گومان له‌وه‌دا نیه كه‌سروشتی هه‌رجۆره په‌یوه‌ندیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیانه
له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی (نێرومێ)دا، له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا به‌هه‌موو مانایه‌ك په‌یوه‌ندیه‌كی لێكترازاو و ترسنۆكانه‌و شهرمنئامێزه، كه‌ڕه‌نگه لێره‌دا نه‌توانین باس له‌كۆی ئه‌و هۆكارانه بكه‌ین كه‌ئه‌و كیشهوگرفتهكۆمهڵایهتیانهی له‌ناوه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا باڵادهستوكاریگهركردووه. به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت عه‌شقی خۆسه‌لماندن له‌به‌رامبه‌ر گرنگی ئه‌م بابهتهوهاوكات په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌ژیانی سروشتیانه‌ی ههریهكێكمانهوه ڕه‌نگه ئه‌و پاڵنه‌ره مهعریفیوئامانخوازانهیهبێت، كهناچاربین له‌ده‌روازه‌ی باسكردنێكی گرفتئامێزی خودی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا داخڵی ناو ئهولێكدانهوه سهقهتوناڕاست بهكارهاتووانهبین كه‌وه‌ك زمانحاڵێكی بنهڕهتیوهاوبهش له‌ساده‌ترین مرۆڤی نێو ئه‌م كۆمهڵگایهوه گواستراوه‌ته‌وه‌بۆ ناو بیرۆكهوخهیاڵاتی ئه‌و كه‌سانه‌وه كهلهههرئاستێكی بهرپرسیارێتیوههیمهنهوشكۆداریدابن تهعبیرلهبوونی خۆیان دهكهنو،خاوه‌ن ئه‌جێندایه‌كی دیاریكراون له‌چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی خۆیاندا..
لێره‌دا قسه‌كردن له‌سه‌رمێژووی ڕابردووی كۆمه‌ڵگا خۆی وه‌ك كۆكراوه‌یه‌كی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌له‌قۆناغی ئێستادا كۆمه‌ڵگای پڕكردووهلهقهیران
به‌زۆرمان وه‌ڵامی زۆرێك له‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه كه‌لای زۆرینه‌مان دروست بووه سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، له‌مڕوانگه‌یه‌شه‌وه باسكردنی سروشتیترینوسادهترین ئه‌ومه‌سه‌له‌یه‌ی كه‌ئه‌م بابهتهوهك دهلالهتوسهرنجێكی ڕهخنهئامێزوئامانجێكی دیاریكراو له‌خۆی ده‌گرێت،بهماناقووڵوجهوههریهكهی باسكردنه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندیه كۆمهڵایهتیوكلتوریانهی كهنێوانی دوو ڕه‌گه‌زی پێچه‌وانه بهیهكتربهچهندین سه‌ره‌داوی قهیراناویوكارهساتی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه گرێده‌دات ، كه‌دیاره بوونی هه‌رشێوازێكی مامه‌ڵه‌كردنی شهرمنانهونهێنی ئامێز له‌نێوان ئه‌و دووڕهگهزهی مرۆڤایه‌تیدا بهسهبۆئهوهی بتوانین له‌هه‌موو ئاستهجیاجیاكانی بهقهیراناوی بوونی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ڕاِستهوخۆ بمانباتهوهسهر ڕه‌خنه‌گرتن له‌و بێسه‌روبه‌ری‌و ناشیرینیانه‌ی كهلهجیهانی كۆنی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا به‌رهه‌مهاتووه‌و له‌ئه‌مڕۆشدا كاریگه‌رترین ئهوسیستهمهباڵادهستهیه كهزاڵه به‌سه‌رهه‌موو ئاستهجیاجیاكانی ژیانی سروشتیانه‌ی تاكه‌كانی نێو ئه‌م كۆمه‌ڵگا داخراوونهگۆڕهداو،له‌مه‌شه‌وه درێژكراوه‌ی ده‌بێت بۆناو سروشتی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كهنێوانی دوو ڕه‌گه‌زی جیاوازبهیهكتر گرێًدهدات..
مه‌سه‌له‌ی پاراستنی شه‌ره‌ف،حورمه‌ت، به‌های ئه‌خلاقی،كلتور،ئاین،وه‌ك هێنانه‌وه‌ی به‌هانه‌یه‌ك،له‌هه‌مانكاتدا وه‌ك پاساوێك كهبنهماكانی هێنانه‌وه‌ی ئه‌و بههانهیهبتهوتردهكات. ڕهنگهكاریگهرترین ئهوبهڵگهبهدهستهوهدانه بێت، كهلهسهرزهمینی واقیعی ئه‌م كۆمهڵگادوواكهوتووهدا بهئاشكراههستی پێده‌كرێت، له‌ده‌ره‌وه‌ی
ڕه‌چاوكردنی ئه‌و هه‌لومه‌رجه تایبه‌تانه‌وه كه‌له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه كۆمهڵایهتیوكلتوریهكانی ئه‌مڕۆی سه‌رجه‌می جیهانگیریدا هه‌ڵگری نرخوبههای تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی. مایه‌ی بهدبهختیوخهمێگی گه‌وره‌یه كه‌تائێستاش پێكه‌وه‌بوونی دووڕه‌گه‌زی جیاوازبهیهكتر وه‌ك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ئیشكالیاتوكارهساتی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوزهنددهكرێت، به‌جۆرێك كه‌ئه‌و تێڕوانینه سهقهتودۆگمایه زۆرجاربووهته مایه‌ی دروستبوونی جۆره ئیزدیواجیه‌تی به‌ڕوونی ههستپێكراولهنێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا، كهههرلهمهشهوه خودی ئه‌و تێڕوانینه سهقهتونادروسته سه‌ریكێشاوه بۆئه‌و شێوازه لهبێمافكردنوداگیركاری، كه‌دیاره ئه‌ویش وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی نامۆبهئینسانیهت له‌چه‌ندین شێوازی به‌كارهێناندا خۆی ده‌بینێته‌وه،ههرلهتیرۆروخنكاندنی ڕۆحودهرونی بیماركراوی ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌وه، تاده‌گات به‌و شێوازه‌ی به‌كارهێنان كه‌خۆی له‌چوارچێوه‌ی كوشتنولهناوبردنی فیزیكی(جه‌سه‌دی)دا ده‌بینێته‌وه. كهچاوخشاندنهوه به‌م ههلومهرجهناههمواروبێزاركهرهی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستاوه به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌م یه‌ك دووساڵه‌دا نیشانیداین كه‌وا ئه‌و شته‌ی بهیهقینێكی زۆره‌وه له‌نێوخودی كۆمه‌ڵگادا یاساغ بووه‌و قابیلی كه‌مترین گۆڕانكاری نیه، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی نێوان دووڕه‌گه‌زی پێچه‌وانه به‌یه‌كتره كهتاڕاددهی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌و كاریگه‌ر نامۆبهكۆی ئه‌و بهرژهوهندیانهیه، كهبونیادی تهقلیدیانهوپڕلهدیدی كۆنخوازیهتی نێو ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌یخوازێت. ئه‌وه‌شی ئه‌و ڕاستیه به‌ڵگه‌داره به‌ئاشكرا ده‌سه‌لمێنێت، نموونه‌ی به‌شێك لهوكوشتنوتیرۆكردنانهیهكه له‌ژێر
به‌هانه‌ی گرنگیدان بهناموسوپاراستنی شه‌رافه‌تی مرۆڤه‌كانی ناو ئه‌م جۆره كۆمه‌ڵگایه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت....
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|