له قۆناغی چواری ئاماده‌ییه‌وه ده‌ستم به‌م خۆشهویستیهكرد كه ته‌مه‌نم ١٦ ساڵ بوو (به‌ختیار)ئه‌و كورهبوو كه‌له‌یه‌كه‌م شه‌وی به‌رات هاته به‌رده‌م ده‌رگا و به یه‌ك ده‌نك نوقڵ خۆشه‌ویستیمان گۆڕیه‌وه..ورده ورده خۆشه‌ویستیمان له‌گه‌ڵ رۆژدا زیادی ئه‌كرد تا ته‌مه‌نی ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌مان بووه شه‌ش ساڵ و یه‌ك مانگ .له‌كاتی دروست كردنی مهوعیدێكدا پێمی ووت كه به‌نیازم كۆچ بكه‌م بۆ ده‌ره‌وه چونكه ژیان لێره به‌ره‌و نه‌مان ئه‌چێت بۆیه حه‌ز ئه‌كه‌م ژیانی تۆش وه‌ك من خۆش بێت ئه‌ڵیت چی ..؟ منیش زۆر پێم خۆش بوو وه‌ك خۆی به‌ڵام له‌لایه‌كی كه‌شه‌وه خۆشحاڵ نه‌بووم به‌م سه‌فه‌ره‌ی .خه‌یاڵێكی زۆری شه‌یتانی مێشكی گرتبووم ..ئه‌گه‌ر بڕوات نایبینمه‌وه و ئه‌گه‌ر بڕوات له‌ناو ئه‌چێت یان ئه‌گه‌ر بڕوات من له یاد ئه‌كات و زۆری تر...؟
به‌ڵی ووتم باش به‌س به‌دوودڵیه‌وه..تا له مه‌وعیدێك تردا ووتی له‌م مانگه سه‌فه‌ر ئه‌كه‌م. منیش وتم ئه‌ی من چی لێ ئه‌كه‌یت ..؟ووتی هه‌ر بهرۆشتنم و به‌گه‌یشتنم ماڵه‌وه‌مان ئه‌نێرمه داوات ..پێم ووت باشه به‌ڵام شه‌ش ساڵ خۆشه‌ویستی كه‌م نیه‌و ته‌مه‌نی مناڵێكه خوا ئه‌زانێت له‌دوای ڕۆشتنی تۆ چی دروست ئه‌بێت ..؟ تكایه پێش ئه‌وه‌ی بڕۆیت وه‌ره داوام بكه .ووتی ئاخر ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به‌ده‌ستمه‌وه‌یه ئێستا به‌س به‌شی یه‌ك لا ئه‌كات یان تۆی پێ بهێنم یان پێی بڕۆم...؟ئه‌وه بوو ئقناعم پیكرد پێش رۆشتنی كهمارهم بكات به یه‌ك ئه‌ڵقه چونكه كه‌س نه‌مابوو له به‌ینمان ئاگادار نه‌بێت ته‌نانه‌ت له‌مه‌كته‌ب چه‌ندین جار ئهبینراین پێكه‌وه بۆیه مامۆستاكان ئه‌یاننارد به‌دوای دایك و باوكماندا .به‌ڵی هه‌رچۆنێك بوو رازیم كرد و ماره‌ی بڕیم و ٨ مسقاڵیشی بۆ كردم.ئیتر زۆر دڵم خۆش بوو به‌ته‌واوه‌تی ئۆخه‌ی بووم.
