نه‌جمه‌دین شكور ره‌ئوف) مامه‌ڕیشه، یه‌كێك له‌ناوه دیار‌و دره‌وشاوه‌كانی سه‌ده‌ی رابردووی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی بوێری (ی.ن.ك) پزیشكی هه‌ڵمه‌ت و داستانه‌كانی سه‌رسه‌ختانه سه‌ده‌ی رابردوو تێده‌په‌ڕێنێ و له‌سه‌ده‌ی نوێ و دنیای نوێشدا زۆرترین ره‌ونه‌ق به‌نیشتمان ده‌به‌خشێ و داستان و هه‌ڵمه‌ته‌كانی پانتاییه‌كی گه‌وره‌تر له‌هزرو بیره‌وه‌ریماندا داگیرده‌كات و بۆ هه‌تایه به‌زیندوویی و وه‌ك شایه‌تحاڵی سه‌رده‌مێك، سه‌رده‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رژێمێكی دڕنده ده‌مێنێته‌وه‌و وانه‌ی فیداكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه ره‌شه‌كوژی و سوتماكردنی خاك به‌هه‌موو هێماو سیما دڕندانهكانییهوه نه‌یتوانی سیمای كوردستانیانه‌ی بسڕێته‌وه‌و دیوه جوان و پڕشنگداره‌كه‌ی مێژوومان كهبهرهنگاری له‌پێناو ئاشتی و ئاوه‌دانی و سه‌رفرازییه به‌سه‌ر لایه‌نی شه‌ڕانگێزی و وێرانكاریدا زاڵ بوو سه‌ركه‌وت.
داستانه‌كانی حه‌مك و ژاڵه‌ی ده‌ربه‌ندو ژاڵه‌ی خوێڵێن و بێتواته‌و ناوچه‌ی قه‌ره‌حه‌سه‌ن و جه‌باری و شێخ بزێنی و بۆسه‌كانی ده‌شتی كاكی به كاكی و كوڵێنجهڕێ رێی گه‌رمیان و بۆسه‌كانی سه‌رجاده گشتییه‌كانی كه‌ركوك، سلێمانی، هه‌ولێر، سه‌نگاوو چه‌مچه‌ماڵ و دوزو دبز، له‌حیكایه‌ت و چێروكی به‌ر ئاگردان و داستانی ئه‌فسانه‌یی ده‌چن و بۆ كه‌سانێك كه‌دوور له‌ڕووداوو بارودۆخی كوردستان بووبن و له‌ناو هه‌لومه‌رجه‌كه‌دا نه‌ژیابن. به‌لام ئه‌مانه داستانی واقعی و راسته‌قینه‌ن و له‌قودره‌تی پیاوێكی گه‌رمیانی بالابهرزو قژ لول و به‌هه‌ڵمه‌تی وه‌ك مامه‌ڕیشه‌و كه‌رتی چواری جه‌باری تێناپه‌ڕن و سه‌رناكه‌ون كهسهرمهشق و پێشه‌نگ و داڕێژهرو ئه‌نجامده‌ریان بووه. مامه‌ڕیشه‌ی جه‌باری نه ده‌رچووی هیچ كۆلێژێكی سه‌ربازی بوو نه هیچ تاج و نهجمهو ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌سه‌رشان بوو. ئه‌و ته‌نیا قاڵبووی بۆته‌ی خه‌باتی ره‌وای گه‌لێكی سته‌ملێكراو بوو، ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی و باوه‌ڕبوون به‌ڕزگاری و سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌ی وایلێكردبوو ده‌رس و وانه‌ی هه‌زاران ئه‌فسه‌رو ده‌ره‌جه‌داری رژێمی رووخاوی به‌عسدا بدات، سه‌دان نهجمهو تاجی ده‌رچووی كولێژه‌كانی سه‌ربازی له‌به‌رده‌م حه‌ماسی پێشمه‌رگانه‌ی مامه‌ڕیشه‌دا پاندهكرانهوه ئه‌مه‌ش جیاوازی نێوان سوپای ره‌شی داگیركهرو له‌شكری نه‌به‌زو رزگاریخوازی گه‌لانه. شه‌هیدبوونی مامه‌ڕیشه له‌كات و ساتی خۆیدا گورزێك بوو به‌رهێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌وت، به‌لام به‌دیوێكی تردا بوو به به‌نزین و ئاگری رق و قینی شوڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌رو هێزی پێشمه‌رگه‌ی جۆشداو داستانی دابان و شه‌ڕه‌كانی به‌رگری له‌و رقه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرته‌وه، هه‌رچه‌نده مامه‌ڕیشه‌و سه‌ردار ء موحسین شه‌هیدبوون، به‌لام هاوسهنگهرهكانیان شۆڕ‌شیان به راپه‌ڕین گهیاندو ئه‌و ئالا سه‌وزه‌ی ئه‌وان بهرزیانكردبووهوه هه‌ر به‌شه‌كاوه‌یی له‌ئاسمانی جه‌باری و گشت كوردستاندا هێشتیانه‌وه‌و تائێستاش به‌سه‌ر سه‌ری نیشتماندا ده‌شه‌كێته‌وه. هه‌رچه‌نده مامه‌ڕیشه‌و هاوه‌ڵه‌كانی له‌بۆسه‌ی غه‌دردا شه‌هیدبوون، به‌لام هه‌ر هه‌مان خه‌سڵه‌تیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌بێت ئه‌ویش خه‌سڵه‌تی لهپێشهوهبوونی سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌كان له‌شه‌هیدبوون و سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هاوسه‌نگه‌ره‌كانی مامه‌ڕیشه له‌به‌ر رۆشنایی پرۆژه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال هه‌ر هه‌ڵگری هه‌مان خه‌سڵه‌تی لهپێشهوهبووندان ئه‌ویش خه‌سڵه‌تی لهپێشهوهبوونی نوێبوونه‌وه له‌ڕیزه‌كانی (ی.ن.ك)و له‌پێشه‌وه‌بوون و نوێبوونه‌وه له‌داموده‌زگاكانی دیكه‌ی ولات و خه‌سڵه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌كان له‌یه‌كتر.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|