سڵاو ئازیزانم ، زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی بۆنه‌ته قوربانی ده‌ستی هه‌نێک که‌سی نه‌خۆش و نه‌فام به‌بێ گوێدانه هیچ هه‌ستێکی مرۆڤانه و دور له
ره‌وشتی به‌رزی کورده‌واری ئه‌که‌ونه رابواردن و په‌یماندانی درۆ به کچان و له‌دوایشدا ته‌نها کچ قوربانییهکهیهتی .
زۆر قسه‌ناکه‌م فه‌رموون ئه‌م بابه‌ته بخوێنه‌وه که روداوێکی حه‌قیقی و به‌ئازاره ،هیوادارم ببێت بهدهرسوو ئامۆژگاری بۆ هه‌موو لایه‌ک .
سه‌یره ،مرۆڤ نازانی خێر و شهر له‌چیدایه و ته‌نها كاتی ناخۆشیه‌كان خه‌م با رو بێ هیوا ئه‌بێ و له‌كاتی تاقی كردنه‌وه‌و ته‌نگانه‌دا بێ سه‌بر و ئارا م ده بێ و بێ ئاگا له‌ودیو قه‌زا و قه‌ده‌ر و شاراوه‌كان وئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه به‌دیهێنه‌رمان ئهیپێكێ، دیاره منیش وه‌ك به‌نده‌یه‌ك توشی تاقی كردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره بووم و به‌گه‌وره‌ی خۆی به‌سه‌ری كردمه‌وه وماوهیهكه میوانی ناو جێگه‌ی نه‌خۆشیم ودهستێكم شكاوه... به‌م هۆیه دیاره هاورێ و خۆشه‌ویست و موسڵمانان سونه‌تی سه‌ردان جێ به‌جی َ ده‌كه‌ن و به په‌رۆشیه‌وه سه‌ردانم ئه‌كه‌ن و دوعای خیرم بۆ ئهكه ن و به‌ڕاستی دڵ خۆشم پێیان ...
ڕ ۆژێك یه‌كێ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌سه‌ردانیان ئه‌كردم هاته لای سه‌رم دانیشت و دوای دوعای خێر‌و قسه و باسی خۆش، سه‌یر لااپتۆپهكهی لای سه‌رمی كرد و ووتی : مامۆستا ئه‌مه ته‌نهایه یان خه‌تی ئینترنێتی له‌گه‌له، منیش وام زانی ئیشی پێیه‌تی ووتم فه‌رموو : كاری خۆتی پێ بكه، دیاره بۆ كاتی نه‌خۆشیه‌كه‌م لای خۆمم دانابوو، ئه‌گه‌ر نا له‌ژووری تایبه‌تی خۆی كارم پێ ئه‌كرد، هاوڕێكه‌م ووتی : نا سوپاس ،به‌س،.......؟ وتم چی؟ سه‌یریم كرد ڕه‌نگی تێك چوو بێ تاقه‌تی پێوه دیار بوو، دوای كه‌مێ بێ ده‌نگی وتی: ئه‌مه‌وێ شتێكت پێ بڵێم، به‌س نامه‌وێ نه به پیت نه به‌ناوی خوازراو كه‌س بزانی .. وه خۆت چۆنی بلاَو ئه‌كه‌یه‌وه بیكه..وه ئه‌زانم نوسه‌ری بۆیه وا ئه‌ڵیم...تا ئێسته نهم هێشتوه كه‌س بزانێ ته‌نها خۆم و خوا. وه هه‌موو ساتێك تالاَوو ئازاری مردن ئه‌چێژم ،،سه‌د خۆزگه مردن بوایه... خۆ نه‌جاتم ئه‌بوو له‌م ته‌عزیبه...ووتی:
قوتابیه‌ك بوم زیره‌ك،،هیوام زۆربوو ،ئه‌وه‌ی بمویستایه هه‌وڵم بۆ ئه‌دا و به ده‌ستم ئه‌هێنا ،،زۆرجار هاوڕێكانم به‌غیلیان پێ ئه‌بردم كه سه‌ركه‌وتوو بوم ..زۆر كارم به ئینترنێت بووئهبوایه بچومایه سه‌نته‌ره‌كانی ده‌ره‌وه بۆ ئه‌م كاره‌و كاری خوێندم، دوایی بیرم كرده‌وه كه خه‌تی ماڵه‌وه‌م هه‌بێ كاره‌كانم ئاسانتر ئه‌بێ و زور ناچمه ده‌ره‌وه ،،،بۆیه به‌ئاسانی ماڵه‌وه بۆیان كردم چونكه هیوای زۆریان پێم بوو بۆ دوا ڕۆژم...ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر شاره‌زا ئه‌بوم ئه‌گه‌رام به‌ناو سایته‌كان و شتی باش فێر بووم لێكۆڵینه‌وه‌ی باشم ئاماده ده‌كرد،،، وه یارمه‌تی هاوڕێكانم ئه‌دا ...یه‌كێ له‌و به‌ناو هاوڕێیانه ووتی ئه‌مه‌وێ یارمه‌تیم بده‌ی تۆ زۆر زیره‌كی ،،به ئینترنیت بۆم بنێره و من پرسیارت لێ ده‌كه‌م ،، منیش وتم باشه و به‌ئاسایی وه‌رم گرت به تایبه‌ت كه یه‌ك ته‌مه‌ن و یه‌ك كار بووین ...ئه‌وه‌ی ئه‌مزانی نه‌ك به و به هه‌موو هاوڕێكانم ئه‌وت ..بهلاَم ئه‌و شه‌وانه زۆر پرسیاری ئه‌كردوو منیش وهلاَمم ئه‌دایه‌وه .. سه‌یر بوو زۆر ...به‌ره به‌ره ڕه‌وتی قسه‌كانی گۆرا ..ئه‌ی وت تۆ زۆر زیره‌كی ووریای ..ڕۆشنبیری.. جوانی...لیهاتووی..،،،،،،،،،،،،،...........تا دوایی، لام سه‌یر بوو زۆر به سانایی وه‌رم گرت وتم ئه‌وه خۆی نازانێ بۆیه ئه‌م هه‌ستانه‌ی لادروست بوه ..وه زۆر هاورێی تریش ئه‌یان ووت .. به‌س ئه‌مه له‌چات ئه‌یكردو زۆربه‌ی كات به‌م قسانه‌ی به‌ڕێ ئه‌كرد وله‌وه ده‌چوو ده‌رچوی قوتابخانه‌ی شه‌یتان بێت چونكه به قسه لوسه‌كان و هه‌نگوینی تاڵ دڵی منی گۆری.. سه‌ره‌تا زۆر هه‌وڵم دا قسه نه‌كه‌ین و زۆر جار چاتم دا ئه‌خست، بهلاَم ئه‌و ڕۆژانه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌قسه كردن و خۆ نزیك كردنه‌وه ..منێك كه باوه‌ڕم به‌م شتانه هه‌رگیز نه‌بوه ته‌نها خه‌ریكی خوێندن و كاری خۆم بوم دڵێكی پاك و هه‌ناسه‌یه‌كی بێ باكم هه‌بوو ،، ئه‌ویش فێری ئه‌م جۆره پیشانی بوو ..دۆراو له‌دنیا وه ونبوو له‌هه‌موو بواره كۆمهلاَیهتیهكان ،،،،به‌س وا خۆی ده‌ر نه‌ئه‌خست ....ڕۆژان ڕۆیشتن و منیش زیاتر گوێم بۆ ئه‌گرت و ته‌واو بیر‌و هه‌ستم لای بوو خوێندنم، كارم، هیواكانم، هه‌موو شتم له‌یاد كردبوو، ته‌نها قسه كردن و چات و كه‌مێ ده‌ر چوون بۆ ده‌ره‌وه، ببوه پیشه‌م ،، بهلاَم هه‌ستێ یان پاڵنه‌رێكی ناوه‌كی به‌رده‌وام ئازاری ئه‌دام و ئاسووده نه‌بووم به‌م هه‌نگاوانه، ئه‌ویش له‌سه‌ر قسه‌كانی هه‌ر به‌رده‌وام بوو ( خۆشم ده‌وێی، هه‌ر تۆم هه‌ی، په‌ری خه‌یاڵمی، بۆ تو ئه‌ژیم.وووووو............... ئه‌و قسانه‌ی كه بۆ هه‌موو كچێ ئه‌وترێ ) تا ناخی دڵ ویران كه‌ن ....دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ستم كرد شتی سه‌یر ڕو ئه‌دا بۆنی خیانه‌تم ئه‌كرد ... ههڵسو كه‌وتی سه‌یر بوو .... خواش ویستی په‌رده له‌سه‌ر ئه‌م نهێنیه لادا .... ئه‌وه بوو ڕۆژێ له‌كافتریای زانكۆ لیڤێكسهكهی دانا و چوو ساردی بێنێ .. سه‌یرێكی ناوهوم كرد نامه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت بۆ كچێكی نوسی بوو...هه‌ڵم گرت و ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه و زوو داوای یارمه‌تیم كردوو گه‌رامه‌وه ماڵ ،، به په لهكردمهوه ... چی ببینم ؟بۆكچێكی هاو پۆلم بوو ، چی بۆ من ئه‌نوسی و ئه‌ی ووت هه‌مان شت كۆپی بوو ...هه‌مان قسه‌و باس ودرۆ ...