ناوى ته‌واو : زێنه‌دین یه‌زید زێدان
شوێنى له‌دایك بوون : مارسیلیا ، فهرِهنسا
به‌روارى له‌دایك بوون : 26 ى یۆنیۆى ساڵى 1972
رِهگهز : فهرِهنسى ، به رِهچهڵهك جه‌زائیرى
نازناو : زیزۆ
پله :یارى دروستكه‌ر
زێنه‌دین زێدان ، یاریزانێكى تۆپى پآ ى فهرِهنسى، به رِهچهڵهك جه‌زائیریه. له‌گه‌لڕ یانه‌ى رِیال مه‌دریدى ئیسپانى یارى كردووه . زێدان به ئه‌فسانه‌ى مێژووى تۆپى پآ ى فهرِهنسى دائهنرآ ، هه‌میشه جه‌ماوه‌رى فهرِهنسى خه‌ونیان به یاریزانێكى وه‌ك ئه‌و بینیوه.
به یارمه‌تى دان له‌گه‌لڕ هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى جامى تۆپى پآ ى جیهانیان وه‌ده‌ست هێنا ، له‌دواى ئه‌میش جامى وڵاته ئهورِوپیهكان ، دواتریش جامى كیشوه‌ره‌كان. زێدان له هێلى ناوهرِاست له‌پێشه‌وه یارى ئه‌كات، چه‌ندین جار خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى جیهانى پآ به‌خشراوه ، هه‌روه‌ها سه‌رنجى چاودێرانى رِاكێشا به‌وه‌ى كه وه‌ك باشترین یاریزانى په‌نجا ساڵى رِابردووى كیشوه‌رى ئهورِوپا هه‌لبژێردرا.
ژیانى له‌گه‌لڕ تۆپى پێدا :
ده‌ستپێك :
بۆ یه‌كه‌م جار زێدان له ساڵى 1988ز له‌گه‌لڕ یانه‌ى (كان) ى فهرِهنسى چووه نێو ژیانى یارییه‌وه، تا ساڵى 1992ز هه‌ر له‌گه‌لڕ ئه‌م یانه یه یارى ئه‌كرد، دواتر چووه نێو یانه‌ى (جیرِۆندى دى بۆرِدۆ)، له‌گه‌لڕ ئه‌م یانه‌یه‌دا خه‌ڵاتى (ئینته‌ر توتو) ى له ساڵى 1995ز دا برده‌وه، هه‌روه‌ها پله‌ى دووهه‌مینیان وه‌ده‌ست هێنا له جامى یه‌كێتىى ئهورِوپى له وه‌رزى 1995/1996ز دا، له یانه‌ى بۆرِدۆ له‌گه‌لڕ (بیسهنتى لیزاراز) و (كریستۆف دوگارى) دا یارى ئه‌كرد ، پاشان له‌ساڵى 1996ز دا چووه نێو یانه‌ى یوڤانتۆسى ئیتاڵى.
یوڤانتۆس :
له یۆڤانتۆسدا زێدان یه‌كێك بوو له یاریزانه هه‌ره‌باشه‌كان له‌لاى (مارچیلوَ لیبى) و هاورِێكانى : (دیدیآ دیچامب) و (ئه‌لیساندرۆ) و (دیل پیرۆ) و (ئیدگار دیڤیدز)، له‌گه‌لڕ یانه‌كه‌دا دووجار خولى ئیتاڵیان بردۆته‌وه، هه‌روه‌ها دووجار گه‌یشتوون به كۆتایى له خولى پاڵه‌وانه‌تى ئهورِوپا و ئه‌وانیان دۆرِاندووه ، پاشان زێدان له‌ساڵى 2001ز دا چووه نێو یانه‌ى رِیال مه‌دریدى ئیسپانى ، به پاره‌یێكى ئێگجار زۆر و خه‌یاڵى له مێژووى تۆپى پێدا، كه 66 ملیۆن جونه‌یهى ئوستهرلینى بوو، به‌مه‌ش چووه نێو تیپێك كه پرِ بوو له ئه‌ستێره‌ى وه‌ك : (رِائول گۆنزالیس) و (لویس فیگۆ).
رِیال مه‌درید :
هه‌رله‌یه‌كه‌م وه‌رزى زێدان له‌گه‌لڕ تیپه‌كه، جامى خولى پاڵه‌وانانى ئهورِوپایان برده‌وه ، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیپى (بایر لیڤه‌ركۆزن) ى ئه‌ڵمانیدا بهگۆڵێكى خه‌یاڵى له‌لایه‌ن زێدانه‌وه ، له (ئیستاد هامدن پارك) له (گلاسگۆ) له ئوسكوتله‌ندا.
