زۆربه‌ی خوێندكارانی زانكۆ جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه خۆشه‌ویستی راسته‌قینه له‌زانكۆدا باوی نه‌ماوه‌و زیاتر بۆ كاتبه‌سه‌ربردنه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌خوێندكارانی دیكه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌یان هه‌یه‌و ده‌ڵێن “ئه‌گه‌ر له‌ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی وه‌ك زانكۆدا كوڕ‌و كچ نه‌توانن هاوسه‌ریی ژیانیان ده‌ستنیشان بكه‌ن، ئه‌ی له‌كوێ ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن؟” توێژه‌رێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه خۆشه‌ویستی له‌زانكۆدا ته‌نها بۆ “كاتبه‌سه‌ربردن‌و خۆده‌رخستنه”.
“خۆشه‌ویستی له‌په‌یوه‌ندییه‌كی رۆحییه‌وه بووه‌ته په‌یوه‌ندی ماددی”
ره‌نۆ ئاریان كچه خوێندكارێكی زانكۆیه‌و ته‌مه‌نی بیست ساڵه‌و پێیوایه خۆشه‌ویستی نه‌ك ته‌نها له‌زانكۆكاندا، به‌ڵكو له‌هیچ شوێنێكدا بوونی نه‌ماوه، ناوبراو هۆكاره‌كانی نه‌مانی خۆشه‌ویستیشی بۆ چه‌ند خاڵێك گه‌ڕانده‌وه، له‌وانه پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا وه‌كو ته‌له‌فۆن‌و ئینته‌رنێت، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی ئازادی زیاتر له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه كه جاران ئه‌و هۆكارانه بوونیان نه‌بووه.
ره‌نۆ وتی “ئه‌مانه وایانكردووه شته‌كان له‌به‌رچاویان گرنگی نه‌مێنێت، هه‌روه‌ها نه‌بوونی متمانه له‌لایه‌ن كچ‌و كوڕه‌وه، ئه‌مه‌ش شتێكی رێژه‌ییه‌و ناتوانین دیاری بكه‌ین، چونكه كه‌سه‌كان خۆیان متمانه‌یان به‌خۆیان نه‌ماوه‌و خۆشه‌ویستی له‌په‌یوه‌ندییه‌كی رۆحییه‌وه بووه‌ته په‌یوه‌ندییه‌كی ماددی یان جه‌سه‌دی”.
“جگه له‌كاتبه‌سه‌ربردن،
هیچی دیكه نییه”
ناز به‌ختیار خوێندكارێكی دیكه‌ی زانكۆیه‌و ته‌مه‌نی 21 ساڵه، روونیكرده‌وه كه له‌ئێستادا وشه‌ی “خۆشه‌ویستی‌و حه‌زو غه‌ریزه‌كان” تێكه‌ڵكراون، چونكه لای هه‌ندێك كه‌س واتای ئه‌و شتانه تێكه‌ڵكراوه‌و له‌یه‌كتری جیاناكرێنه‌وه‌و له‌و نێوه‌نده‌شدا وشه‌ی خۆشه‌ویستی بوونی نه‌ماوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ئه‌گه‌ره‌كانی دوای خۆشه‌ویستی لێك ناده‌نه‌وه، ئه‌و وتی “به‌بڕوای من خۆشه‌ویستی جگه له‌كاتبه‌سه‌ربردن هیچی دیكه نییه”.
“متمانه، خۆشه‌ویستی به‌هێز دروستده‌کات”
یادگار تۆفیق خوێندكارێكی دیكه‌ی زانكۆیه‌و ته‌مه‌نی بیست‌و یه‌ك ساڵه‌و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه یه‌كێك له‌ئه‌نجامه‌كانی نه‌مانی خۆشه‌ویستی، نه‌بوونی متمانه‌یه له‌نێوان كوڕان‌و كچاندا‌و ته‌نانه‌ت له‌ناو خێزانه‌كانیشدا، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئێمه ته‌واو پێنه‌گه‌یشتوون‌و هۆكاره‌كانی دیكه‌ش بۆ نموونه نه‌مانی به‌ها ئاینی‌و ئه‌خلاقییه‌كانه كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی ئه‌و فه‌وزایه‌ی ئێستا له‌كۆمه‌ڵگه‌دا دروستبووه، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه له‌به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانه‌وه سه‌یری ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بكه‌ین، ئه‌وا به‌چاوێكی خۆشه‌ویستانه‌وه سه‌یری یه‌كتر ده‌كه‌ین‌و وتی “هه‌ر كاتێك كوڕ‌و كچ متمانه‌ی ته‌واویان به‌یه‌كتری هه‌بوو، ئه‌وا خۆشه‌ویستییه‌كی به‌هێزیش له‌نێوانیاندا دروستده‌بێت”.
“باوه‌ڕم به‌خۆشه‌ویستییه”
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌شه‌وه، ئاری عه‌بدوڵا كه خوێندكاری دوا قۆناغی زانكۆیه‌و ته‌مه‌نی بیست‌و دوو ساڵه، باوه‌ڕی ته‌واوی به‌خۆشه‌ویستی هه‌یه له‌ناو زانكۆدا‌و روونیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر له‌ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی وه‌ك زانكۆدا، كوڕ‌و كچ متمانه‌یان به‌یه‌كتری نه‌بێت‌و نه‌توانن هاوسه‌ری ژیانیان ده‌ستنیشان بكه‌ن، ئه‌ی كه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌ن‌و وتی “له‌زانكۆ زۆربه‌ی خوێندكاران له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه هاوتای یه‌كترن، بۆیه ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ‌و خۆشه‌ویستییه‌كی راسته‌قینه‌وه له‌یه‌كتری بگه‌ن”.
“خۆشه‌ویستی له‌زانكۆدا ته‌نها
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كاته”
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، تابان ئازاد بۆ ئاوێنه‌ی روونكرده‌وه كه خۆشه‌ویستی له‌زانكۆدا زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی “كات‌و خۆده‌رخستن”، چونكه هه‌ردوو ره‌گه‌ز باش ده‌زانن له‌و قۆناغه‌دا ناتوانن ژیانی هاوسه‌ریی پێكه‌وه بنێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچیان خاوه‌نی ئابورییه‌كی به‌هێزی خۆیان نین، تا بتوانن ئه‌و پڕۆسه‌یه ئه‌نجام بده‌ن.
زوان نيت
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|