سێ هه‌فته دوای ماره‌بڕین (به‌ختیار) ده‌رچوو..به دوو مانگ و نیویش گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی كه ماڵی خوشكه‌كه‌ی لێ بوو (نرویژ).به‌گه‌یشتنی تا یه‌كه‌م مانگ زۆر باش بوو زو زو تێلفۆنی ئه‌كرد بۆم .به‌ڵام ئیتر هه‌ر ئه‌م مانگه وابوو زۆر سه‌یر بوو زۆریش به‌خێرا لهتێلفۆن كردن هاته‌دواوه ئه‌گه‌ر به ٢ هه‌فته جارێك بیكردایه زۆر به‌كه‌می قسه‌ی ئه‌كرد به‌ڵام جۆره قسه‌یه‌كی سارد‌و سڕ .وه پێشی-= ئه‌وتم نامه‌وێت زو زو تێلفۆن بكه‌م چونكه مه‌سره‌ف زۆر گرانه و له‌ماڵی خوشكه‌كه‌مم و له‌ماڵه زاوادام له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر دره‌نگ دره‌نگ كردم ئاگات له حاڵم بێت ئه‌وه مه‌سه‌له‌كه‌یه..من وتم خۆم ئه‌یكه‌م بۆت قه‌ینا تۆ مه‌یكه بۆیه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ئه‌چومه نوسینگه تا ٣ێ هه‌فته به‌رده‌وام خۆم قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌كرد به‌ڵام له‌دوای ئه‌م سێ هه‌فته‌یه كه ئه‌مكرد یان مۆبایل داخرابوو یان جه‌ڕه‌س ئه‌ڕۆشت هه‌ڵی نه‌ئه‌گرت یان زۆر جار خه‌ڵكی تر وه‌ڵامیان ئه‌دامه‌وه به‌زمانێكی جیاواز.كاتێكیش تێلفۆنم بۆ خوشكه‌كه‌ی ئه‌كرد یان ئه‌یوت له‌ده‌ره‌وه‌یه یان مهشخوڵه یان و یانه‌كانی تر..كه ئه‌چومه ماڵی خهزوریشم ئه‌یان ووت ده‌مێكه‌یه گوێمان لێیان نه‌بووه ...؟ئه‌م قسانه‌و ئه‌م ته‌له‌فۆن نه‌كردنه‌ی به‌ختیار زۆر شتی لا دروست ئه‌كردم ..له‌مێشكی خۆمدا ئه‌مووت كه نه‌خۆش بێت و لهخهستهخانهیه ..یان شه‌ڕێكی كردوه‌و گیراوه یان شتێك به‌سه‌ر هاتوه چونكه ئه‌وه قه‌ت ئه‌و نیه بۆ ١ مانگ به‌رده‌وام قسه‌م لێ دا ببڕێت..به‌ڵام هیچیان نه‌بوو..؟زۆر قه‌له‌ق بووم تا به‌یانیه‌كیان له‌ماڵی دراوسێیه‌كمان هاتن بانگیان كردم كه به‌ختیار له‌سه‌ر خه‌ته‌و منی ئه‌وێت ..منیش هه‌ر له‌خۆشیاندا خێرا به‌ڕاكردن ناعلهكانم بهتاكهو تاك له‌پێكرد..كهچومهسهرخهت ئه‌مه قسه‌كه‌ی ئه‌و بوو..؟
چۆنیت {..باشیت..ئه‌وه من مه‌شخوڵم ئه‌م ماوه‌یه به‌س تۆ تێلفۆنم بۆ مه‌كه ئه‌گه‌ر ماڵه‌وه‌شمان هه‌واڵیان پرسیم تۆ بڵێ زو زو تێلفۆن ئه‌كات بۆ من .بادڵیان هیچ نه‌كات ..وه‌من تۆزێك حاڵه‌تی نه‌فسیشم ته‌واو نیه‌بۆیه تا خۆم بۆت نه‌كه‌م تۆ ته‌لفۆن مه‌یكه بۆم..ئتر فریا نه‌كه‌وتم بڵێم بۆ چیته وتی ٢ ده‌قه‌ی تیا ماوه كارته‌كه‌م ئه‌گه‌ر قه‌پات بوو خوات له‌گه‌ڵ.ووتم خوا حافیز.} ه.دڵ پاكیم و له‌گه‌ڵیشیا نه‌فامیم وای لێكردم بڕوای پێبكه‌م زۆر دڵم له‌لای بوو زو زوش خۆم ئه‌كرد به‌ماڵی خهسومدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی بزانم به‌ڵام هیچ..؟به‌هه‌رحاڵ له‌سه‌ر داوای خۆی تێلم نه‌ده‌كرد بۆی ئه‌ویش نه‌ی ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا من هه‌ر به وه‌زعه‌كه‌ش رازی بووم به‌س ماڵی باوكم ئه‌مه‌یان پێ قبوڵ نه‌كرا بۆیه هه‌ستان چوونه ماڵ خه‌زورم باوكم ووتی چیه‌تی (به‌ختیار) بۆ ده‌نگی نیه كهڕۆشت ساخ و سه‌لامه‌ت بوو مانای نیه ٦ مانگه به‌م شێوه‌یه ئه‌م كچه‌ی قه‌له‌ق كرده‌وه‌و قسه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ناكات كێشه‌ی چیه با بیڵێت ..؟وتیان به‌خوا زۆر دره‌نگ دره‌نگ بۆ خۆشمانی ئه‌كه‌ن نازانم چیه كێشه‌یان..نازانم ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بوبێت له‌پشته‌وه من ئاگادار نه‌بووبێتم چونكه ئه‌مانه خۆیان گێل ئه‌كرد لێمان.
