| موضوع: » 46 ساڵە دووگیانە! الأربعاء 11 نوفمبر 2009, 6:20 pm | |
| ئافرەتێك بەناوی ( زەهرا) كە لە یەكێك لە گوندەكانی (كاسابلانكا) دەژیت، دوای 46 ساڵ دووگیانی لە تەمەنی 75 ساڵیدا منداڵی بوو. بەپێی هەواڵی یەكێك لە ماڵپەڕەكانی ئینتەرنێت، ئەم ئافرەتە بەر لە 46 ساڵ دووگیان بووە و شەوێك ژان گرتوویەتی و براوەتە نەخۆشخانە. سەرەڕای تێپەڕبوونی 48 كاتژمێر بەسەر ژان گرتنەكەیدا، هەر منداڵەكەی نەبووە. دكتۆرەكان ناچار بوون داوای سێزاریانی لێ بكەن، بەڵام (زەهرا) لەبەر ئەوەی كە خزمێكی بە سێزاریان مردبوو، بەمە ڕازی نەبووە و نەخۆشخانەكەی بەجێهێشتووە. دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێك، ئازاری نامێنێ و تەندروستی بەرەو باشی دەچێت . لەم 48 ساڵەدا، 3 منداڵی تەبەننی كردووە و بۆ خۆی بەخێوی كردوون و بووەتە خاوەن منداڵ و نەوە و ئەو ڕووداوەی لەبیر كردووە. دوای تێپەڕبوونی 46 ساڵ، ئەم ئافرەتە شەوێك ژان دەیگرێت و بەری نادات و یەكێك لە منداڵەكانی دەكەوێتە گومانەوە و دەیبات بۆ نەخۆشخانە. لە نەخۆشخانە دوای چەند پشكنینێكی پزیشكی بە سۆنار، دەركەوت كەوا ئەو منداڵەی كە 46 ساڵ بەر لە ئێستا دەبوو لە دایك بێت، لەناو منداڵدانیدا ماوەتەوە و بە تەواوی كلسی گرتووە و بووەتە غوددە. ئەم ڕووداوە سەرەتا دكتۆرەكانی نەخۆشخانە و هەموو دانیشتووانی ناوچەكەی خستە سەرسوڕمانەوە. دكتۆرەكان ڕایانگەیاند، ئەمە پێویستی بە نەشتەرگەرییە، بەڵام ئەم نەشتەرگەرییە مەترسیدارە. سەرەڕای ئەوەش، نەشتەرگەرییەكەیان بۆ كرد و نزیكەی 4 كاتژمێری خایاند و منداڵەكەیان دەرهێنا. ئەم منداڵە بە تەواوی ببوو بە بەرد و كێشەكەی 4 كیلۆگرام و درێژایی 42 سانتیمەتر بوو. بەم شێوەیە (زەهرا) بوو بە یەكەم ئافرەتی جیهان كە دووگیانییەكەی 46 ساڵی خایاند تهمهنێک له چاوهروانی توقيــع العضو شميران كركوكي | |
|
|
| موضوع: رد: » 46 ساڵە دووگیانە! الخميس 10 ديسمبر 2009, 6:49 am | |
| |
|
| موضوع: رد: » 46 ساڵە دووگیانە! الخميس 10 ديسمبر 2009, 5:17 pm | |
| زورسوباس توقيــع العضو شميران كركوكي | |
|
|
| موضوع: رد: » 46 ساڵە دووگیانە! الخميس 10 ديسمبر 2009, 5:27 pm | |
| سوباس بو با به ته ره نكينه كه ت |
|
| موضوع: رد: » 46 ساڵە دووگیانە! الأربعاء 16 ديسمبر 2009, 5:42 pm | |
| هيوادارم به دلت بى [/quote] توقيــع العضو شميران كركوكي | |
|
|