تەقەكردن و گوللە بەركەوتن
شەوێكی درەنگی ناوەخت بوو كە(ئەمیر) گەیاندرایە نەخۆشخانە و گوللەیەك بەرسنگی كەوتبوو، لە پشتەوەڕا كوبنەدەری كردبوو، حاڵی هیچ باش نەبوو، تا گەیاندرابووە نەخۆشخانە خوێنێكی زۆری لەبەر رۆیبوو، بێجگە لەوەش كە تووشی خوێن بەربوونی، ناوەكی ببوو، بە تەواوەتی هۆشی لە خۆی بڕا بوو، بەپەلە گەیاندرایە ژووری نەشتەرگەری و پتر لە (3) كاتژمێر لە نەشتەرگەری مایەوە و لەو ماوەیەدا توانرا خوێنبەربوونەكەی رابگیرێت و بڕێكی باشی خوێن و پلازماشی بۆ قەرەبوو بكرێتەوە، دوای ئەو ماوەیە هێنرایە دەرەوە و برایە قاوشی چاودێری چڕ، لەوێ بەردەوام دوو پزیشك چاودێری باری تەندروستییان دەكرد، جا بۆ ئەوەی لەو بارە ترسناكەی كە تێیكەوتبوو دەربازی بێت(72) كاتژمێریان بۆ دانابوو، ئەگەر توانی ئەو ماوەیە بە سەلامەتی ببڕێت ئیدی هیوای ژیان و چاكبوونەوەشی زۆر دەبێت.
دەستگیركردنی تەقەكەر
بەشێك لەكەس و كاری(ئەمیر) سەرەتا لەبەر باری ترسناكی تەندروستی(ئەمیر) ئاگایان لەمەسەلە كە بڕا بوو، كێ بوو تەقەی لێكردووە؟ باشە بۆچی ئەو تەقەیەی لێكردووە و بۆ هەوڵی كوشتنی داوە؟ جارێ ئەو پرسیارانەیان لا گرنگ نەبوو، دوای(3) كاتژمێر ئەفسەری بنكەی پۆلیسی ناو نەخۆشخانە هات و لەگەڵ باوك و دایكی (ئەمیر) لێكۆڵینەوەی كرد و پرسیاری هۆی تەقە لێكردن و شەڕەكە و تەقەكەرەكەی لێكردن، ئەوانیش گوتیان لەسەر بانی ماڵی(محیەدین)ی دراوسێمان و كوڕەكەی كە ناوی(هاوار)ە، تەقەی لێكردووە، هۆی تەقەكردنەكە جارێ نازانین، هەروەها برایەكی دیكەشی كە ناوی(نەجمەدین)ە ئەویش لە كاتی شەڕەكە لەگەڵ(هاوار)ی برای بووە، كە تەقەكە كرا(هاوار) خۆی دەربازكرد بەڵام(نەجمەدین)هەر زوو خۆی تەسلیمی پۆلیس كرد و هۆشداری ئەوەشی دانێ كە لە وانەیە ئەگەر دەست بەسەر كێشەكەدا نەگیرێ كوشتن و كوشتار و تۆڵە لەیەك كردنەوە و دوژمنداری دروست ببێت.
پۆلیس لێكۆڵینەوەی لەگەڵ(نەجمەدین) كردو و بەبڕیاری دادوەریشی فەرمانی دەستگیركردن بۆ(هاوار) دەرچوو، بۆ بەیانییەكەی نزیكەی نیوەڕۆ بوو كە (هاوار) لەلایەن كەس و كاری خۆیەوە تەسلیمی پۆلیس كرا، ئەویش هەر زوو دانی نا بەوەی كە بەڵێ ئەو بوو كەسی دیكەی لەگەڵ نەبووە كە تەقەی كردووە، تەقەكەشی بۆ كوشتن نەبووە، بەڵكو بۆ ئاسمان بووە.
هۆی تەقەكردن
ئەفسەری لێكۆڵینەوە دوای نیوكاتژمێر لە ئامادەكردنی رێككارییەكان دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد لەگەڵ (هاوار) دا و چۆنییەتی ئەنجامدانی تاوانەكەی لێپرسی و گوتارەكانی نووسیەوە.
