دڵ رەق مەبە لە ئاستی من
خۆتم لێ مەکە بە دووژمن
من کوژراوی دەستی تۆم و
تۆش بێ ئاگا لە حاڵی من
تاوانی من ئەبێ چی بێ بڵێ بە من
تاوانی من یەک تاوانە
خۆشەویستیت هەتا مردن
گەر ئەمەش تاوان بێ قوربان
ئامادەم بۆ سێدارەدان
بەنی سێدارەم زووڵفت بێ
باڵای سێدارەم قەدت بێ
شوێنی سێدارەشم قوربان
سەر سینەت بێ بۆ گیان کێشان
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|