.
شوبات: كه‌سێكی كۆمهڵایهتینو زۆر به‌ئاسانی ده‌توانن له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره كه‌سایه‌تییه‌كاندا خۆیان بگونجێنن، توڕه‌بوونیان زۆر كه‌مه‌و به‌زوویی هێور ده‌بنه‌وه، توانای خۆكۆنترۆڵكردنیان هه‌یه، دڵسۆزن بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیان، كه‌سێكی متمانهپێكراوو نهێنی پارێزن.
ئازار: كه‌سێكی زیرهكنو زۆرگرنگی به‌فێربوونی شتی نوێ ده‌ده‌ن، زۆربه‌ی كات بۆچوونه‌كانیان له‌جێگه‌ی خۆیاندایه، ئه‌مه‌شه وایكردووه زۆر گوێیان لێبگیرێت، كه‌سێكی رۆخۆشو ده‌م بهپێكهنینن، له‌ناخه‌وه كه‌سانێكی شهرمننو حه‌ز به‌خۆده‌رخستن ناكهنو كه‌متر ده‌چنه بۆنه‌كانه‌وه.
نیسان: زوو د‌رك بهگۆڕانهكانی ده‌ورووبه‌ریان دهكهنو به‌ئاسانی ده‌توانن به‌رامبه‌ره‌كانیان بخوێننه‌وه، له‌گه‌ڵ خۆیاندا راستگۆن، به‌ئاسانی متمانه به‌هه‌موو كه‌سێك ناكهنو به‌وردی لهدهورووبهرهكهیان ده‌كۆڵنه‌وه، گرنگی بهجوانكردنی خۆیان دهدهنو كه‌سانێكی كۆمه‌ڵایه‌تین.
ئایار: حه‌زیان به‌یارمه‌تیدانی كه‌سانی تر هه‌یه‌و به‌سه‌ركه‌وتنی دۆست‌و ناسیاوه‌كانیان ئاسووده ده‌بن، توانایه‌كی زۆریان هه‌یه بۆ هه‌ستانه‌وه‌و شكست چۆكیان پێ دانادات، دودڵن لهبڕیاردانو به‌زوویی بۆچوونه‌كانیان ده‌گۆڕێت، بیرۆكهكی گرنگ ده‌خه‌نه روو كه ئه‌نجامی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
حوزه‌یران: كه‌سانێكن حه‌ز به‌هونه‌ر دهكهنو توانای داهێنانیان هه‌یه، له‌رووی سۆزدارییه‌وه كه‌سانێكی سه‌ركه‌وتوو نین، حه‌زیان به‌ده‌ستكه‌وتنی دارایی زۆر هه‌یه‌و هه‌وڵی به‌رده‌وامی بۆ ده‌ده‌ن، له‌زۆربه‌ی هه‌نگاوه‌كانیان به‌خت یاوه‌ریانه، له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه لاواز‌و داخراون.
ته‌موز: به‌زوویی ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی خۆیان نابن‌و هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆژانه‌ی ده‌چێته خه‌یاڵیانه‌وه، حه‌زیان بهسهركێشی به‌رده‌وام هه‌یه‌و گه‌شبینن به‌رامبه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ورووبه‌ر، كه‌سانێكی شهرمننو كه‌متر حه‌زیان بهتێكهڵاوبوونو قه‌ره‌باڵغی هه‌یه.
ئاب: سوورن له‌سه‌ربۆچوونه‌كانی خۆیان‌و زۆربه‌ی كات تاكڕه‌وانه بڕیار ده‌ده‌ن، حه‌زناكه‌ن كه‌سانی تر رێنماییان بكات، ئه‌مه‌ش زۆرجار ده‌یانخاته هه‌ڵه‌وه، له‌رووی داراییه‌وه كه‌سانێكی ده‌ست بڵاون، دڵسۆزن بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیان، كه‌م ئارام دهگرنو به‌زوویی توڕه دهبنو زووش په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
ئه‌یلول: كه‌سانێكی ئارامگرنو زۆر له‌سه‌رخۆو به‌شێنه‌یی هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانیان ده‌نێن، رقیان لهدرۆیهو حه‌ز به‌وه‌ده‌كه‌ن به‌راشكاوانه بۆچونی خۆیان بخانه روو، گرنگی بهدڵرهنجانی كه‌سانی تر ناده‌ن، به‌دوای ئاشكراكردنی عه‌یبه‌و نه‌نگی كه‌سانی تردا ده‌گه‌ڕێن، به‌وریاییه‌وه داراییه‌كه‌یان خه‌رج دهكهنو زیاده‌ڕۆییی ناكه‌ن لهسهرفكردنیدا.
تشرینی یه‌كه‌م: هه‌میشه حه‌زیان بهقهرهباڵغیو تێكه‌ڵبوونی كه‌سانی تره، زۆربه‌ی كاته‌كانیان به‌فێربوونی شتی نوێیوه خه‌ریك ده‌كه‌ن، به‌ختێكی باشیان هه‌یه، توانایه‌كی زۆریانههیه بۆ رازیكردنی دهورووبهرهكهیانو سه‌رخستنی ئه‌و كارانه‌ی ده‌یانه‌وێت، له‌رووی سۆزدارییه‌وه كه‌سانێكی پڕ ههستو سۆزنو زۆر گرنگی بهخۆشهویستهكهیان ده‌ده‌ن.
تشرینی دووه‌م: كه‌سانێكی لهخۆبووردوونو زۆر به‌زوویی ئه‌و ئه‌ركانه راده‌په‌ڕێنن كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانیان، شهرمننو دوور ده‌كه‌ونه‌وه له‌و جێگایانه‌ی خه‌ڵكانێكی زۆری تێدایه، له‌پێناو هاوڕێكانیان ده‌ست له‌زۆر مافی خۆیان ههڵدهگرنو به‌لایانه‌وه گرنگه دڵی دهورووبهرهكهیان لێیان نه‌ره‌نجێت، به‌زوویی لهگۆڕانكارییهكان تێده‌گه‌ن.
كانوونی یه‌كه‌م: كه‌سانێكی كۆمهڵایهتینو بیرۆكه‌كانیان زۆربه‌ی ده‌ورووبه‌ره‌كانیان سه‌رسام ده‌كات، به‌رده‌وام شتی نوێ داده‌هێنن، به‌زوویی بڕیار ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات زۆرجار بكه‌ونه هه‌ڵه‌وه، پێیان خۆش نییه كه‌س ده‌ست وه‌ربداته كاره‌كانیان‌و حه‌ز به‌سه‌ربه‌ستی ده‌كه‌ن، راستگۆنو نهێنی دهورووبهرهكهیان ده‌پارێزن، له‌زۆربه‌ی كاره‌كاندا به‌ختێكی باشیان هه‌یه.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|