منتديات كركوك تايمز
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتديات كركوك تايمز

منتديات كركوك تايمز
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول
أفضل 10 أعضاء في هذا المنتدى
فيــرو - 3141
دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Emptyدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! I_voting_barدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Empty 
شميران كركوكي - 2120
دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Emptyدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! I_voting_barدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Empty 
Rasti - 1769
دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Emptyدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! I_voting_barدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Empty 
zoba - 1578
دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Emptyدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! I_voting_barدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Empty 
كــاردينيــا - 1350
دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Emptyدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! I_voting_barدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Empty 
دمعة حزن - 579
دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Emptyدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! I_voting_barدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Empty 
A.O.J - 538
دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Emptyدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! I_voting_barدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Empty 
Aramos - 497
دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Emptyدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! I_voting_barدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Empty 
ديدار - 410
دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Emptyدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! I_voting_barدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Empty 
دانيار كوردى - 404
دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Emptyدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! I_voting_barدەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Empty 
المواضيع الأخيرة
» استضافة مجانية مع دومين .com مجاني مدى الحياة
دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Icon_minitimeالخميس 10 ديسمبر 2015, 4:36 pm من طرف hayderaltimimi

» ليلى والخمسين حرامي .. بقلمي
دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Icon_minitimeالإثنين 09 نوفمبر 2015, 7:19 pm من طرف حجي تمساح

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Icon_minitimeالأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:56 pm من طرف فيــرو

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Icon_minitimeالأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:52 pm من طرف فيــرو

» ثغرة XSS
دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Icon_minitimeالثلاثاء 27 أغسطس 2013, 5:20 pm من طرف فيــرو

» موقع يقدم اخر الثغرات
دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Icon_minitimeالسبت 24 أغسطس 2013, 7:04 am من طرف فيــرو

» ثغرة جديدة
دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Icon_minitimeالسبت 24 أغسطس 2013, 7:01 am من طرف فيــرو

» برنامج الهجوم على المواقع
دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Icon_minitimeالسبت 24 أغسطس 2013, 4:57 am من طرف فيــرو

عداد الزوار

hit counter

شاطر | 
 

 دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...!

استعرض الموضوع التالي استعرض الموضوع السابق اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
شميران كركوكي
أدارةأدارة
شميران كركوكي
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 2120
نقاط : 30592
تاريخ التسجيل : 23/09/2009
العمر : 36

دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Empty
مُساهمةموضوع: دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...!   دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Icon_minitimeالأربعاء 16 ديسمبر 2009, 6:26 pm

وەکو هەڵوێستێک بەرامبەر ئەو شەپۆڵە توندوتیژییە نەبڕاوەیەى کەلە دژى ژنان و ئافرەتانى دونیا ئەنجام دەدرێت،هەموو ساڵێک...


وەکو هەڵوێستێک بەرامبەر ئەو شەپۆڵە توندوتیژییە نەبڕاوەیەى کەلە دژى ژنان و ئافرەتانى دونیا ئەنجام دەدرێت،هەموو ساڵێک لە رێکەوتى (19/11) شەپۆڵێک لە کار و چالاکى بەرێوە دەچێت بۆ بەرگرتن و کەمبونەوەى توندوتیژی دژى مێینەکانى کۆمەڵگا ،ئەمساڵیش بەرێوبەرایەتى نەهێشتنى توندوتیژى دژى ئافرەتان لەم بەروارەدا(19 تاکو25/11) هەفتەیەکى بۆ بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى راگەیاند.

هەڵوێست وە‌رگرت دژى ئە‌و شە‌پۆڵە‌ توندوتیژییە‌ى کە‌ بە‌رامبە‌ر ئافرە‌تانى دونیا‌ ئەنجام دەدرێت، پەیامێکە بۆ زیاتر شە‌رمە‌زارى و رێسوایى عە‌قلیە‌تى دۆگمایى ژن کوژان و هۆکارە‌کانى و پشتە‌وە‌ى زیاتر تە‌شە‌نە‌کردنى ئە‌م دیاردە‌یە‌.

