گریان ته‌مه‌نی كچان درێژده‌كات!!!!!!
پسپۆڕانی بواری ده‌روونناسی هێمایان به‌وه‌كردووه، ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی گریانت كرد فرمێسكه‌كانت مه‌شاره‌وه، چونكه زۆرێك لهخهمو ئازار‌و توڕه‌بوونه‌كانت له‌گه‌ڵ فرمێسكه‌كانت نامێنێت‌و له‌بیری ده‌كه‌یت.
به‌وته‌ی ئه‌و پسپۆڕانه، كاتێك مرۆڤ تووشی خهفهتو توڕه‌بوون‌و دوودڵی ده‌بێت، له‌شی ماده‌یه‌كی زیانبه‌خش ده‌رده‌كات، بهلاَم گریان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ماده زیانبه‌خشانه.
سووده‌كانی گریان بزانه:
گریان لێدانه‌كانی دڵ خێراده‌كات، بهوهرزشێكی به‌كه‌ڵكیش بۆ ماسولكه‌كانی سنگ‌و شانه‌كان داده‌نرێت.
دوای ته‌واوبوونی گریان، لێدانی دڵ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و دووباره ماسولكه‌كان خاوده‌بنه‌وه، به‌وه‌ش هه‌ست به‌خۆشیه‌كی زۆردهكهیتو تێڕوانینیت بۆ كێشه‌كان كه بێزاریان كردوویت، ڕوونترده‌بێته‌وه.
گریان ده‌بێته ئارامبوونه‌وه‌ی دهروونو حه‌ساندنه‌وه‌ی جه‌سته.
زۆرجار گه‌ر نه‌گریت، به‌زیان به‌سه‌ردا ده‌شكێته‌وه:
له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی ئه‌و پسپۆڕانه‌ی بواری ده‌روونناسی ئاماژه‌یان بهسودووهكانی گریان كردووه، هاوكات هێمایان به‌و كاردانه‌وانه‌ش كردووه، له‌كاتێكدا گریانت بێت‌و نه‌گریت.
ئه‌وان پێیان وایه، ئه‌گه‌ر گریانت بێت‌و فرمێسكه‌كانت بشاریته‌وه، هه‌ست به‌پاڵه په‌ستۆو دڵهڕاوێكی ده‌كه‌یت، هاوكات تووشی هه‌ندێك له‌نه‌خۆشی ده‌بیت، وه‌ك سهرئیشهو قورحه، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی بێزای تاكه‌كان له‌جه‌سته‌یان.
ئه‌و پسپۆڕانه پێیان وایه ته‌مه‌نی كچان درێژتره له‌ته‌مه‌نی كوڕان، چونكه به‌وته‌ی ئه‌وان كچان گریان ڕهتناكهنهوهو بهشهرمیشی نازانن، هه‌ربۆیه ئه‌و پسپۆڕانه ئامۆژگاری كوڕان ده‌كه‌ن، نه‌هێڵن كچان له‌ڕێگه‌ی ته‌مه‌ن درێژیه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌ربكه‌ون.
یانه‌ی هه‌ڵهاتنی گه‌وره
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|