ژنێك له‌ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بێته‌وه، وه‌ك ماره‌یی داوای 350 هه‌زار چڵ گوڵی كردووه.
رۆژنامه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، هاوسه‌ری ئه‌و ژنه دوای ئه‌وه‌ی بانگهێشتی دادگا كراوه، ئاماده نه‌بووه ئه‌و جۆره ماره‌ییه بۆ ژنه‌كه دابین بكات.
ئه‌و پیاوه گه‌نجه له‌به‌رده‌م دادگادا وتی:" من‌و هاوسه‌ره‌كه‌م پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێكه‌وه ژیانی هاوبه‌شیمان پێك هێناوه‌و له‌و كاته‌شدا هاوسه‌ره‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناڕازی بوون، داوای 350 هه‌زار چڵه گوڵی وه‌ك ماره‌یی له‌من كردووه، بهلاَم چونكه هاوسه‌ره‌كه‌مم خۆش ده‌ویست، منیش به‌مه‌رجه‌كه‌ی رازی بووم".
ئه‌و پیاوه له‌وته‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م دادگادا وتیشی:"له‌ئێستادا به‌هۆی ده‌ستخستنه ناوه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كه هۆكاری سه‌ره‌كی داواكاری جیابوونه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌مه، بۆیه ئه‌و مه‌رجه‌ی جێبه‌جێ ناكه‌م، ئه‌گه‌ریش بخرێمه زیندانه‌وه".
ژنه‌كه‌ش لای خۆیه‌وه به‌دادوه‌ری وت:"هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پێكهێنانی ئه‌و ژیانه هاوبه‌شه هه‌ڵه‌بوو، چونكه بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر دهوڵهمهندنو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه منیش له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی مامناوه‌ندیم، به‌ده‌یان جار سوكایه‌تیان به‌خۆمو بنه‌ماڵه‌كه‌م كردووه، بۆیه به‌رده‌وامبوونی ژیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌مدا، بووه‌ته شتێكی ئهستهمو ناتوانم درێژه به‌ژیان بده‌م".
دادوه‌ری دۆسیه‌كه دوای مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌و ئاماده‌نه‌بوونی پیاوه‌كه له‌جێبه‌جێكردنی مافی ژنه‌كه، راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی زیندانی كردووه.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|