عەزیز وەیسی حەز دەكات ببێتە سەرۆكی شارەوانی
هونەرمەند عەزیز وەیسی ئاشكرای كرد كە لەلایەن دەرهێنەر بەتوانای سینەماكاری كورد، بەهمەن قوبادی، داوای لێكراوە بەشداری لە فیلمێكی نوێیدا بكات و بۆ ئەو مەبەستەش بەهمەن داوای لێكردووە كە سمێڵی كورت بكاتەوە. عەزیزیش دەڵێ:"نەك تەنیا كورتی دەكەمەوە، بەڵكو ئامادەم بیتاشم
ریتمی خێرای بۆ دڵخۆشی گەل هەڵبژاردووە
هونەرمەند عەزیز وەیسی، بەر لە 17 ساڵ لەكاتی گۆڕینەوەی بەندكراوانی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە ئاهەنگی پێشوازی بەندكراواندا لەرۆژهەڵاتی كوردستان، دەستی بەگۆرانی ریتمی خێرا كرد و بۆی دەركەوت كە گەل حەزی لەو شێوازەیە. ئەو دەڵێ:"24كاسێتی گۆرانی سلۆم هەیە، بەڵام ستایلی خێرام بۆ دڵخۆشی گەل هەڵبژاردووە. لەهەرێمی كوردستان بەهەمانشێوەی رۆژهەڵاتی كوردستان، گۆرانی بەستایلی خێرا دەڵێم، چونكە گەلی كورد زۆر كارەساتی ئەنفال، كیمیاباران و ئەشكەنجەدانی بینیووە. دەمەوێ بەو ریتمە جارێكیتر خەڵك بهێنمەوە پێكەنین و روو لەخۆشی بكەنەوەو تووشی خەمۆكی نەبن
لەبەر سەما كردن رەخنەی لێ گیراوە
سەمای عەزیز وەیسی، لە هەڵپەڕكێكانیدا بووەتە جێی سەرنجی ئەوانەی كە حەز بەدەنگی ئەو هونەرمەندە دەكەن و سەمایەك لە بەرگی فۆلكلۆری كوردیە. سەماكەی وایكردووە منداڵ، گەنج و بەتەمەنەكان سەرسامی بن."گرنگە هونەرمەند لە كلیپدا وەك ئەكتەرێكی سەركەوتوو رۆڵی هەبێت. كاتێ بۆیەكەمجار لە كەناڵی كوردسات بەگوتنی گۆرانی"بەچەندی" دەركەوتم، خەڵك پێیانگوتم چۆن دەبێ هونەرمەند وا لە گۆرانیدا هەڵپەڕێت و قسەی ناشرینیان پێگوتم، بۆیە ناچاربووم دووجار ژمارەی مۆبایلەكەم بگۆڕم، بەڵام ئێستا زۆرترین داواكاری خەڵك سەماكردنمە
لە15 ساڵیدا ژنی هێناوە
عەزیز وەیسی، دوور لە كاری هونەری لەژیانی گەنجێتیدا زۆر ئازاری چێشتووەو دەڵی خۆشی لەژیانی ئەو تەمەنە نەبینیوە"لەجگەرە فرۆشییەوە بگرە تا كاری فرۆشتنی جوانكاری ژنان و پیاوانم كردووە. دواتر دەستم بەكاری هونەری كرد. چێژم لە خۆشەویستی نەبینی و هەر لە 15 ساڵیدا ژنیان بۆهێنام، چونكە نەریتی ئەوكات وابوو
حەزی لەپۆستی سەرۆكایەتی شارەوانییە
عەزیز دەڵی:"ئەگەر پۆستێك هاتە پێشم خۆم بۆ پۆستی سەرۆكی شارەوانی هەڵدەبژێرم، تا پاكوخاوێنی هەرێمی كوردستان بپارێزم و واز لە گۆرانیگوتنیش ناهێنم".