دوا یارى زێدان بۆ یانه‌ى رِیال مه‌درید ، له‌به‌روارى 7 ى مایۆى ز2006 بوو، كه له‌گه‌لڕ یانه‌ى (ڤیارِیال) ى ئیسپانی له‌نێو یاریگه‌ى (سانتیاگۆ بهرِنابیۆ) ى یانه‌ى رِیال مه‌دریددا ئه‌نجام درا، یاریه‌كه‌ش به‌یه‌كسانى (3 – 3) كۆتایى هات، كه گۆڵى دووهه‌مى رِیال مه‌درید زێدان تۆمارى كردبوو، دواى یاریه‌كه‌ش هه‌ردوو یاریزان، زێدان و (خوان رِۆمان رِیكێلمى) كراسیان ئاڵوگۆر كرد.
تۆپى پآ ى نێوده‌وڵه‌تى :
زێدان ئه‌یتوانى و سه‌رپشك بوو كه بۆیه‌كێك له هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى فهرِهنساو جه‌زائیر یارى بكات، به‌ڵام رِاهێنهرى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پآ ى جه‌زائیر (عه‌بدولحه‌مید كرمالى) وتبووى كه : زیدان خێرایى كه‌مه، بوَیه ناكرآ به‌شدارى لهههڵبژاردهكهمان بكات.
یه‌كه‌م تۆپى پآ ى نێوده‌وڵه‌تى زێدان، له به‌روارى 17 ى ئۆغستۆسى 1994ز بوو، كه‌له خوله‌كى 63 هه‌مینه‌وه هاته نێو یاریگا، له برى یاریزانێكى تر، یاریه‌كه‌ش به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ى چیك بوو، كه تا هاتنى زێدان دوو گۆڵى بآ به‌رامبه‌رى تۆماركردبوو، به‌ڵام زێدان كه‌هاته نێو یاریگا دوو گۆڵى تۆماركرد و یاریه‌كه به یه‌كسانى( 2 – 2) كۆتایى هات.
رێك له‌م كاته‌شدا رِاهینهرى هه‌ڵبژارده‌ى فهرِهنسا (ئیمى جاكیآ) خه‌ریكى پلان دارِشتن بوو، بۆ هێنانى یاریزانى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد (ئیریك كانتونا)، به‌ڵام ئه‌وكات ئه‌و بۆ ماوه‌ى ساڵێك دوور خرابوه‌وه له‌یارى كردن چونكه له هانده‌رێكى دابوو، بۆیه زێدانى له شوێنى ئه‌ودا دانا، هه‌رچه‌نده تیپه‌كه رِووبهرِووى رِهخنهى زۆر بووه‌وه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت گه‌یشتن به قوَناغى نیوه‌ى كۆتایى جامى وڵاتانى ئهورِوپى 1996ز، به‌ڵام دواتر به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ى چیك له لێدانى سزا(په‌نارتى) دۆرِان.
جامى جیهانى 1998ز :
زێدان له‌نێو ئه‌و هه‌ڵبژارده فهرِهنسیه دا بوو كهجامى جیهانى تۆپى پآ ى ساڵى 1998ز ى وه‌ده‌ست هێنا، هه‌رچه‌نده زێدان كارتێكى سوورى پێدرا و بۆماوه‌ى دوو یاریش مافى یارى كردنى لىَ سه‌نرایه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى كه له یاریزانى سعودى (فوئاد ئه‌نوه‌ر) ى دابوو، ئه‌م رِووداوهش رِێك وه‌ك ئه‌م رِووداوه وابوو كه‌له جامى جیهانى ساڵى 2006ز رِوویدا، به‌هه‌رحالڕ له‌یارى كۆتایى جامى تۆپى پآ ى جیهانى ساڵى 1998ز دا، دواى ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵبژارده‌ى فهرِهنسا كه‌وته به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل، زیدان توانى دوو گۆلڕ به‌لێدانى سه‌ر تۆمار بكات و هه‌ڵبژارده‌ى فهرِهنسا (3 – 0) له ههلّبژاردهى به‌رازیل بباته‌وه، بۆجارى یه‌كه‌میش جامى جیهانى وه‌ده‌ست بێنآ.
