خۆشە ویستم كەركووك
خۆشەویستە جوانەكەم دیسان بۆ واخەمباری
خەمی چی دایگرتووی واڕەش داگیرساوی
قەت نەبوو ڕۆژێ ببینم ڕوخسارت
دەم بە پێكەنین بێ وەك هاوڕێكانت
ئەم جارەیان چی ڕویداوە
كێ هەڕەشەی بۆت هێناوە
نەبوو لە دونیا كەس وەك تۆ بێ
هەموو ژیانی بڕ لە ستەم بێ
هەموو وەرزێك بەهار لە دوای پاییز دایە
نازانم پایزی تۆ بۆ لەبن نایە
بەڵام دڵنیابە خۆشەویستم
ئەم تەنكزەت لە گشت لاوە بیستم
گەر ئەم شەوەت درێزەی دا
خۆرت بۆ هەڵدی لە هەردوولا
كێ مان هەیە لەتۆ زیاتر
بمان كاتە گر وەك ئاگر
تۆی جوانتر لە گشت خۆشەویستان
هەرتوی دڵ و قودسی كوردستان
احمد خلیل
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|