راپ)یش دەڵێ
عەزیز، لەسیدیە تازەكەیدا گۆرانییەكی راپی بەشێوەزاری كەلهوڕی گوتووەو گۆرانییەكەشی هی هونەرمەندی كۆچكردوو حەمید حەمیدییە. ئەو بەنیازە لە وڵاتی تایلەند كلیپ بۆ ئەو گۆرانییە بكات، چونكە وەك باسیكرد لێرە هیچ گرووپێكی راپ نییە بۆ كاری كلیپ یارمەتی بدات" ئەوەی كە هەشە ئامادەنییە ئەوكارە بكات
هەرمێ هەڵوژەو قەیسی منم عەزیزی وەیسی
عەزیز وەیسی بەنیازە بەرهەمە تازەكەی بەناوی"هەرمێ و هەڵوژەو قەیسی، منم عەزیزی وەیسی" وەك جەژنانەیەك لە جەژنی رەمەزاندا پێشكەشی هاووڵاتییانی كوردستان بكات. ئەو لەو گۆرانیەدا خۆی بە كچێك دەناسێنێ كەلە گوندێك هەرمێ و هەڵوژەو قەیسی دەفرۆشی و عاشقی دەبێت. عەزیز، دواتر لەرێگەی نەخشەی كوردستانەوە گوندەكە دەدۆزێتەوە. بەپێكەنیەوە دەڵێ"ئەگەرچی زۆر دڵڕەق بوو، بەڵام هەر بەدەستم هێنا
سمێڵی دەتاشێت
كارێكی دیكەی عەزیز وەیسی بەشداریكردنی لە فیلمێك بەناوی"ئەو دووانە بوو" كە باسی خۆشەویستی دەكات و 10 خولەك بەشداری كردووەو بەمنزیكانە نمایش دەكرێت. بەقسەی عەزیز، سینەماكاری كورد بەهمەن قوبادی، داوای لێكردووە لە فیلمێكی تازەیدا بەشداربێ و رۆڵی سەرەكی لە فیلمەكەدا بگێڕێت، بەڵام بەهمەن، پێیگوتووە دەبێ سمێڵەكانت كورت بكەیتەوەو لەبەرامبەریشدا عەزیز وەیسی، ئامادەیی پیشانداووە و دەڵێ:"لەپێناو دڵخۆشیكردنی هاووڵاتییان و خزمەتكردن بە هونەری كوردی، ئامادەم سمێڵ و برۆیشم بتاشم
هونەرمەندی دەنگخۆش دەناسێنێت
عەزیز وەیسی، بەدوێت گۆرانییەكی لەگەڵ كچە گۆرانیبێژ (نارینا كوردی) بەناوی "ئەز حەلیام"گوتووە"ئەو كچە دەنگی خۆشە، بۆیە داوام لێكرد گۆرانییەكم لەگەڵ بڵێت و بۆ ئەو مەبەشتەش شیعرێكی (حەمەسەعید برایم)مان هەڵبژاردو لەلایەن فامیلی فەنیشەوە كلیپمان بۆ دەكرێت". عەزیز، دەیەوێت بە بەشێوەزاری كرمانجی گۆرانی بێژی و ئاشكراشی دەكات كەلە بادینان 10هەزار دانە لەسێدیەكی فرۆشراوە. بۆیە بڕیاریداوە لە هەر سێدیەكدا دوو گۆرانی بە شێوەزاری كرمانجی بڵێت، بەڵام كێشەی سەرەكی ئەو لەو بوارەدا ئەوەیە كە شاعیری باشی كرمانجی ناناسێت تا بەریتمی ئەو شیعر بنووسێت
ژن میوەی بەهەشتە