جامى وڵاتانى ئهورِوپی :
له‌جامى تۆپى پآ ى ئهورِوپى ساڵى 2000ز ، زێدان یلرمهتى تیپه‌كه‌ی دا بۆگه‌یشتن به‌یارى كۆتایى ، كه‌تیایدا گۆڵێكى لهقوَناغى هه‌شته‌م له هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانى لهرِیگهى لێدانى ئازاده‌وه(چربه حره) تۆماركرد ، هه‌روه‌ها گۆڵێكى زێرِینیشى لهقوَناغى نیوه‌ى كۆتایى له هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال تۆماركرد، له‌كۆتاییدا هه‌ڵبژارده‌ى فهرِهنسا له هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیاى برده‌وه، به‌م هۆیه‌ش فهرِهنسا بوو به‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ى ئهورِوپى كه جامى جیهانى و دواتر جامى تۆپى پآ ى ئهورِوپى وه‌ده‌ست بێنىَ ، هه‌روه‌ها بوو به تیپى یه‌كه‌م له پۆڵێنى یه‌كێتى تۆپى پآ ى نێوده‌وڵه‌تى.
پێكان و دابرِان :
له‌جامى تۆپى پآ ى جیهانی 2002ز دا، زێدان له دوو یارى دابرِا به هۆى پێكانه‌وه، دواتر له‌یارى سێیه‌مدا هاته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانى به‌شێوه‌یێكى ئاسایى یارى بكات ، بۆیه‌یش هه‌ڵبژارده‌ى فهرِهنسا هه‌ر له قوَناغى یه‌كه‌مدا هاته‌ده‌ره‌وه، بآ ئه‌وه‌ى تهنهاگۆڵێكیش تۆماربكات.
له‌جامى تۆپى پآ ى ئهورِوپى ساڵى 2004ز، سه‌ره‌تا هه‌ڵبژارده‌ى فهرِهنسى به‌هێز و تواناوه هاتنه نێوجامهكه، ئه‌وه‌بوو كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلتهرِادا ، دواى ئه‌وه‌ى كه زیدان دوو گۆڵى تۆمار كرد ، به‌ڵام دواترتیپهكه له‌خولى هه‌شت یه‌كى كۆتایى له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى یۆنان‌دا كه‌دواتر بوو به پاڵه‌وانى جامه‌كه دۆرِا، پاشان له 12 ئۆغستۆسى 2004ز دا زێدان برِیارى دا كه‌ئیتر یارى له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا ناكات. له 27 ى مایۆى 2006ز دا زێدان یارى ژماره 100 ى ئه‌نجامدا له‌گه‌لڕ هه‌ڵبژارده‌ى فهرِهنسا، به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پآ ى مه‌كسیك.
گهرِانهوه بۆ یارى و جامى جیهانى 2006ز :
له‌یارى دووه‌مدا له‌جامى جیهانى تۆپى پآ ى ساڵى 2006ز، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پآ ى كۆریادا، له گێمى دووه‌م، زێدان كارتێكى زه‌ردى پێدرا، بوو به كارتی دووه‌مى نێو پاڵهوانهتیهكه ، بۆیه مافى یارى كردنى له‌یارى سێیه‌مدا لىَ سه‌نرایه‌وه، كه‌به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ى تۆگۆ بوو.
له قوَناغى دووه‌میشدا، كه‌وته به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا، كه توانى گۆڵێك تۆمار بكات، گۆڵێكیش دروست بكات و به‌هۆیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ى فهرِهنسا( 3 – 1) یاریه‌كه‌ى برده‌وه ، پاشان له‌قۆناغى هه‌شته‌میشدا هه‌ڵبژارده‌ى فهرِهنسا كه‌وته به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى بهرِازیل، كه تیایدا هه‌ڵبژارده‌ى فهرِهنسا توانى به گۆڵێكى (تیرى هینرى) به‌یارمه‌تى زێدان، نازناوى پاله‌وانه‌تیه‌كه به‌ده‌ست بێنى ، له یارى قۆناغى چواره‌میشدا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى پورِتۆگال، زێدان لهرِێگه فاولهوه توانى گۆڵێك له گۆڵچى پورِتۆگالى (رِیكاردوَ) بكات، به‌م هۆیه‌ش فهرِهنسا توانى به‌شدارى بكات له یارى كۆتایى جامى جیهانیدا.
