دەبوایا بۆمن بیت نەک بۆ ئەو
نازانم چیم کەم بوو
کەی پارانەوەم لە خوا بۆتۆ نەبووە
خەیالت وا لە چاوانمدا هەور بە هەور
منت جێهێشت و چوویت بۆ ئەو
چوویتە باوەشێکەوە بۆتۆ بەهەشت و بۆ من سووتانی دڵ
دەبوایە تۆ بۆ من بیت نەک بۆ ئەو
نازانم چەندە دڵخۆشیت لای ئەو
چۆن پێناسەت بۆ دەکات تۆ چیت
باوەر ناکەم وەک من لە چاوەکانتا ون بێت
وەک بالندە هەر شەوە لەسەر پەنجەیەکت بنیشێتەوە
رۆژێک بێت و پەشیمان بیتەوە
بزانە کە ئیتر زۆر درەنگە
ئیتر من دڵێکم نیە بیدەم بە خەیانەت
فرمێسکێکم نیە بیرێژم بۆ بێوەفا
زارێکم نیە بە درۆ بڵێم خۆشم دەوێی
دنیاێکم نیە دووبارە برووخێتەوە
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|