مه‌رگی له ناکاو
فرمێســک به چاوه‌کانمـــدا تنۆک تنۆک دێتـــه خوارێ
له‌م پێده‌شته ک‌ش و ماته به جێت هێشتم وا به جارێ
من نه‌مزانی سه‌فه‌ر ده‌که‌ی گوڵی ته‌مه‌ن ده‌ژاکێنی
پرسه ده‌گێرن مانگ و رؤژ زه‌وی و ئاسمان ده‌گریێنی
من نه‌مزانی وا له ناکاو مه‌رگ ده‌بێته میوانت...........
بلبول ده‌خه‌یته ناڵه ناڵ دور ده‌که‌ویت له یارانت........
هێشتا زوو بوو ئازیزه‌که‌م خۆشه‌ویستمان ساوایه
وه‌ک و دێوانه ده‌گه‌رێم بریا مه‌رگیش بۆمن بوایه
به‌چی شآد بێت ئه‌و دڵه‌ی من که تۆ گوڵم به جێت هێشتم
به جارێک تۆلێم دابرایت فرمێسکی خوێنت پێ رشتم
نه‌فرینی خودا له ئه‌و که‌سه‌ی که به جارێ لێکی کردین
بوو به د‌رکی مه‌م وزین و خۆشه‌ویستی بۆ گۆ بردین
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|