مۆبایل‌و كێشه‌ی ڕه‌فتاری منداڵمۆبایلو كێشه‌ی ڕه‌فتاری منداڵ
لهكۆبنهاگنو له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و منداڵانه‌ی دایكیان له‌كاتی دووگیانی‌دا مۆبایلیان زۆر به‌كارهێناوه‌و منداڵه‌كانیش مۆبایل به‌كارده‌هێنن، زیاتر ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی ههڵسوكهوتو ڕه‌وشت ده‌بنه‌وه.
شاره‌زایان ئاماژه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه ته‌كنۆلۆژیایه‌كی زۆر باشه‌و به‌دڵنیایی خه‌ڵكی زیاتر‌و زیاتر به‌كاری دههێننو داواكاریشن كه به‌دوای ئه‌و شوێنه‌واره ته‌ندروستیانه‌دا بگه‌ڕێن له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی گه‌ر هه‌بێت.
زانایان نزیكه‌ی (13159) منداڵیان خسته ژێر چاودێریه‌وه كه دایكه‌كانیان به‌شداریان كردبوو له لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك لهلهدایكبووانی نیشتمانی دانیماركی له‌قۆناغی یه‌كه‌می دووگیانیاندا، تا ته‌مه‌نی (7) ساڵیانو داوای ڕوونكردنه‌وه‌یان كرد له‌دایكیان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری منداڵه‌كانیان‌و ته‌ندروستیان سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی دووگیانیداو به‌كارهێنانی مۆبایل له‌لایه‌ن منداڵه‌كانه‌وه، دوای كۆكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كان كه ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی به‌نه‌خۆشی ده‌روونی دایكهكهو هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریه‌وه بێت، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و منداڵانه‌ی پێش له‌دایكبوونیان كاریگه‌ری مۆبایل كاری كردووه‌ته سهریانو دواتریس ڕێژه‌كه زیادبووه بۆ 80%.
له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی كێشه سۆزداریه‌كاندا هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت، له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ڕه‌فتارو چالاكی له‌ڕاده‌به‌ده‌رو كێشه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاردا, مه‌ترسیه‌كان زیاتر بووه لای ئه‌و منداڵانه‌ی پێش له‌دایكبوونیان، دایكیان مۆبایلی به‌كارهێناوه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی دوای له‌دایكبوونیان دایكیان مۆبایلی به‌كارنه‌هێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌دراوه به‌وه‌ی ئه‌و كۆرپانه‌ی له‌سكی دایكیاندایه ڕووبه‌ڕووی تیشكی ئه‌و مۆبایلانه ده‌بنه‌وه كه دایكیان به‌كاری ده‌هێنن زۆر كه‌مه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و منداڵانه‌ی مۆبایل به‌كارده‌هێنن تووشی وزه‌ی كه‌هرۆموگناتیسی زیاتر ده‌بنه‌وه وه‌ك له‌گه‌وره‌كان، چونكه مێشك‌و گوێیان بچووكتره.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|