له‌پیره‌ژنێکم پرسی مانای خۆشه‌ویستی چیه وه‌ڵامی داوه‌و وتی:
یه‌که‌م جار گوێم له‌م وشه‌یه بوو ،مناڵبووم ،باوکم ماچی
ده‌کردم پێمی ده‌وت خۆشمده‌وێی،ووتم خۆشه‌ویستی:
...دڵسۆزیه ، میهره‌بانیه ، دڵنیاییه ،باوه‌شێکی گه‌رمه
کاتێک باڵغ بووم و عه‌قڵم پێگه‌یشت نامه‌یه‌کم بینی له‌ژێر ده‌رگای ماڵه‌که‌مان
کوڕی جیرانه‌که‌مان ناردبووی عینوانه‌که‌ی ناوی من و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی
(خۆشمده‌وێی)بوو،ووتم خۆشه‌ویستی :
جورئه‌ته ، شێتیه
کاتێک کوڕی جیرانه‌که‌م منی ماره‌کرد یه‌که‌م ووشه که‌پێی گووتم
(تۆم خۆشده‌وێ)بوو وتم خۆشه‌ویستی:
ده‌سه‌ڵاته ، ئیشکردنه ، ئامانجه هه‌روه‌ها ئیراده‌یه
شووم کرد و له‌ڕۆژی دووه‌می زه‌واج پیاوه‌که‌م ماچێکی له سه‌رم کرد
پێی گوتم من تۆم خۆش ده‌وێت ووتم خۆشه‌ویستی:
په‌رۆشیه ، خه‌م خواردنه ، میهره‌بانیه
ساڵێک تێپه‌ڕی یه‌که‌م مناڵم بوو من ماندوو بووم له‌سه‌ر قه‌ره‌وێله‌که‌م
ڕاکشابووم پیاوه‌که‌م هاته‌لام و ده‌ستی گرتم پێی گوتم تۆم خۆشده‌وێ
ووتم خۆشه‌ویستی :
سوپاس کردنه ، ڕێزگرتنه ، به‌زه‌ییه ، دڵسۆزیه
دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی، ده‌رکه‌وتنی مووی سپی له سه‌رم
هه‌روه‌ها ژنهێنانی مناڵه‌کان،پیاوه‌کم به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه سه‌یری قژمی کرد
به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێی گووتم خۆشمده‌وێی ووتم خۆشه‌ویستی :
به‌خشنده‌ییه ، دڵسۆزیه
ته‌مه‌نمان درێژ بوو و پیربووین هه‌مووجارێک پیاوه خۆسه‌ویسته‌که‌م
پێم ده‌ڵێ خۆشمده‌وێی ده‌ڵێم خۆشه‌ویستی :
وه‌فایه ،باوه‌ڕپێکردنه ،سۆز‌و ئه‌مه‌که ،به‌خشینه
ئه‌مه‌یه خۆشه‌ویستی به‌بچووکی ده‌ست پێ ده‌کات و
به‌ره به‌ره گه‌وره ده‌بێت
خۆشه‌ویستی دووره له‌و تاوانانه‌ی که به‌ناوی ئه‌وه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ
مةكوى روكةش
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|