له‌به‌روارى 9 یۆلیۆدا زێدان یارى دووه‌مى كۆتایى جامى جیهانى ئه‌نجامدا، كه دوا یارى زێدان بوو، هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه له‌خوله‌كى حه‌وته‌مى كاتى یاریه‌كه گۆڵێكى تۆمار كرد، و بوو به یه‌كێك له‌م چوار یاریزانه‌ى كهتوانیوویانه له‌دوو یارى كۆتایى جیاوازى جامى جیهانیدا ، گۆلڕ تۆماربكه‌ن، كهیاریزانهكانیش ئه‌مانه‌ن : (بیلیآ) و (بۆل بریته‌ر) و (فافا)، هه‌روه‌ها له‌دواى ئه‌م گۆڵه بوو به یه‌كێك له گۆڵكارانى یارییه كۆتاییه‌كانى جامى جیهانى، چونكه ئه‌مه گۆڵى سێیه‌مینى بوو، بۆیه بووه هاوشانى هه‌ریه‌كێك له (بیلیآ) و (فافا) و (جیوف هۆرست)، به‌ڵام دواتر له‌خوله‌كى 110 هه‌میندا به‌هۆى رِهفتارێكى ناوه‌رزشى، له‌نێوان ئه‌م و یاریزان (ماركۆ ماتیرازى) دا، له‌یارى كرایه ده‌ره‌وه، به‌ڵام سهرهرِاى دهركردنهكهشى به‌باشترین یاریزانى جامى جیهانى ساڵى 2006ز هه‌ڵبژێردرا.
گرفتى زێدان له‌گه‌لڕ (ماتیرازى) دا :
له‌خوله‌كى 110 ههمینى كاتى یارى كۆتایى جامى جیهانى ساڵى 2006ز، كه له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى فهرِهنسا وئیتاڵیادا بوو، زێدان كارتێكى سوورى پێدرا، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه له یاریزانى به‌رگریكارى ئیتاڵى (ماركۆ ماتیرازى) دابوو، لێدانه‌كه‌ش به‌هۆى جوێن بهیهكتردانى نێوانیان بوو، هه‌روه‌ها دواى ئه‌وه‌ى كه ماتیرازى كراسى زێدانى رِاكێشابوو و زێدانیش بۆ زیاتر تورِهكردنى ماتیرازى وتبووى: دواى یارییه‌كه كراسه‌كه‌ت پآ ئه‌ده‌م. به‌ڵام ماتیرازیش پێى وتبوو: كراسهكهتم ناوآ و جوێنى به‌دایك وخوشكى زێدان دابوو، هه‌روه‌ها پێى وتبوو: ئێوه تیرۆرستن. زێدانیش به كه‌لله‌ى سه‌رى له سینگى ماتیرازى دابوو، ئه‌مه‌ش كه‌وتبووه سه‌ر زه‌وى ، به‌ڵام (هۆرِاسیۆ ئه‌لیزۆندۆ) ى ناوبژیوان، ئه‌م رِووداوهى نه‌بینیبوو، بۆیه (لویس میدینا كۆنتالیخۆ) كه ناوبژیوانى چواره‌م بوو، رِووداوهكهى بۆ گێرِابووهوه، ئینجا ناوبژیوانیش كارتى سوورى بهرِووى زێداند به‌رزكرده‌وه.
به‌ڵام دواتر ماتیرازى دانى بهمهدانا كه بآ رِێزى نواندووه به‌رامبه‌ر زێدان، هه‌روه‌ها وتبووشى كه: زێدان شێوازێكى توندى له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانى من به‌كارهێن ا، زێدانیش وتبووى: ئه‌مه مافى خۆمه چونكه ئه‌و باسى خوشك و دایكى منى كردووه، به‌هه‌رحالڕ دواتر ماتیرازى داواى لێبووردنى له‌م منداڵانه كرد كه سه‌یرى ئه‌ویان كردووه، به‌ڵام رِهتى كرده‌وه كه‌داواى لێبوردن له زێدان بكات.
دواى یاریه‌كه‌ش (جاك شیراك) ى سه‌رۆكى فهرِهنسا، هه‌ڵسا بهرِێزلێنانى زێدان وه‌ك پاڵه‌وانێكى نه‌ته‌وه‌یى، هه‌روه‌ها وتى: ئه‌م هێرشكردنه‌ى سه‌ر زێدان شتێكى ژیرانه نه‌بوو، كاردانهوهكهى زێدانیش له‌جێى خۆیدا بوو. دواى ئه‌مه‌ش سه‌رۆكى جه‌زائیر (عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه) لهنامهیێكدا پشتگیرى خۆى بۆ زێدان دوو پات كرده‌وه.
