کلیلی دڵی ئافره‌ت به سانایی بریتیه له چه‌ن گفتوگۆیه‌کی ئاسایی ، که ئافره‌ت ئاره‌زووی بیستنیان ده‌کات ، وه هه‌ستیان پێ ده‌کات ... ئه‌وانیش :
کلیلی یه‌که‌م : گوێ گرتن ..
گرنترین موجامه‌له‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ ئافره‌ت ده‌کرێ ... به گوێگرتن بۆی هه‌ستێکی وای ده‌ده‌یتێ که تۆ گرنگی پێ ده‌ده‌یت ، گرنگی دانێکی وورد بۆ ژیانی ، چونکه ئافره‌ت پێی خۆشه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌و چالاکیانه‌ی له ژیانی دا هه‌بوون هه‌مووی به ووردی باس بکات ، به گوێ گرتنت بۆی و دانیشتن له‌گه‌ڵی ، هه‌ستێکی قوڵی لا په‌یدا ده‌بێت که ده‌بێته مایه‌ی تێگه‌شتن و زیاتر نزیک بوونه‌وه له‌یه‌کتر .
کلیلی دووه‌م : پشت گرتن یان ته‌ئیید کردنی ..
زۆر خۆشه بۆ ئافره‌ت کاتێ هه‌ست ده‌کات که هاوسه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵیایه‌تی و یارمه‌تی ده‌دات و قورساییه‌کانی له‌سه‌ر ئاسان ده‌کات ، وه له هه‌موو بارودۆخێکی نائاسایی ده‌یپارێزێت کاتێ رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه ، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌کات که هه‌ستی هێز و ده‌سه‌ڵاتی بۆ دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
کلیلی سێه‌م : ئیعجاب بوون پێی ...
ئافره‌ت عاشقی ئه‌وه‌یه که هه‌ست بکات هاوسه‌ره‌که‌ی موعجیبه پێی ، به شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی بۆ نمونه ، یان به جوانی ڕیکخستنی جل و به‌رگی ، خۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ، به بۆن خۆشی و که‌سایه‌تی ، ڕۆح سوکی و ئازایه‌تی و ئاستی ڕۆشنبیریی و زانستی .... ئه‌و هه‌میشه چاوه‌ڕێی بیستنی چرپه‌کانی ئیعجابی هاوسه‌ره‌که‌یه‌تی بۆی ...
کلیلی چواره‌م : گرنگی پێدانی ..
هه‌میشه خۆت وا ده‌ربخه که خێزانه‌که‌ت جێی گرنگی پێدانی تۆیه ، هه‌وڵ بده ووته‌ی " پیاو گرنگی نادات" ره‌ت بکه‌ره‌وه ، به پێی توانای خۆت هه‌وڵ بده گرنگی پێدانت بۆی ده‌ربخه‌یت ، به جۆرێک که ته‌وه‌ره‌ی ژیانی تۆ ئه‌وه ، ئه‌وه زۆر دڵخۆشی ده‌کات و هه‌ستێکی گه‌وره‌ی متمانه بۆ خۆ بوونی پێ ده‌به‌خشێ ، ئه‌و گرنگی پێدانه باڵ ده‌کێشێ بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که گرنگیان پێ ده‌دات ، ئه‌وه‌ش ده‌یگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی که ئه‌و شتانه‌ی له‌لای هه‌ردوولا گرنگن هاوبه‌ش ده‌بێت و زیاتر لێک نزیکبوونه‌وه‌و تێگه‌شتنی هه‌ردوولای به‌دواوه‌یه ... له کۆتاییدا ده‌بێته هۆی دروست بوونی هاوسه‌نگی ده‌روونی له ژیانی دا ...
کلیلی پێنجه‌م : هاندانی ...
هه‌میشه به‌دوایه‌وه به ، هانی بده که ببێته ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ی که خۆی خه‌ونی پێوه ده‌بینێت ، به مه‌رجێک خۆت له سایه‌ی دا بمێنیته‌وه ، هه‌وڵ بده له‌سه‌ر ئاستی سۆز و هۆش و ڕۆشنبیری ئاوێزانی بکه‌ی ، هه‌میشه سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ ده‌ربخه .... ئافره‌ت هه‌رچه‌نده خاوه‌نی که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێز بێت پێی خۆشه که هاوسه‌ره‌که‌ی بیپارێزێت و له‌گه‌ڵی بێت .
کلیلی شه‌شه‌م : شانازی پێوه بکه ..
وای لێ بکه هه‌میشه هه‌ست بکات که تۆ شانازی پێوه ده‌که‌ی ، جار نا جارێک ئه‌و هه‌سته‌ی بۆ ئاشکرا بکه ، به تایبه‌تی له‌به‌رده‌م منداڵه‌کانتان دا ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ست کردن به خۆشیه‌ک له ناخیه‌وه که هه‌ست به بوونی خۆی ده‌کات ...
له کۆتایی دا ... له پێناو ئه‌وه‌ی هه‌ستی به هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمان کرد ، مه‌رجێک هه‌یه له کاتی به‌کارهێنانی کلیله‌کانی دڵی ئافره‌ت دا ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌ستی به‌و کارانه له‌و په‌ڕی ڕاست گۆیی و نیه‌ت پاکی یه‌وه ، هه‌تا نزیک بوونه‌وه‌ت لێی نه‌بێته ئه‌وه‌ی که تۆ نمایش ده‌که‌یت یان دوو ڕوویی ...
به هیوای به‌خته‌وه‌ری هه‌موو خێزانێک ... بیرتان نه‌چێت گه‌وره‌ترینی کلیله‌کان بریتیه له ئیمان به خوای گه‌وره ...
اذکرالله
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|