پاشان لەلایەن لێكۆڵەری دادی گوتارەكان یاساییانە وەرگیرا، لێرەوە لێكۆڵەرە دادییەكە بەمشێوەیە باسی كێشەكەی بۆ كردین و گوتی: كە(هاوار) خۆی تەسلیم بە بنكەی پۆلیس كرد ئێمە دەستمان كرد بە لێكۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو، لە گوتاری خۆیدا دەیگوت كەوا گوایە شەو كاتژمێر(12) شەو كە خوشكەكەی بۆ هێنانە خوارەوەی جلە هەڵواسراوەكانی سەربان، بینیویەتی كابرایەك هەوڵدەدا خۆی بهاوێتە سەر بانی ئێمە و دزی بكات، بۆیە هاواری كرد كە دزی هاتووە، من و (نەجمەدین)ی برام بەڕاكردن خۆمان گەیاندە سەربان، من بۆ ترساندنی چەند تەقەیەكم بە ئاسمانەوە نا بۆ ئەوەی هەڵبێت و بڕوا، بەڵام ئەوەی كە لە نزیك ستارەكە خەریكی خۆ هەڵدان بوو گوللەیەكی بەركەوت و كەوتە سەربانی ماڵەكەی تەنیشتمان، ئیتر دواتر زانیم كە ئەو دزە(ئەمیر)ی دراوسێمانە هاتبوو،(مزەخە)ی ئاوێ بدزێت، قسەی ئەو كابرایە زۆر نابەجێ دیاربوو، چونكە كە پرسیارمان لە كاری ئەو كوڕە بریندارەكرد گوتیان كۆلیژی تەواوكردووە، ئەو لێكۆڵەرە داوییە درێژە بە قسەكانی دەدا و دادییە دەڵێ:
لە لێكۆڵینەوەمان لەگەڵ (نەجمەدین) دا سەرەداوێكی راستەقینەی كێشەكەمان دۆزییەوە، سەرە داوەكەشی ئەوەبوو ئەوان واتە(هاوار) و براكانی گومانی بوونی پەیوەندییان لە نێوان خوشكیان و(ئەمیر) كردووە، ئەو شەوە پێكەوە لەسەربان راوەستاون و قسەیان كردووە و كەسێك ئەوانی بینیووە و بە (هاوار)ی برای گوتووە، ئەویش كە دڵنیا دەبێ دەست دەداتە كلاشنكۆف و منیش ئاگادار دەكاتەوە و پێكەوە چووینە سەربان من بە(هاوار)م گوتی:
نەكەی تەقە بكەی لە خۆتەوە با بزانین جارێ مەسەلەكە چییە، هەڵەشەیی مەكە و با لەو گۆڕە شتێكمان لەدەست نەقەومێ.
ئیتر ئەوەی قەوما قەوما و لە دەستمان دەرچوو، تەقەی كرد و گوێی پێنەدام و پاشان رایكرد، چونكە وایزانیبوو كوشتوویەتی.
ئەمیر بۆ چووبووە سەربان
دوای بەسەرچوونی(48) كاتژمێر(ئەمیر)بەهۆش خۆی دێتەوە و كە سەیری دەورووبەری خۆی دەكات دەزانێ بە سەختی برینداربووە و لە مردن گەڕاوەتەوە و ئێستاش وا لە نەخۆشخانە كەوتووە، ئیتر وردە وردە دێتەوە سەرەخۆو هەموو شتێكی شەوی رووداوەكەی دێتەوە بیر، ئەفسەری لێكۆڵینەوەكە ناوە ناوە سەردانی(ئەمیر)ی كرد لە قاوشی چاودێری چڕدا بە كەسوكاری گوتبوو هەر كاتێك بەهۆش خۆی هاتەوە ئاگاداری بكەنەوە، ئەویش كە بەهۆش خۆی هاتبووەوە هەوڵیان دابوێ و ئەویش گەیشتە لای و دەستی بە ڵێكۆڵینەوە كرد: لە گوفتاری خۆیدا گوتبووی: من لەگەڵ ئەو كوڕە كە تەقەی لێكردووە تۆزێك ناخۆشیمان هەبوو، چونكە من دوو سێ جاران چووبوومە داخوازی خوشكەكەی، رازی نەبوو، دایك و باوكی و براكانی تری هەموویان رازی ببوون تەنیا ئەو رازی نەدەبوو.
ئاخر جار هەواڵی ناردبوو ئەگەر ئەو جارە بێتە خوازبێنی سوێند بێ نەیەڵم بەسەلامەتی دەرباز بێت، ئیتر ماڵی ئێمەش پێیان گوتم كوڕم وازی لێبێنە كچەكەمان نادەنێ، ئێمە بە تەواوەتی لێیان بێئومێدبووین، منیش لەگەڵ ماڵەوەمان رێككەوتین كە مادام ناتوانم ئەو كچە بخوازم من بڕیارم داوە بچمە هەندەران و ئێرە بەجێ بێڵم من كچەكەم خۆشدەویست و نیازیشم پاك بوو لەگەڵی بەڵام بەداخەوە كەللەرەقی براكەی وایلێكردن، من خۆم ساز و ئامادەكرد بۆ سەفەر بەڵام رۆژێك بەر لەسەرفەركردن كچەكە ببینم و پێی بڵێم هەر رۆژێك ویستی با مێردی خۆی بكات، ئەگەریش نەیكرد من بچمە دەرەوەش چاوم لە دوی دەبێ و هەر كاتێكیش براكەی رازی بوو ئاگادارم بكاتەوە، بەرەنگانی شەو چوومە سەربان ، ئەو لە سەربانی خۆیان و منیش لەسەر بانی خۆمان، بەسەر دوو بلۆك كەوتم قسەكەم پێگوت، ئەو گوتی مادام (هاوار)ی برام رازی نییە شوو بە تۆ بكەم دە بەو خودایەی لەسەر سەرمە بشمكوژن شوو بە هیچ كەسێكی تر ناكەم.