پاشان هه‌ر له‌سه‌ر رِووداوهكه، یه‌كێتى تۆپى پآ ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵسا به لێكۆڵینهوهیێك ، دواتر وتیان كه: ده‌ركردنى زێدان له یاریه‌كه‌دا شتێكى یاسایى بووه، هه‌روه‌ها وه‌ڵامى ئه‌وانه‌ش درایه‌وه كهئهیان وت: ناوبژیوانى چواره‌م (لویس میدینا كۆنتالیخۆ)، رِووداوهكهى ته‌نها له ته‌له‌فزیۆندا بینیوه، هه‌روه‌ها فیفا برِى 5000 فرِهنكى سویسرِى به ماتیرازى بژارد، و بۆماوه‌ى دوو یارى نێوده‌وڵه‌تیش مافى یارى كردنى لێ سه‌نده‌وه، برِى 7500 فرِهنكى سویسریشى به زیِدان بژارد ، و بۆ ماوه‌ى سآ یارى نێوده‌وڵه‌تیش مافى یارى كردنى لێ سه‌نده‌وه .
ئه‌م یانانه‌ى كه یارى تێدا كردووه :
· یانه‌ى (كان) ى فهرِهنسى، له‌نێوان ساڵانى 1988 و 1992 ز.
· یانه‌ى (بۆرِدۆ) ى فهرِهنسى، له‌نێوان ساڵانى 1992 و 1996 ز.
· یوڤانتۆس، له‌نێوان ساڵانى 1996 و 2001 ز.
· رِیال مه‌درید، له‌ساڵى 2001ز.
· له‌ساڵى 1994ز له‌گه‌لڕ هه‌ڵبژارده‌ى فهرِهنسى یارى كردووه.
· له‌ساڵى 2006ز به‌یه‌كجارى له‌یارى كردن دابرِا.
نیشانه(مه‌دالیا) رِیزلێنان :
له‌گه‌لڕ تیپى فهرِهنسى :
· خۆیى و تیپه‌كه‌ى جامى جیهانى ساڵى 1998ز یان وه‌ده‌ست هێنا، له‌جامى جیهانى 2006ز پله‌ى دووه‌میان هێنا.
· له‌جامى جیهانى ساڵى 2002ز ته‌نها به‌شدارى له‌یه‌ك یاریدا كرد.
· خۆیى و تیپه‌كه‌ى پاڵه‌وانیه‌تى ساڵى 2000ز یان وه‌ده‌ست هێنا.
· به‌شدارى له پاڵه‌وانیه‌تى ئهورِوپاى ساڵانى 1996ز و 2000ز و 2004ز دا كردووه.
· جامى كیشوه‌ره‌كانى ساڵانى 2001ز و 2003ز ى وه‌ده‌ست هێناوه.
له‌گه‌لڕ یانه‌ى یۆڤانتۆس :
· جامى پله نایابه‌كانى ئهورِوپا، له‌ساڵى 1996ز.
· جامى كیشوه‌ره‌كان 1996ز.
· پاڵه‌وانانى زنجیره (a)، ساڵانى 1996/1997ز و 1997/1998ز.
· جامى پله نایابى ئیتاڵیا، له‌ساڵى 1997ز.
له‌گه‌لڕ یانه‌ى رِیال مه‌درید :
· یه‌كێتى پاڵه‌وانانى تۆپى پآ ى ئهورِپى، ساڵى 2001/2002ز.
· یه‌كێتى كیشوه‌ره‌كان، ساڵى 2002ز.
· یه‌كێتى ئیسپانى، ساڵى 2002/ 2003ز.
مه‌دالیاى كه‌سیه‌تى :
· باشترین یاریزانى جیهانى ، ساڵانى 2003ز ، 2000ز ، 1998ز به‌گوێره‌ى پۆڵێنى رِێكخراوى فیفاى جیهانى.
· باشترین یاریزانى ئهورِوپى، ساڵى 1998ز به‌گوێره‌ى: ballon d`or.
· باشترین یاریزانى جامى جیهانى 2006ز.
باشترین یاریزانى نێو گۆرِهپان، له‌ساڵى 2006ز (به‌گوێره‌ى رِاپۆرتى رِێكخراوى فیفاى جیهانى).
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|