لەزۆرترین گۆرانیەكاندا سوودی لە ئاواز و شیعری فۆلكلۆری بینیووەو مەبەستیشی پاراستنی بەرهەمی كلاسیكی كورد بووە، بەڵام زۆرجار لەسەر دەقە فۆلكلۆرییەكان تووشی كێشە بووە. وەك لە كلیپێكدا كە وەسفی كچێك دەكات و دەڵێ"ماچ و دینار بستێنە". عەزیز، لەوبارەیەوە دەڵێ:"داوای لێبوردن لە ژنان دەكەم ئەگەر لە گۆرانییەكدا باسی ژنم كردبێت و بەجۆرێكیتر گوزارشتی لێ كرابێت. ئەو شیعرانەی گوتوومە فۆلكلۆربوونە. لە گۆرانیەكدا دەڵێم"ماچ و دینار بستێنە"ئەمە مانای گرانی ماچی كچەكە دەگەیەنێت نەوەك كارێكیتر، تۆ بەپارە ماچی كچان بكڕیت". لەروانگەی عەزیز وەیسی، ژن میوەیەكە لە بەهشت ئەوەندە باشە ئەگەر تۆ لای خوا باشبیت، ئەوكات لە بەهەشتدا ئەو میوەیەت پێدەدرێت
رۆژانە دەتوانێ 10 كاتژمێر گۆرانی بڵێت
ئەو نایەوێت هیچ دەقێك بڵێ كە خەمگین بێت، تەنیا ئەو گۆرانیانە دەڵێ كە بۆ هەڵپەڕكێ دەستدەدەن و بەگوتەی خۆی رۆژی وا هەبووە 10 كاتژمێر گۆرانی گوتووە"ئەگەر هەڵپەڕێكە بەدڵم بێت لە گۆرانیگوتن ناوەستم". عەزیز ئەوكاتانەی كە بەتەنیایە سیناریۆ بۆ كارەكانی دەنووسێت
1 ملیۆن كەس دێنە كۆنسێرتی رەزازی
عەزیز وەیسی، نایشارێتەوە هاووڵاتییانی كوردستان پاڵپشتی هونەرمەندانیان ناكەن. نموونەش بەوە دەهێنێتەوە كە ئێرانییەكان بۆ كۆنسێرتی موعین ئەسفەهانی روویان لە دوبەی كرد"كوردەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان هانی هونەرمەندەكانیان دەدەن. تەنیا بۆ ئاهەنگی جەمشید لەهەرێمی كوردستاندا، نزیكەی 4 هەزار كوردی رۆژهەڵات هاتنە باشوور. ئەگەر هونەرمەند ناسری رەزازی بێتە سنە كۆنسێرتێك سازبدات، ئەوا 1 ملیۆن كورد بەشداردەبێت، بەڵام ئەگەر ناسر لێرە كۆنسێرت بكات 15 كەس ناچێت". بەڕای عەزیز وەیسی، هۆكارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لێرە هونەرمەند و گۆرانیبێژ لەیەكتری جیاناكرێتەوە. عەزیز، دەڵێ كۆنسێرتێكم بۆ یەكێتی لاوان لە هەولێر سازكرد هاتن بەخۆڕایی بوو، 20 هەزار كەس ئامادەیبوو، بەڵام ئەگەر ئەو كۆنسێرتە بە پارەبووایە 500 كەست نەدەهات
بەدەم هەڵپەركێوە خەڵات دەبەخشم
عەزیز وەیسی، بەردەوام زەردەخەنەی هەیە، بەڵام كاتێ كە رووداوێكی ناخۆش دەبینێ دەگری. ئەو ئێستا لەگەڵ كۆمپانیای هەنس كاری خێرخوازی دەكات. كاری ئەو كۆمپانیایە دابەشكردنی شتومەكە بەسەر خەڵكی كەمدەرامەت و لەكاتی دابەشكردنی كاڵاكاندا عەزیز، دڵی خەڵك دەداتەوە. ئەو كاتێ سەردانی ماڵێك دەكات حەز ناكات كەمدەرامەتی ئەو ماڵە پیشانبدات"بەدەم هەڵپەڕكێوە شتیان پێدەبەخشم و دڵیانخۆشدەكەم
مهكۆی روگهش
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|