له‌ئێستادا جۆرێك له‌نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا بلاوبووه‌ته‌وه به‌شێوه‌ی لهرزوتاو هه‌لامه‌ت و كۆكه‌و سه‌رئێشه، ئه‌و نه‌خۆشییه وه‌ك ئه‌نفلۆنزای ئاسایی نییه‌و زیاتر ده‌خایه‌نێت، زیاتر له‌جارێك توشى نهخۆشكهدهبێتء هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانیش ده‌گرێته‌وه، هاوولاتیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشیه‌كه راهاتوون بهتێكهڵكردنى دووجۆر ده‌رزی (پرۆكاین و پاسكۆپان)و لهخۆیانى ده‌ده‌ن. به‌وته‌ى پسپۆرانى بوارى ته‌ندروستیش تێكه‌ڵكردنه‌كه خراپه‌و سیستمی به‌رگری له‌ش تێكده‌دات.
نه‌خۆش به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر چاره‌سه‌ر به‌كارده‌هێنن
د. تارا كه‌ریم، یاریده‌ده‌ری پزیشك و پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی (قوڕگ و گوێ و لوت)باسى له‌وه‌كرد بهپژمین و به‌ركه‌وتن خه‌ڵك تووشی ئه‌نفلۆنزا (هه‌لامه‌ت) ده‌بێت، ئاماژه‌ى بههێماكانى نهخۆشیهكهكردو وتى: سه‌ره‌تا بێتاقه‌تی و سه‌رئێشه‌ی لێ ده‌رده‌كه‌وێت، پاشان ئاو بهدهموچاوو لوتیدا دێته خواره‌وه‌و به‌وجۆره كۆتایی دێت، ئه‌و یاریده‌ده‌ره‌ی پزیشك هۆكاری ئه‌و دووباره توشبوونهوهیهشی گێڕایه‌وه بۆئه‌وه‌ی كه نه‌خۆش به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر چاره‌سه‌ر به‌كارده‌هێنن و پێشیوابوو خه‌ڵك هه‌ر له‌خۆیه‌وه به‌بێ سه‌ردانی دكتۆر، چاره‌سه‌ر به‌كارده‌هێنێت ئه‌وه‌ش ده‌بێت به‌هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى به‌رگری له‌ش.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه تێكه‌ڵكردنی ده‌رزی (ڤۆڵتارین و پرۆكاین و بیتامیتازۆن) زۆرجار ده‌بێته هۆی جه‌ڵده‌و نه‌خۆشی گه‌وره‌و نه‌خۆش تووشی شۆك ده‌كات، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رزییانه به‌ته‌نیاو به‌بێ تێكه‌ڵكردن به‌كاربهێندرێت، ئه‌وا هیچ زه‌ره‌رێكی لێناكه‌وێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هیچ بڕیار‌و رێنماییه‌ك نییه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و تێكه‌ڵكردنى ده‌رزییه‌كان.
دكتۆر شێركۆ سه‌عید زمناكۆ، پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی قوڕگ و گوێ و لوت، روونیده‌كاته‌وه ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی به‌كوردی پێیده‌وترێت ههلامهتء له‌زانستدا پێیده‌وترێت (ئه‌نفلۆنزا) بریتییه له‌توشبوونی مه‌جرای ته‌نه‌فوسی به‌شی سه‌ره‌وه وه‌ك بۆشایی لوت و بۆشایی جویبهكان و پشتی لوت و قوڕگ، كه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی وه‌ك له‌رزو تاو سه‌رئێشه‌و له‌به‌ر ڕۆیشتنی ئاوی لوت و هه‌ندێك جاریش سوربوونه‌وه‌ی چاو، لهنهخۆشدا دیاریده‌دات، ئه‌وه‌شی باسكرد ئه‌گه‌ر ئه‌وه درێژه بكێشێت و چاره‌سه‌رنه‌كرێت، ئه‌وا ڤایرۆسه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ به‌كتریا.
ڤایرۆسه‌كه ده‌گۆڕێت
رونیكرده‌وه ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا خه‌سڵه‌تێكی وای هه‌یه كه ده‌توانێت خۆی بگۆڕێت، نموونه‌شی به‌وه هێنایه‌وه ئه‌نفلۆنزای به‌راز یان باڵنده، هه‌مان ئه‌نفلۆنزای جارانه، به‌لام خۆی ده‌گۆڕێت و له‌وحاڵه‌ته‌شدا له‌شى مرۆڤ فێری نه‌بووه‌و تازه‌یه به‌لایه‌وه، بۆ ئه‌نفلۆنزای ئاسایی جارێك یان دووجار تووشی مرۆڤ ده‌بێت، له‌ش پێی ئاشناده‌بێت و جاری داهاتوو ده‌یگرێته‌وه بهرگییهك په‌یداده‌كات و زاڵده‌بێت به‌سه‌ریدا، به‌لام كه خۆی ده‌گۆڕێت له‌ش ناسناسێت هه‌تا رادێت له‌سه‌ری، ده‌بێته هۆی دروستبوونی چه‌ند نیشانه‌یه‌ك كه زۆر كاریگه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤهكهو هه‌ندێكجاریش ده‌بێته هۆی په‌كخستنی هه‌ندێك سیستم له له‌شی مرۆڤدا وه‌ك: هه‌ناسه‌دان، یاخود سیستمی گورچیله‌و له‌وانه‌یه مرۆڤه‌كه تووشی نه‌هامه‌تی گه‌وره بێت، دواتر له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره په‌تایه‌ی تازه بلاوبۆته‌وه، دكتۆ شێركۆ، روونیكرده‌وه كه په‌تاو ئه‌نفلۆنزایه‌كی تازه هه‌بێت، به‌ڵكو دڵنیای كردینه‌وه كه ئه‌وه هه‌مان ئه‌نفلۆنزا كۆنه‌كه‌یه، به‌لام خۆی گۆڕیوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه په‌كی نه‌خۆش ده‌خات و واده‌زانرێت نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌یه.
چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى نییه
سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌و ڤایرۆسه، د.شێركۆ سه‌عید، وتی: ڤایرۆس چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی نییه‌و تائێستا شتێكی وا نهدرزۆاوهتهوه بتوانێت كۆتایی پێبهێنێت، وتیشی: هه‌ندێك ده‌رمان هه‌یه وه‌ك (ئه‌سای كلۆڤیر) كه دژی ڤایرۆس ده‌وه‌ستێت، به‌لام كاتێك ئه‌و ڤایرۆسه شێوه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی نامێنێت و ناشكرێت بۆهه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ڤایرۆسدا ده‌رمانێك دروستبكرێت.
دكتۆر شێركۆ، هۆكاری ئه‌وه‌شی گێڕایه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌رمانێك كه دروستده‌كرێت توانایه‌كی ماددی ئێجگار زۆری ده‌وێت و لێكۆڵینه‌وه‌و چه‌ندان هه‌نگاوی دیكه‌ی ده‌وێت.
هێماى به‌وه‌كرد بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كه ده‌بێت نه‌خۆش خۆی له‌ماندووبوون به‌دووربگرێت و شله‌مه‌نی زۆر بخوات، بۆئه‌وه‌ی خوێن به به‌رده‌وامی هاتوچۆبكات له‌ناوچه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵیشدا هه‌ندێك ده‌رمان به‌كاربهێندرێت، به‌لام نه‌ك وه‌ك ده‌رمانی ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵكو بۆنموونه: نه‌خۆشه‌كه لوتی ئاوی هه‌یه، ده‌رمانێك به‌كاربهێندرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه، یان تای هه‌یه حه‌بێك تایه‌كه‌ی نه‌هێڵێت.
تێكه‌ڵكردنى دهرزىء مه‌ترسیه‌كانى
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌رگری له‌شی نه‌خۆشه‌كه دابه‌زێت و به‌كتریا په‌لاماری بدات، بۆیه چاره‌سه‌رێكی به‌رگرتنی په‌لاماری به‌كتریاش لێده‌درێت، د.شێركۆ، باس له‌وه‌ده‌كات تێكه‌لاوكردنی ده‌رزی له‌ڕووی زانستی پزیشكیشه‌وه كارێكی ناڕاست و ناته‌ندروسته. ئه‌و وتى: هه‌ندێك ده‌رمان زۆر چالاكه‌و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌ك ده‌كات، به‌لام كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه ده‌بێت، نموونه‌شی هێنایه‌وه به‌وه‌ی ده‌رمانی (ستیرۆیت) له‌زۆر شت‌دا چالاكه وه‌ك: نه‌هێشتنی حه‌ساسییه‌ت و پژمین، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌رمان بدرێت به‌نه‌خۆش ئه‌وا له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا سه‌رجه‌م حه‌ساسییه‌ت و پژمین و لوت خورانی نامێنێت، به‌لام هه‌ر ئه‌و ده‌رمانه له‌لایه‌كی دیكه‌وه زه‌ره‌ری بۆ گورچیله هه‌یه‌و سستی ده‌كات.
وتیشی: ئه‌گه‌ر ده‌رزی (پاسكۆپان) له‌كه‌سی به‌ته‌مه‌ن بدرێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه به‌رده‌می میزڵدانی دابخات و میزی بۆ نه‌كرێت، یاخود ده‌رزی (پڕۆكاین) كه له‌نه‌خۆشی ده‌ده‌ن ته‌نیا ماوه‌ی 12 سه‌عات كارده‌كات و دواتر كاریگه‌ریی نامێنێت، ئاشكراشه (به‌كتریا) به 12 سه‌عات نافه‌وتێت، بۆئه‌وه نه‌خۆش پێویستی بهكۆرسێكی ته‌واو هه‌یه.
وه‌ك ئه‌و دكتۆره باسیشیكرد تێكه‌لاوكردنی پرۆكاین له‌گه‌ڵ مادده‌یه‌كی دیكه كاریگه‌ری له‌یه‌ك ده‌كه‌ن و كارلێكی كیمیایی دروستده‌كه‌ن و یه‌كتری تێكده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر باشبوایه له‌بنه‌ڕه‌تدا پێكه‌وه دروستده‌كران، رونیكرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و تێكهلاوكردنه به‌كاربهێندرێت ئه‌وا له‌حاڵه‌تی جه‌نگدا ده‌بێت بۆماوه‌یه‌كی زۆر كورت.
د. شێركۆ رێنمایى نه‌خۆش ده‌كات به‌وه‌ی كه به‌بێ پرسی دكتۆر چاره‌سه‌ر به‌كارنه‌هێنێت و ئاگاداربن كه كلینیكی لاكۆلان و ده‌رزی لێده‌ر ده‌سه‌لاتی ئه‌وه‌ی پێنه‌دراوه ده‌رزی تێكه‌لاو بكه‌ن و له‌نه‌خۆشی بده‌ن.
....كوردستانى نوى
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|