باراك حسین ئۆباما ،له باوكێكی ره‌ش پێستی (كینیا )یی و دایكێكی سپی پێستی(كانزاس)یه،پاش ئه‌وه‌ی باوكی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كینیا،ئۆباما‌و دایكی جێده‌هێڵێ،دوای ئه‌وه دایكی شوو ده‌كاته‌وه،ده‌چێت بۆ ئه‌نده‌نوسیا وباراك بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ له سه‌ره‌تایی ده‌خوێنێت،پاشان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌مریكا نه‌نك و باپیری به‌خێوی ده‌كه‌ن.
له ساڵی 1988 دا كاتێك له زانكۆی هارڤارد له یاسا ده‌خوێنێت ،ده‌بێته یه‌كه‌مین سه‌رنووسه‌ری ره‌ش پێست بۆ گۆڤاری (هارڤارد لۆو ریڤیو) #Harvard Law Review#
كه له لایه‌ن كۆلێژه‌كه‌وه ده‌رده‌چوو،له نێوان ساڵانی 1996ــ2004 ده ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران له وویلایه‌تی ئیلینۆی ،له ساڵی 2004 دا ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا.
ناوی ته‌واو:باراك حسین ئۆباما، هه‌ندێك ده‌ڵێن باراك له به‌ره‌كه‌ته‌وه هاتووه.
له دایك بووی : 4ــ ئاب ــ 1961 ،هاوای
باوك: ره‌ش پێست كینیایی\ موسوڵمان
دایك: سپی پێست كانزاسی\ مه‌سیحی.
خوێندن: سه‌ره‌تایی له ئه‌نده‌نوسیا، به‌شی سیاسه‌ت له زانكۆی كۆڵۆمبیا و به‌شی یاسا له هارڤارد خوێندووه.
باری خێزانی : خێزانداره،هاوسه‌ره‌كه‌ی (میشێڵ رۆبنسۆن) ،44 ساڵه و دوو كچیان هه‌یه ،مالیا 10 ساڵه و ساشا 7 ساڵه.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی پێیان سه‌رسامه: مارتین لۆته‌ر كینك ـــ مهاتما گاندی ـــ سیزار شاڤێز.
خۆشه‌ویسترین فه‌یله‌سوف : فرێدریك نیچه ـــزانای پرۆستانت رینهۆڵد نیبور .
*میشێڵ رۆبنسۆن : ته‌مه‌نی 44 ساڵه .كۆمه‌ڵناسی له زانكۆی بینستۆن و یاسا له هاردڤارد خوێندووه .
هه‌میشه شانازی به‌وه ده‌كات كه دایك و باوكی كرێكارن و له خێزانێكی هه‌ژاره‌وه هاتووه،
ئه‌و له باشووری شیكاگۆ ده‌ژیت و یه‌كه‌م خانمی ره‌ش پێسته كه به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی بچێته كۆشكی سپی یه‌وه.
وه به پێی گۆڤاری (پیوك)ی تایبه‌ت به مۆده،ئه‌م ژنه باڵا به‌رزه له ساڵی 2008 دا له نێو لیستی 10 خانمی هه‌ره رێك پۆشی جیهاندایه،
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ،كه ئه‌م كهشخهییهی میشێڵ جاكلین كه‌نه‌دی له یاده‌وه‌ریه‌كاندا ده‌بووژێنێته‌وه، میشێڵ پێشتر وه‌رزشوان و پارێزه‌ری كردووه،
له ساڵی 1992 دا هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ باراك ئۆباما پێكهێناوه، خاوه‌نی دوو كچه ئێستا.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|