به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه ... مناڵه کوێره‌که
هیَشتا ته‌مه‌نى سى ساڵیم ته‌واو نه‌كردبوو كه خیَزانه‌كه‌م یه‌كه‌م مناڵى بوو. ئه‌وكات من خه‌ریكى رابواردن و گاڵته‌كردن بووم به خه‌ڵكى، به‌تایبه‌ت لاساییكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى و هه‌موویانم ده‌خسته پیَكه‌نینی زۆر. ئه‌و شه‌وه‌م بیر ناچىَ كه كویَریَكم بینى سواڵى ده‌كرد و قاچم به‌ر قاچى دا و كه‌وت و سه‌رى بائه‌دا و نه‌یئه‌زانى چى بڵىَ؟؟ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌وىَ بوون دایانه قاقاى پیَكه‌نین و ئه‌م شه‌قامه پرِ بوو له گاڵته‌پیَكردن. زۆربه‌ى هاوریَكانم لیَم دوور ئه‌كه‌وتنه‌وه نه‌وه‌ك من لاساییان بكه‌مه‌وه یان گاڵته‌یان پىَ بكه‌م.
دره‌نگى شه‌و گه‌رِامه‌وه بینیم خیَزانم وه‌ك جاران چاوه‌رِیَمه و هیلاكه و كاتى مناڵبوونیه‌تى ووتى ئه‌وه له كویَى؟؟ منیش ووتم له مه‌ریخ لاى هاورِیَكانم. ووتى من زۆر هیلاكم به بیَده‌نگى فرمیَسكیَك كه‌وته سه‌ر روِومه‌ته‌كانى و منیش هه‌ستم كرد كه به‌راستى پشت گویَم خستوه و گرنگى پیَناده‌م به‌تایبه‌ت له‌م كاتانه‌دا. به‌په‌له بردمه خه‌سته‌خانه و له‌ویَش بۆ هۆڵى مناڵبوون. زۆرم چاوه‌ریَ كرد هه‌ر نه‌بوو. گه‌رامه‌وه ماڵ و ژماره‌ى ته‌له‌فونم جىَ هیَشت تا مژده‌م ده‌نىَ. دواى كاتژمیَرىَ ته‌له‌فونیان كرد و مژده‌ى له‌دایكبوونى سالمیان پیَدام. چوومه خه‌سته‌خانه و له‌وىَ پیَیان ووتم سه‌ره‌تا برۆ بو لاى دكتوره. وتم دكتوره‌ى چى ئه‌مه‌وىَ كوره‌كه‌م ببینم؟؟ ووتیان برۆ لاى دكتۆره كارى پیَته؟؟ كه چووم سه‌ره‌تا باسى رووداو و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى خواى گه‌وره و قه‌زا و قه‌ده‌رى بۆ كردم. دوایى ووتى: كورِه‌كه‌تان نابینایه و ئه‌بىَ رِازى بى به قه‌ده‌رى خوا؟؟ سه‌رم داخست و یه‌كسه‌ر ئه‌و كویَره‌م بیركه‌وته‌وه كه گاڵته‌م پیَكرد.
سبحان الله چى بكه‌ى دیَته‌وه رِیَت. چوومه لاى خیزانم و كورِه‌كه‌م. خیَزانه‌ك زۆر سوپاس گوزار بوو باوه‌ردار بوو وه هیچ دڵته‌نگ نه‌بوو. چه‌نده‌ها جار ئامۆژگارى ئه‌كردم كه گاڵته به كه‌س نه‌كه‌م. له خه‌سته‌خانه هاتینه‌ده‌ر و ئه‌وه‌ى راستى بىَ هیچ گرنگیم به سالم نه‌ئه‌دا و وام ئه‌زانى ئه‌سله‌ن هه‌ر له ماڵدا نیه هه‌ركات بگریابا من ئه‌چوومه شویَنیَكى تر به پیَچه‌وانه‌ى خیَزانم، ئه‌و زۆرى خۆش ئه‌ویست. سالم بوو به ساڵیَك زانیمان شه‌له دواى ئه‌وه خیَزانم عومه‌ر و خالدى بوو. مناڵه‌كان گه‌وره بوون و دایكى داواى لیَكردم بینیَرینه قوتابخانه‌ى كه‌مئه‌ندامان داواكه‌یم جیَبه‌جىَ كرد. منیش به‌رده‌وام وه‌ك یارى به‌رده‌ستى هاوریَكانم بوم. خیَزانیشم به‌رده‌وام دوعاى هیدایه‌تى بۆ ئه‌كردم. زۆرى پیَناخوش بوو كه گرنگیم به سالم نه‌ئه‌دا.