ئەو بۆیە وا دەكات تاوەكو من بداتە ئامۆزاكەم و خۆشی خوشكەكەی بخوازێت، ئەوان لە نێوان خۆیاندا وا رێككەوتوونە و منیش بەوە رازی نیم، تۆش ئەگەر دەچیە دەرەوە من لە بیرمەكە و هەر چاوەڕێت دەبم و بە هیوای تۆ دەژیم.
خەریكبوو خوا حافیزی بكەین دەستم درێژكرد تەوقەی لەگەڵ بكەم و خوا حافیزی لێبكەم، چونكە ئێمە هەر دووكمان كە قسەمان بۆ یەك دەكرد، دەگریاین و فرمێسك بە چاوماندا دەهاتە خوارێ، لەو دەمەدابوو كە براكەی بە پرتاو هات و گوتی(ئەمیر) ئەوە قسە لەگەڵ خوشكم دەكەی!؟ دەستیكرد بە گوللە رشاندن و نازانم چەند گوللەی تەقاند، من هەر هێندەم زانی كەوتمە سەربانی خۆمان و ئیتر ئاگام لە خۆم نەما لە (هاوار)یش زیاتر كەسی ترم نەبینی، زانیشم گوللە بەر خوشكەكەی نەكەوت، چونكە كە گوللەكەم پێكەوت هاوارم كردە خوشكەكەی:بڕۆ با گوللەت پێنەكەوێ، ئەویش گوتی ناڕۆم خەمی منت نەبێ، من گوللەم پێنەكەوتووە، تەنیا ئەوەندەم لەبیر ماوە.
دادگاییكردن
تا نزیكەی مانگێك بارودۆخی تەندروستی(ئەمیر) زۆر باش بوو ماڵی (هاوار) تا دوو هەفتەش نەوێرا بوون بگەڕێنەوە ماڵەوە، خزم و كەس و خەڵكی خێرخواز لەسەر داوای ماڵی(هاوار) هەوڵی ناوبژیوانیان دا و ئەوانیش گوتیان ئێمە هیچمان لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەی نییە و بابێنەوە ناوماڵی خۆیان، ئەوەبوو ئەوان گەڕانەوە و(هاوار)یش لەناو بەندیخانە سەد جاران پەشیمان ببۆوە و لەگەڵ باوكی قسەی كردبوو گوتبووی: بابە بەس ئەو كوڕە نەمرێت هەرچی بڵێن رازیم، خوای دەكرد ئێستا خوشكمی لێ مارە دەكەن.
كە ئەو قسانە گەیشتبۆوە(ئەمیر) و ماڵی (هاوار)یش لە رێی چەند پیاوماقووڵ و ریش سپیەكی نزیكی هەردوولا ئامادەیی خۆیان نیشاندابوو كە ئەگەر ئەوان لێیان خۆشببن ئامادەن كچەكەیان بدەنێ، بەو مەرجەی كێشەكە ببڕێتەوە و سەر نەكێشتە دوژمنداری و ئەو شتانە، دوای دوو مانگ هەر دولا گەیشتنە ئەوەی كێشەكە، چارەسەر بكەن ئیتر(ئەمیر) داخوازی كچەی كرد و بووە دەزگیرانی و لە دادگاش وازی لە هەموو مافێكی یاسایی خۆی هێنا و دادگاش بە(6) مانگ زیندانیكردن حوكمی بەسەر(هاوار) دا بەڵام حوكمەكەی تا سێ ساڵان راگرت.
دوا وتە
هەموو گەنجێك چ كوڕ و چ كچ مافێكی بێ ئەملا و ئەولای هەیە كە زەواج لەگەڵ ئەو كەسە بكات كە دڵخوازییەتی، بەڵام بە داخەوە پەروەردەی هەڵە و نا تەواوی ئێمە وا لە هەندێ كەس دەكات خۆشەویستی راستەقینە
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|