چه‌ند هۆكارێك سه‌باره‌ت به ترسی گه‌نجان له چوونه نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رییه‌وه و هێنانی ژن هه‌یه، لێره‌دا
شاره‌زایان ده هۆكار به‌گوێره‌ی شاره‌زایی كه‌سانی دیكه ده‌خه‌نه ڕوو.
زۆربه‌ی گه‌نجان له‌خه‌یاڵدا ده‌ژین به‌وه‌ی پرسیار ده‌كه‌ن ژن بهێنم؟ ئایا ئاماده‌م به‌رپرسیارێتی بگرمه ئه‌ستۆ؟ ده‌توانم خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر پێك بهێنم؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له شكستهێنانی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری ده‌ترسێت هه‌نگاو به‌ره‌و هێنانی ژن بنێت.
1 ـ هه‌ستكردن به‌وه‌ی ژن هێنان ده‌بێته حوكمێكی هه‌تاهه‌تایی له‌ژیاندا.
2 ـ له‌خه‌یاڵیدا به‌لای هه‌موو خانمێكی سه‌رزه‌وییه‌وه سه‌رنجڕاكێشه‌و هه‌ر كاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌ر كچێكدا بێت بۆ ههرجێگهو شوێنێك بڵێت ده‌ڕوات.
3 ـ ترس له‌وه‌ی كچێكی دیكه‌ی خۆش‌بووێت، ده‌ڵێت:"چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ژنم نه‌هێنایه!".
4 ـ ترس لهتهلاَق، له‌دوای ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه ژیان به جیابوونه‌وه كۆتای به ژیانی هاوسه‌رییان بێت.
5 ـ ترس له‌وه‌ی وه‌ك باوكی لێبێت، كوڕ له‌وه ده‌ترسێت وه‌ك باوكی لێبێت‌و پرسیار ده‌كات:" ئایا من كۆپیهكم له باوكم؟"
6 ـ ترس له‌وه‌ی دهسهلاَتی لاواز بێت، كۆنترۆڵ له‌ده‌ستی خۆیدا نه‌بێت، به‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری به‌گوێره‌ی یاسای هاوبهشو بنه‌مای له‌یه‌كتر گهیشتنو ڕاوێژ‌و وتووێژ‌و سازشكردن بنایاد ده‌نرێت.
7 ـ ده‌ترسن له په‌یوه‌ندیكردن به‌و پارته هاوسهرییانهی هاوكاری یه‌كتری دهكهنو یه‌كگرتوون، ترس له‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری ئه‌ندامێتی چالاكییه‌كانی گه‌نجی زگورتی بن.
8 ـ ترس له ژیانی ڕۆتینی هاوسه‌ری.
9 ـ ترس له‌وه‌ی ته‌سلیم به ڕاوو بۆچوونه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بێت و به‌رگه‌ی پلارهكانی نه‌گرێت بۆ نمونه ئه‌و كراسه چیه، ئه‌و پێلاَوانهت له‌كوێ بوو، ئه‌و پانتۆڵه‌ت له‌كوێ كڕی؟ پێویسته له‌سه‌ر مۆده‌و ستایلی نوێ پۆشاك بپۆشیت.
10 ـ ترس له‌وه‌ی كه‌شێكی ناخۆشی بۆ دروست بێت، ژن مافی خۆیه‌تی ووته‌ی شیرین‌و خۆش له‌زاری پیاو ببیستێت.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|