لام سه‌یر بوو چۆن ئه‌توانێ له‌یه‌ك كاتدا دڵی خۆی بدا به دوو كه‌س، نا چه‌ندین كه‌س، منی نه‌شاره‌زا، پاك، دڵ ساف، ڕاستگۆ چۆن بڕوام پێ كرد ؟ ئه‌و مرۆڤ نه‌بوو بێ هه‌ست و سۆز و بێ دڵ ،،، من زۆر گریام بۆ هه‌موو ته‌مه‌نم، هه‌ناسه‌م ،، كاتم، كه‌له‌گه‌ڵ ئه و به‌ناو مرۆڤه‌دا به‌سه‌ر برد ... هه‌ر چه‌نده ماوه‌ی په‌یوه‌ندیم زۆر كه‌م بوو، بهلاَم ئازاری ئستهم به ته‌مه‌ن و كاتێكی زۆره‌وه ئه مهێڵتهوه... بڕوام به‌كه‌س نه‌ماوه مردوم به ناو ئه‌ژیم شه‌وو ڕۆژم گریانه به بێ ده‌نگی و ماتم ....من چاوه‌رێ نه‌بوم توشی ئه‌م وه‌زعه بم من ئا مۆژگاری هاوڕێكانم ئه‌كرد تا دوور كه‌ونه‌وه له‌په یوه‌ندی ،،، له‌وه‌یه تۆ، ئێوه بڵێن جا ئه‌وه چیه سوپاسی خوا بكه كه تۆشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره نه‌بووی، ڕاسته من سوپاسی خوا ئه‌كه‌م زۆر .. به‌س ئه‌مه بۆ دڵ و ده‌رونی من زۆر بوو وه یه‌كه‌م جاریش بوو له‌ژیانم كه توشی هه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی بووم و عه‌قڵم له‌ده‌س بده‌م ... وه دڵنیام كۆتا جار ئه‌بێ و ئیتر بڕوام به هیچ كه‌س نه‌ماوه ..ڕقم لهئینتهرنێته، له‌هاوڕێیه‌تی ...دڵم ته‌نگه، بێزارم، ئیتر هه‌ر خوا ئه‌زانێ به حاڵم ،،،وه داوام لهمامۆستام كرد كه بلاَوی بكاته‌وه بێ ناو وناونیشان تاچیتر كچان به درۆی كوڕان نه‌خه‌ڵه‌تێن و به‌سه‌ر هاتی من ببێته په‌ندو ئا مۆژگاری بۆ هه‌مووان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ئه‌چنه ناو جیهانی ئینترنیت وكه ئه‌یگێڕنه‌وه به‌ر پاداشت كه‌ون ..... كۆتایی منیش وه‌ك مامۆستا‌و نوسه‌رێك و خوشكیكی دڵسۆزی هه‌موان ئه‌مه‌وێ بڵێم :
تاكه‌ی به ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م ببینه قور بانی ؟ .... تاكه‌ی لایه‌نی باشی پێشكه‌وتن فه‌راموش بكه‌ین و به ههلهبهكاری بێنین ؟...تاكه‌ی دلاَنی ناسك بشكینین.. خونچه‌ی نهپشكوتوی ته‌مه‌ن به ساوای هه‌ڵوه‌رێ و هیواو ئاواتی كچانی بێ ناز زینده به چال َو بمرێنین ؟ تاكه‌ی ... تاكه‌ی خیانه‌تی، نا پاكی، بێ ویژدانی به‌رامبه‌ر كچانی كورد و مرۆڤایه‌تی... له‌كۆتایدا هیوادارم هه‌موو لایه‌ك به تایبه‌تی گه‌نجان به ویژدانه‌وه له‌دنیادا بژین چونكه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویش ده‌ربازت بێ ئه‌ی بۆ ڕۆژی دوایی چی ئه‌كه‌ی ،،دوایی چی؟ وه زۆر جاریش ده‌ستی قه‌ده‌ر دێته ڕێگه‌ت و بۆ هه‌موو هه‌ڵه‌كانت دادوه‌رانه ژ یانت ئه شێوێنێ به خرا پترین شێوه هه‌روه‌ك چۆن ژیانی كهسانت شێواندوه ............... به‌هیوای په‌ند و سوود و ئامۆژگاری بۆ هه‌مووان...وه ته‌وبه‌و په‌شیمانی ده‌ربڕین وگه‌ردن ئازایی...وه ده‌سپێكی ژیانێكی نوێ.. پڕ له‌به‌خته‌وه‌ری و ڕاست گۆیی و ویژدانی زیندوو .. دوعای خیر ..واالسلام علیكم ورحمه الله
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|