قوتابخانه‌ی 11ی ئه‌یلوولی بنه‌ڕه‌تی كچان له هه‌ولێر، مامۆستایه‌ك قوتابییه‌ك ناچار ده‌كات قاچی ماچ بكات
دوورگه- مامۆستایه‌كی قوتابخانه‌ی 11ی ئه‌یلوولی بنه‌ڕه‌تی كچان له شاری هه‌ولێر كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكه‌ین له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به ماڵپه‌ڕی دوورگه‌ی راگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له قوتابیان قسه‌ی ناشیاو و نابه‌جێ به مامۆستایه‌ك ده‌ڵێ، مامۆستاكه قوتابییه‌كه‌ی ناچار كردووه كه له‌به‌رده‌م هه‌موو قوتابییانی شوعبهكهیدا قاچی ماچ بكات، قوتابییه‌كه ناچاربووه قاچی ماچ بكات..ئه‌مه‌ش به‌ڵكو مامۆستاكه لێی خۆش بێت. شایانی باسه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌ی 11ی ئه‌یلوولی بنه‌ڕه‌تی كچان هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌م مامۆستایه‌دا ئه‌نجام نه‌داوه، ئه‌مه له كاتێكدا كه خودی قوتابییه‌كه له‌لای به‌ڕێوه‌به‌ر سكاڵای له‌سه‌ر مامۆستاكه تۆماركردووه. شایانی باسه ماڵپه‌ڕی دوورگه هه‌وڵی دا په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌وه بكات، به‌ڵام ژماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه داخروه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین حاسڵی بكه‌ین.
--------------------------------------------------------------------------------
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|