ئە‌وە‌ى پێویست لێرە‌دا هەڵوێستەى لەسەر بکەین،ژن کوشتن و کۆتایهێنان بە‌ ژیانى کە‌سە‌ نزیکە‌کانى ئینسان ،لە‌ ئە‌نجامى پرۆسە‌یە‌کى درێژخایەنەوە هاتووە‌ کە‌ مرۆڤە‌کان ناچار دە‌کات دە‌ستیان بچێتە‌ گیانى نزیکترین و خۆشە‌ویسترین کە‌سیان کە‌ خوشک و هاوسە‌ر و دایکیتیان،بە‌ مانایە‌کى تر ئە‌و قە‌تڵگایە‌ى ژنان کە‌ ئە‌مرۆ بە‌رێخراوە‌ لە‌ ئە‌نجامى زاڵکردنى فە‌رهە‌نگێکى بۆگەنەوە‌ لە‌ نێو هزر و بیرکردنە‌وە‌ى تاکە‌کانى کۆمەڵگاوە لەلایەن دەسەڵاتى سیاسیەوە سەرچاوەى گرتوە کەوا مرۆڤەکانى راهێناوە ساکارترین و سەرەتاترین و تایبەتیترین پەیوەندییەکانى مێینەى کۆمەڵگا لاى گومان و گوناحە،لە ئەنجامى زاڵکردنى کەلتور و داب و نەریتێکى سەرچاوە گرتوو لە دین و خورافیاتەکاندا کە ژن وەکو کۆیلە و خزمەتکار و عەبد سەیر دەکا و دەرچون لە بڕیارەکانى نێرینە سزاکەى کوشتن و زیندانى تاهەتاییە،لە‌ئە‌نجامى کارپێکردنى یاساو دە‌ستورێکى دواکە‌ووتوە‌ کە‌ دە‌ستى بکوژان ئاوە‌ڵا دە‌کات،بە‌هۆى بوونى ئە‌و وە‌زعیە‌تە‌وە کوردستان و عێراق بۆتە ژینگەیەکى لەبار بۆ دورستکردنى(بکوژ) و نزیکە‌ى یە‌ک سە‌دە‌یە‌ ئە‌و گۆرە‌پانە‌ قە‌سابخانە‌یە‌ک بووە‌ بۆ ژنان و ئافرە‌تان و زیندە‌بە‌چاڵکردنى خە‌ون و خولیا هیواکانیان.

رژێمى گۆر بە‌گۆرى بە‌عس سە‌رە‌کیترین پایە‌کانى حوکمڕانى لە‌سە‌ر کوشتن و ئازاردان و زیندانى کردن و یە‌خسیرکردنى تاکە‌کان راگیر کردبوو،لە‌م نێوە‌ندە‌شدا ژنان و ئافرە‌تان بە‌شى شێریان بە‌رکە‌وت و لە‌ژێر ناوى جۆراو جۆردا زۆرترین ژمارە‌یان بێ گیان کران،بە‌کۆمەڵ سە‌ریان لە‌لە‌شیان جیا دە‌کرایە‌وە‌ لە‌ژێر بە‌هانە‌ى لە‌شفرۆشیدا، کە‌چى هە‌ر خۆشیان بەهە‌زار و یە‌ک شێوە‌ لە‌هەڵدابوون بۆ ناچارکردنى ئافرە‌تان تا دە‌ست بۆ لە‌شفرۆشى بە‌رن،دارزیوترین دە‌ستور و یاسایان بە‌سە‌ردا فە‌رز کردن و وە‌کو مرۆڤە‌ پلە‌ دوو و پلە‌ سێ لە‌ کۆمەڵگا چاویان لێکراوە‌،سە‌رە‌تاترین ئازادییە‌ تاکە‌ کە‌سیە‌کانیان لە‌ژێر پرسیاردا بووە‌،بە‌هۆى ملهوڕى و شە‌رانگێزى و بە‌رژە‌وە‌ندى عە‌قلیە‌تى حیزبى و بە‌عس و شە‌ڕە‌ یە‌ک لە‌دوایى یە‌کە‌کانیەوە بە‌ هە‌زارە‌ها ئافرە‌ت،پیاوە‌کانیان بە‌زۆر
ناردنە‌ بە‌رە‌کانى جە‌نگ و ئیتر نە‌گە‌رانە‌وە‌ و ئافرە‌تە‌کانیان ماڵوێرانوسە‌رگە‌ردانکران.