بۆیه باوكم وتی ناڕۆمه ده‌ره‌وه ئیمشه‌و تا (به‌ختیا)رم بۆ وه‌رنه‌گرن ..به‌ڵی چونكه زه‌برو زه‌نگ بوو كاكه به‌ختیاریان وه‌رگرت ..باوكی وتی ئه‌وه ماڵی (؟) لێره‌ن ..ها قسه بكه له‌گه‌ڵیان .باوكم تێلفۆنهكهی هه‌ڵگرت وتی به‌ختیار باوكه چونیت ..ئه‌وه بۆ ده‌نگت نیه..به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌جیاتی جواب دانه‌وه‌ی ..توت ..تووت..توتهكهبوو..؟ زۆر محاوه‌له‌ی تر كه‌كرا بكرێته‌وه ئه‌و شه‌وه به‌ڵام داخرابوهوه..به‌ڵێ ئه‌مه ٨ مانگی ده‌ست گیرانیم بوو به‌م شێوه‌یه.. وه‌له‌وه ئه‌چێت ئێوه‌ی خوێنه‌ر بپرسن..؟ جا بوهستایتایه له‌سه‌ری یان به‌شكم ئه‌م كوره راست بكات حاڵه‌ته‌كه‌ی ته‌واو نه‌بوبێت یان زۆر پرسیاری تر كه لاتان دروست ببێت..؟
به‌ڵی من وه‌ستام وه سهبریشم لێگرت به‌ڵام جێی داخه كه ئه‌وان خۆیان هاتن وتیان به‌ختیار داوای جیابونه‌وه ئه‌كات ..؟دایكم وتی به‌ختیار با خۆی به‌ده‌می خۆی به(؟) بڵێ تۆم ناوێت و ته‌ڵاقت ئه‌یه‌م ...؟ به‌ڵێ (به‌ختیار)یان وه‌رگرت و ئه‌وه‌ی كه‌جێی بڕوای هیچ كه‌س نه‌بوو ئه‌و تهڵاقهبوو له بهتێلفۆن لێم بیست. به‌ڵی جیابوینه‌وه به‌ڵام هۆكه‌ی بگه‌ڕێنمه‌وه بۆ چی ...؟؟؟به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی كه زینه به‌چاڵی كرد كه ئه‌وروپا .من نازانم وه ئه‌وێشم نه‌دیوه به‌ڵام ئه‌وروپا ئابه‌و جۆره‌یه كه‌ئه‌م جۆرانه ئه‌یكه‌نه قوربانی خۆشه‌ویستیه‌كی شه‌ش ساڵ و هه‌شت مانگی.
دهیاخوا ئه‌م نه‌رویژه بۆ ئه‌م جۆره نمه‌ك بهحهرامه پاره نه‌دیوانه پیرۆز بێت ..به‌س ببورن من ته‌نها پرسیارێك ئه‌كه‌م بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌نsadله‌گه‌ڵ رێزم بۆ باشه به‌وه‌فاكان .به‌ڵام دوای دواكه‌وتنی ئارهزوهكانتان ..ڕاپه‌ڕاندنی ئیش و كاری ڕۆژانه‌تان ..هیلاكی و ماندوێتیتان..خوێندن و سه‌رقاڵیتان...خۆشی و ناخۆشیه‌كانی ڕۆژانه‌تان ..ئه‌مانه واتان لێ ئه‌كات كه‌ستان له‌بیر نه‌مێنێت..؟
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|