خورماتوو - باوكێكی ته‌مه‌ن 61 ساڵ به گوێره‌ی دانپێدانانی خۆی ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر كچه 23 ساڵانه‌كه‌ی و به‌و تۆمه‌ته‌وه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی شاره‌دێی سلێمان به‌گی سه‌ر به شارۆچكه‌ی دوز خورماتوو به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند " كچێك به هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن باوكییه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر سكاڵای له بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌دێی سلێمان به‌گ تۆمار كردووه".
گوتیشی " به برِیاری دادوه‌ر پۆلیس باوكی ئه‌و كچه‌یان ده‌ستگیركردووه و ئێستا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و له لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راییدا ئه‌و پیاوه (كه ناوی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه) له به‌رده‌م دادوه‌ردا دانی به‌وه‌دا ناوه كه ماوه‌ی ساڵێك زیاتره ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر كچه‌كه‌ی".
پۆلیس له باره‌ی حاڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه رایگه‌یاند " كه تۆمه‌تباره‌كه ماوه‌یه‌كه هاوسه‌ری ژیانی له‌ده‌ستداوه و له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات".
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|