به‌مه‌به‌ستی رێگرتن لهخهولێكهوتنی خۆنه‌ویستانه‌ی شۆفێر له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا چه‌ند زانایه‌كی ئوسترالیا كڵاوێكی نوێیان داهێنا.
ئه‌و زانایانه ناوی ئه‌و جۆره كڵاویان ناوه كڵاوی زیره‌كی سه‌رو ده‌توانێت شه‌پۆله دهماغییهكان بخوێنێته‌وه‌و نایه‌ڵێت شۆفێره‌كان له‌كاتی لێخوڕیندا خه‌ویان لێ بكه‌وێت.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكرده‌وه: ئه‌و كڵاوه ره‌نگی سووره‌و چه‌ند ئامێرێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ی زۆر پێشكه‌وتووی تێدایه كه‌چاودێری ده‌ماغ ده‌كات، له‌كاتێكدا كڵاوه‌كه ده‌زانێت ده‌ماغی شۆفێره‌كه ماندووه نامه‌یه‌ك ده‌نێرێت بۆ شاشه‌ی كۆمپیوته‌ری سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كان و له‌وێوه شۆفێره‌كه ئاگاداردهكاتهوهو هانیده‌دات ئۆتۆمبێله‌كه‌ی رابگرێت و پشوویه‌ك بدات.
--------------------------------------------------------------------------------
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|