سەبارەت بە توندوتیژى پیاوان دەرهەق بە ژن ، چ بە بیرو هزر و چ بە رشەفتار نواندن ، کارێکى بەربڵاوى پیاوانە نەک هەر لە ئەمەریکا بەڵکو لە سەراپاى جیهاندا.. بەڵام نواندنى توندو تیژى لە کاتى پرۆسەى سێکسیدا کارێکە دژ بە حەز و ویست و ئارەزووى ژنان بە گشتى.. با پیاوى ئازیز ئەوە بزانن کە ژنێک نییە لە دونیادا کە توندو تیژى دادا بکات بەرانبەرى ئەنجام بدرێت / مەگەر نەخۆش بە گرێی ماسۆشییەت!
بیرمە کە ژنێک دەیگوت نازانم چۆن بە پیاوەکەم بڵێم زۆر بە توندى دەستم بۆ دێنآ، پێم وایە لەکاتى جووت بووندا واهەست دەکەم دەمداتە بەر شەق و زللە.. باوەڕ بکەن وا دەزانم ئەیەوآ گیانم بهاڕێ بەسەر یەکدا.
زۆربەى جار بە ئاواتم بریا پیاوەکان وەک ژنان بە نەرمى و هێوریی ئەویندارى و نەوازشیان بکردایە. ژنان بەنەرمى و میهرەبانى و هەستیارى ئامادە دەبن بۆناو ژوورى نوستن، بەڵام واهەست دەکەم لەژوورى نوستندا جۆرێک لەهەڕەشە و توندوتیژى خۆى دەنوێنآ ئەگەر وابآ لەو باوەڕەدام ژن هەرگیز ئامادە نابێت.
پیاوان هەست ناکەن شەڕ دەکەن بەڵکو وا بیردەکەنەوە بەتین و بەهێز و هێرشبەرن بەڵام بەرامبەرەکەیان وا تێدەگات تووڕەیە. هەرلەم کاتەشدا ژنان وا هەست ناکەن کە گوایا نازیان دەکێشن و نەوازشیان دەدرێتێ. بەڵێ پیاوان بزانن لەبەرامبەر ژندا لەناو خوێنیاندا سترۆنێکى زۆریان هەیە، هەروەها پێستێکى ئەستوورتریان هەیە و کەمتر بە دەست لێدان دەورووژێت؟ ئەمیش دەبێتەوە هۆى ئەوەى پیاوان حەز بکەن بە توندى و بەهێز دەستیان لێبدرێت و دەستبازییان لەگەڵدا بکرێت، بە تایبەت لە کاتى هەستیارى و هاوخەویدا!
ئەگەر بێتوو دەستلێدان یان نەوازش زۆر ئارام و لەسەر خۆ بێت ڕەنگە لە لایەن بروسکە هەستیارییەکانى لەشیانەوە بآ ئاگابن هەر بە دەست لێدان و نەوازشیش لەقەڵەم نەدرآ، بەڵام بەپێچەوانەوە پێستى ژن هەستیارتر و نەرم و نۆڵترە لەپێستى پیاو. پێستى ژن ناسکتر و هەستیارتر و خرۆشترە بەو جۆرەی کە پیاوان حەزیان لێیە دەست لەژنان بدەن و ، ئاواش ژنان ئازاریان پێدەگات و بروسکە هەستیاریە سێکسییەکانیان پێناگات وا بیردەکەنەوە گوایا تۆ دەتەوآ دایپڵۆسیت و بیخەیتە ژێر ئەشکەنجەوە.
هەرچەند پێشم وایە یان کاتى وا دێتە پێشەوە کە ژنان حەزیان لێدە بێت لە کاتى جووتبووندا ئەو جۆرە کە پێیان خۆشە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرآ، تۆزێک هەڵیان گڵۆفن تاکو چێژ و تامى دەستبازیى لەجەستەیاندا زیاتر لە جاران بەتامتر و بەلەزەتتر بێت، بەڵام دەبآ جێی بڕوایان بیت یان ئەوەى خۆیان پێت بڵێن، لەناو خەرمانەى ژوورى خۆدا حەز بە تلدان و گەوزاندن بەم لاو بەولادا دەکەن، لەبەرامبەرەکەتان داوا بکەن پێتان بڵێت چۆن دەستى لێبدەن و نازى بکێشن و بیان لاوێننەوە. ئەوجا بڕوا بکەن بروسکە هەستیاریە سێکسییەکان کارى خۆیان دەکەن، ئەویش دەورووژێت وەک خاتوونێکی باش وەڵام دەداتەوە، رەنگە ئێوەى پیاو هەست بەهیچ نەکەن، بەڵام ئەوان کە ژنن حەزدەکەن تاقیبکەنەوە!؟ بەڵام پێویست ناکات توندوتیژ بن!
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|