پیاوێك لهگواتیمالا به‌هۆی كێشی زۆره‌وه زیاتر له 4 ساڵ نه‌یده‌توانی له‌ماڵ بێته ده‌ره‌وه، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌جه‌ڵته‌ی دڵ مرد. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه دوای مردنی (رابلز هێررا)، كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه قورسی كێشی جه‌سته‌ی ناوبراویان لێ بووه گرفت‌و نه‌یان ده‌توانی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه، دواجار ناچاربوون پۆلیسی فریاگوزاری لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه كۆتایی كێشه‌كان نه‌بوو، چونكه دوای پشكنینی پزیشكی، بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌یانتوانی ته‌رمی 330 كیلۆیی رابلز بۆ گۆڕستان بگوازنه‌وه، بۆیه ئه‌مانیش لای خۆیانه‌وه ناچار بوون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كرێنێك به‌كرێ بگرن تا ته‌رمه‌كه‌یان بۆ گۆڕستان بگوازێته‌وه.
ناشتنی ئه‌و ته‌رمه 4 كاتژمێری خایاند‌و هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕی رابلزیش بێكێشه نه‌بوو، چونكه 6 كه‌س 5 ڕۆژی ته‌واو سه‌رقاڵی هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕه‌كه‌ی بوون، تا گۆڕێك هه‌ڵبكه‌ندرێت كه جێگه‌ی رابلزی تێدا بێته‌وه.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|