چیرۆكێك بۆ بڕوا به خۆ بوون
چایچی و ئیمهیل
.
.
.
.
.
كابرایه‌كی بێكار، سه‌ره‌دانێكی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ده‌كات، به‌ڵكو به چایچی دایمه‌زرێنن. به‌رپرسی دامه‌زراندن، چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌كات و كاره‌كه‌ی به‌دڵ ده‌بێت و پێی ده‌ڵێت: كاره‌كه‌ت په‌سه‌نده، ئیمهیلی خۆتم بده‌رێ، بۆ ئه‌وه‌ی فۆرمی دامه‌زراندنت بۆ ره‌وانه بكه‌م. كابرا ده‌ڵێت: من نه كۆمپیۆتهرم هه‌یه و نه ئیمهیل. بهرپرسهكهش پێده‌ڵێت: له‌م سه‌رده‌مه، مرۆڤێك ئیمهیلی نه‌بێت، وجودی نییه، كه واته پێویستی به كاریش نییه.
كابرا به نائۆمێدی مایكرۆسۆفت به‌جێ دێڵێت و نازانێت به 10 دۆلار سه‌رمایه‌كه‌ی چی بكات.
بڕیار ده‌دات، صندووقێك ته‌ماته بكڕێت و له‌به‌ر ده‌ركی ماڵان بیفرۆشێت، بڕێكی باش سوود ده‌كات و دووای ماوه‌یه‌ك عه‌ره‌بانه‌یه‌ك ده‌كڕێت و پاشان سه‌یاره‌یه‌ك و دوواتر چه‌ندین گه‌ڵابه و سه‌یاره‌ی گه‌وره و ئیتر ده‌بێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین دابه‌شكارانی خۆراك له ئا‌مریكا.
دووای چه‌ند ساڵ، سه‌ره‌دانی بانكێك ده‌كات و كارمه‌نده‌كه داوای ئیمهیلی لێ ده‌كات و ئه‌ویش ده‌ڵێت: من ئیمه‌یلم نییه. كارمه‌نده‌كه ده‌ڵێت: جه‌نابت ئیمه‌یلت نییه‌و خاوه‌نی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دابه‌شكردنی خۆراك!!!!، ئه‌گه‌ر ئیمه‌یلت هه‌با ده‌بووی به‌چی؟
كابرا ده‌ڵێت: به ئیحتیمالی زۆر ده‌بووم به چایچی له كۆمپانیای مایكرۆسۆفت!!!
وه ركيراوه له (اول صفحه كورديه عربية للرسول)
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|