رِۆژى هه‌ینى بوو سه‌عات-11-هه‌ستام له خه‌و، خۆم گۆری، من ده‌عوه‌ت كرابووم. له هۆڵه‌كه سالمم بینى ئه‌گریا و یه‌كه‌م جار بوو سه‌رنجى بده‌م به‌دریَژایى ئه‌م ده ساڵه. ئه‌گریا و بانگى دایكى ئه‌كرد. چوومه لاى و ووتم: بۆ ئه‌گرى، به ده‌سته‌كانى هه‌ستى پیَكردم دوور كه‌وته‌وه لیَم. وه‌ك ئه‌وه‌ى پیَم بڵىَ ته‌واوى ئه‌م ده ساڵه له كوىَ بووى؟ تازه هه‌ستم پىَ ئه‌كه‌ى؟ به‌ره‌و ژووره‌كه‌ى رِۆشت، منیش دواى كه‌وتم. نه‌یویست هۆى گریانه‌كه‌یم پیَ بڵىَ. هه‌ندىَ قسه‌ى خۆشم بۆ كرد و ووتى عومه‌رى برام دواكه‌وتووه له بردنم بۆ مزگه‌وت و له رِیزى یه‌كه‌م شویَنم نامیَنىَ ئه‌و هه‌موو هه‌ینیه‌ك ئه‌مبا زۆر بانگى دایكم و عومه‌رى برام كرد وه‌لاَم نه‌بوو منیش ده‌ستم كرده گریان. وتم: من ئه‌تبه‌م مه‌گرى هه‌موو شتیَكم بیر چوو ده‌عوه‌ت هاوریَكانم. سالم لاى سه‌یر بوو. ده‌ستم گرت و ویستم به سه‌یاره بیبه‌م. وتى نزیكه به‌پىَ ئه‌چم. بیرم نایه دواجار كه‌ى بوو كه چوومه مزگه‌وت به‌لاَم یه‌كه‌م جاره هه‌ست به ترس و په‌شیمانى ته‌مه‌نى رِابردووم ئه‌كه‌م. له ِریزى پیَشه‌وه نویَژمان كرد. دواى ته‌واوبوونى نویَژ داواى قورئانى لیَكردم و سوره‌ى كه‌فى داواكرد. لام سه‌یر بوو هه‌مووى له‌به‌ر بوو, شه‌رم دایگرتم قورئانیكم هیَنا زۆرم خویَند هه‌موو گیانم ئه‌له‌رزى، ده‌ستم كرده گریان, ویستم گریانه‌كه‌م بشارمه‌وه نه‌متوانى. ده‌ستیَكى بچكۆلانه فرمیَسكه‌كانم ده‌سرىَ، سا لمه. له باوه‌شم گرت و له دڵى خۆما وتم: من كویَرم نه‌ك تۆ. گه‌راینه‌وه ماڵ و له‌و ِرۆژه به‌دواوه هه‌موو نویَژه‌كانم له مزگه‌وت ئه‌كرد و وازم له ته‌واوى رابردوو هیَنا. تام و چیَژى ئیمانم چه‌شت. به‌رده‌وام یادى خوام ئه‌كرد قورئانم چه‌ند جار ختم كرد، هاوریَى مزگه‌وتم زۆر بوو.
ئاى چه‌ند خۆش بوو هاوریَیه‌تیان. تا رۆژیَك له‌گه‌ڵ هاوریَكانم سه‌فه‌ریَكى خیَرمان هه‌بوو بۆ ماوه‌ى سێ مانگ و نیو. له و ماوه‌یه‌دا به‌پىَ كات و گونجان ته‌له‌فونم بۆ ئه‌كردن و زۆر بیرى سالمم ئه‌كرد و قسه‌م له‌گه‌ڵیان ئه‌كرد. گه‌رامه‌وه و حه‌زم ئه‌كرد سالم ده‌رگام لیَبكاته‌وه. به‌لاَم خالدى چوار ساڵ ده‌رگاى كرده‌وه و دوایى دایكى هات و زۆر خه‌مبار بوو، وتم كوا سالم؟؟ . هه‌ستم به شتىَ كرد دڵم ته‌نگ بوو, له ناكا و خالد وتى: سالم چووه به هه‌شت. دایكى له‌وه زیاتر خۆى پىَ نه‌گیرا و فرمیَسكه گه‌رمه‌كانى هاتنه‌خوار و وتى: پیش دوو هه‌فته سالم تووشى تایه‌كى توند بوو و له خه‌سته‌خانه گیانى ده‌رچوو.
سالم په‌یامیك بوو بۆ باوكى سالم تا له‌سه‌ر ده‌ستى هیدایه‌ت بدرىَ پیَش مردنى سالم.
پاك و بیَگردى و گه‌وره‌ریى هه‌ر بۆ تۆیه ئه‌ى خواى میهره‌بان.
سه رجاوه ماڵثه ری نیگار
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|