هه‌رچی وتت هه‌ر درۆ بوو
هه‌رچی وتت ته‌فره‌دان بوو
ئه‌ی له‌و دڵه نه‌زانه‌ی من
چۆن به ده‌ستت سه‌رگه‌ردان بوو
ئه‌ی تۆ نه‌بووی پێت ئه‌وتم
مه‌گه‌ر مه‌رگ لێکمان بکات؟
چۆن ئه‌و پهیمانهت به بادا؟
خودا چۆن لێت قبوڵ ده‌کا؟
ئه‌وه‌ی تۆ بهسهرمت هێنا
چ ویژدانێک پێی ره‌وایه؟
هاواری خۆم بۆ کێ به‌رم؟
ده‌خیلی تۆم ئه‌ی خودایه
هه‌رچی ئه‌که‌م بۆ ئه‌و یاره
چاره‌ی نیه و بێوه‌فایه
گیانه هه‌رگیز من لێت ناگرم
خه‌تای منه و حه‌قی تۆیه
به دوای وشه‌ی شیرین که‌وتم
نه‌مزانی هه‌مووی درۆیه
ئه‌وه‌ی تۆ بهسهرمت هێنا
چ ویژدانێک پێی ره‌وایه؟
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|