به‌شێكی زۆری كچان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه "شه‌رم" ده‌كه‌ن به‌كوڕێك بڵێن "خۆشم ده‌وێیت"، چونكه تائێستاش ئه‌و
كلتوره له‌ناو میلله‌تی كورددا بڵاونه‌بووه‌ته‌وه‌و ره‌نگه كاردانه‌وه‌ی ناخۆش بۆ كچه‌كه، لای كوڕه‌كه دروست ببێت، به‌بۆچوونی هه‌ندێكی دیكه‌ش له‌وه ده‌ترسن كه له‌دوارۆژدا‌و دوای پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ریی، له‌كاتی دروستبوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا "كوڕه‌كه به‌كچه‌كه بڵێت: خۆت داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیت لێكردم"، توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تیش پێیانوایه كه "په‌روه‌رده‌ی خێزانی كچه‌كه گرنگه بۆ دروستبوونی حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه".
"متمانه به‌كوڕان ناكه‌ین"
شادان ئه‌حمه‌د كچێكی ته‌مه‌ن بیست‌و دوو ساڵه‌و ده‌رچووی ئاماده‌ییه به‌لایه‌وه ئاساییه كچان داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌كوڕان بكه‌ن، پێیوانییه له‌و رووه‌شه‌وه "خێزان‌و كۆمه‌ڵگه" رێگر بن له‌به‌رده‌م ئه‌و خواسته‌ی كچاندا، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه زۆربه‌ی كچان ترسیان له‌كوڕانه‌و متمانه‌یان پێناكه‌ن "هه‌رچه‌نده خۆم تائێستا داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیم له‌كوڕان نه‌كردووه، به‌ڵام به‌گشتی كچان ناتوانن متمانه به‌كوڕ بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌نگه له‌داهاتوودا كێشه‌مان بۆ دروست بكه‌ن".
"كچان نایانه‌وێ قورسایی خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن"
به‌بۆچوونی كچه خوێندكارێكی ته‌مه‌ن بیست‌و یه‌ك ساڵی وه‌ك سارا عه‌لی كارێكی له‌و شێوه‌یه زۆر ئاساییه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێستا ئه‌و حاڵه‌ته له‌هه‌ندێك شوێن "ئاسایی"بووه‌و وتی "زۆربه‌ی كچان پێیان باشه داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌كوڕان بكه‌ن، به‌ڵام له‌وه‌ش ده‌ترسن كه قورسایی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، چونكه له‌قسه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و خه‌ڵك ده‌ترسن".
"پێم باشه كچان داوای خۆشه‌ویستی له‌كوڕان بكه‌ن"
هێمن ئه‌كره‌م گه‌نجێكی ته‌مه‌ن بیست‌و پێنج ساڵه‌و له‌كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌تدا كارده‌كات‌و به‌وته‌ی خۆی، تائێستا دوو كچ داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستییان لێكردووه‌و ئه‌ویش په‌یوه‌ندی یه‌كێكیانی قبوڵكردووه، ئه‌و گه‌نجه به‌لایه‌وه ئاساییه كچانیش وه‌كو كوڕان داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی بكه‌ن "بۆ هه‌ر ده‌بێت كوڕان ده‌ستپێشخه‌ر بن له‌داواكردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی، با له‌مه‌ودوا كچانیش له‌و رووه‌وه داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی بكه‌ن، چونكه ئه‌وانیش وه‌كو كوڕان هه‌ستیان هه‌یه".
"خۆم داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیم كرد"
شیلان محه‌مه‌د فه‌رمانبه‌رێكی ته‌مه‌ن بیست‌و پێنج ساڵه‌و ماوه‌ی ساڵێكه به‌شێوه‌ی خۆشه‌ویستی چووه‌ته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ی ئێستای بینیوه‌و دوای چه‌ند مانگێك له‌كاركردن پێكه‌وه له‌فه‌رمانگه‌یه‌كدا، دواتر داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی لێكردووه كوڕه‌كه‌ش رازی بووه‌و پاش چه‌ند مانگێكیش له‌خۆشه‌ویستی چوونه‌ته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه، "هاوسه‌ره‌كه‌م كه‌سێكی زۆر رۆشنبیره بۆیه دوای چه‌ند مانگێك له‌بیركردنه‌وه‌و پرس كردن به‌هاوڕێكانم‌و خێزانه‌كه‌م داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیم لێ‌كرد، ئه‌ویش داواكه‌ی قبوڵكردم، له‌خوا به‌زیاد بێت ئێستاش هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له‌ژیانماندا دروست نه‌بووه".
"ئاستی رۆشنبیری خێزانی
كچه‌كه گرنگه"
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئازاد جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه داواكردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌لایه‌ن كچانه‌وه بۆ كوڕان كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئاستی رۆشنبیری ئه‌و خێزانه‌ی كچه‌كه‌یان په‌روه‌رده كردووه، ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و خێزانه كچه‌كه‌یان له‌سه‌ر شێوازی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ندروست په‌روه‌رده كردبێت ده‌توانێت ده‌ستپێشخه‌ر بێت له‌داواكردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌كوڕان، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست بێت‌و له‌زۆرترین حاڵه‌تدا دروستكردنی ژیانی هاوسه‌ریی لێبكه‌وێته‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌كرد كه لایه‌نێكی گرنگتریش له‌وه، ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاستی رۆشنبیری ئه‌و كوڕه كه به‌چاوێكی دیكه سه‌یری ئه‌و كچه نه‌كات كه داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی لێكردووه‌و ئه‌گه‌ر هاتوو ژیانی هاوسه‌ریشیان پێكه‌وه‌نا‌و جارجاره كێشه كه‌وته نێوانیان پێی نه‌ڵێت "خۆت داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیت لێكردم"، وتیشی "به‌ڵام تائێستا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا هه‌ر كوڕ داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌كچان كردووه".
shafaq
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|