دوایى ئە‌وە‌ى کە‌ ئە‌و رژێمە‌ دژە‌ ئینسانیە‌ لە‌ کوردستاندا گۆرى گوم کرد،نە‌ک ئە‌و دیاردانە‌ بە‌رۆکى ژنان و ئافرە‌تانى بە‌رنە‌دا ،بەڵکو بە‌پێچە‌وانە‌وە‌ بوو بو تە‌وقێک و هە‌زارە‌هاى تر بوونە‌ قوربانى.

هە‌مان عە‌قڵیە‌ت کۆمەڵگاى بە‌رێوە‌برد و بە‌ هە‌زارە‌ها کچ و کوڕ تە‌نها لە‌سە‌ر دوو ووشە‌ و نامە‌ گۆرینە‌وە‌یە‌ک و نێگایە‌کى پر گلە‌یى و تە‌لە‌فۆنێک،دە‌رفە‌تیان نە‌دان چیتر هە‌ناسە‌ بدە‌ن،بەهەمان ریتم و ئاوازەوە کوتایان و لەشەڕ و جەنگەکانیان سەدان گەنج و لاویان لە خێزانەکانیان جیاکردەوە ،هە‌مان یاساکانى سە‌ردە‌مى رژێمى بە‌عس بوو بە‌ نسیبى خەڵک و کوشتنى ژنان (بە‌خە‌باتێک) بۆ سە‌ندنە‌وە‌ى شە‌رە‌ف حیساب کراوە‌ و لایە‌ن و دە‌زگایە‌ک نە‌بووە‌ پێشیان بڵێ لە‌ پشت چاوتان جوتێک برۆى رەش هە‌یە‌!

ئیتر ئە‌و پرۆسە‌ دژە‌ ژنە‌ بە‌ردە‌وام بوو تاکو ئێستاى هێنا کە‌ ژنکوشتن ببێتە‌ دیاردە‌ و رۆژنامە‌ و گۆڤار و بڵاوکراوە‌کان نە‌توانن فریاى بڵاوکردنە‌وە‌ى هە‌واڵە‌کە‌ى بکە‌ون، چونکە‌ رۆژێک نیە‌ دە‌یان رووداوى کوشتن و ئازاردان و زیندانى و لێدان لە‌ شار و شارۆچکە‌کانى کوردستان روو نە‌دات،دەسەڵاتى سیاسى زۆر بەئاسانى دەتوانێ بەر بەم دیاردە بگرێت هەروەکو چۆن هەر باج و رسوماتێک بیەوێت لە خەڵکى وەردەگرێت و دەیکات بەیاسا و کەس زاتى نیە لێى لابدات،بۆیە راگەیاندنى ئەم کەیسە وەکو پرسەیەکى لێدێت بۆ کوشتنى پۆلێک مرۆڤ،کى لە توانادایە بەر لە روودانى کارەساتەکە بەرى پێبگیرێت ،لەگەڵ ئەوەش ئەم راگەیاندنە، پە‌یامێکى ئینسانى و ئومێکى گە‌ورە‌یە‌ کە‌ رۆژێک دادێت لە‌م کۆمەڵگایە‌ش بێ مافى و نایە‌کسانى و توند وتیژى باسێکى نابێت،ئە‌م هە‌فتە‌یە‌ زە‌نگێکى دیکە‌یە‌ بۆ دە‌سە‌ڵاتداران کە‌ پیوێستە‌ بە‌ خۆیاندا بچنە‌وە‌ کە‌ ئە‌و وە‌زعیە‌تە‌ جێگاى قبوڵ نیە‌ و پێویستە‌ رێو شوێنى توند بگرنە‌ بە‌ر بۆ هە‌رچى زووتر کە‌مکردنە‌وە‌ى ئە‌و دیاردە‌ قیزە‌وە‌نە‌ لە‌رێگاى گۆڕینى سە‌راپاى ئە‌و یاسا دژە‌ ئینسانیانە‌ى کە‌ ئێستا لە‌ کوردستاندا کارى پێدە‌کرێت بە‌ یاسا و دە‌ستورێکى مە‌دە‌نى و پێشکە‌وتوو کە رێگا بەکەس نەدات گیان لە بەرامبەرەکەى یان کەسێکى تر بسەنێتەوە لەژێر هەر بەهانەیەک بێت،نەک تەنها ئەمەش بەڵکو بەدواداچون و لێپرسینەوەشى گەرەکە،چونکە سەدەیەکە دەسەڵات و یاسا و دەستور و فەرهەنگ و کەلتور و داب و نەریتەکان لە پشتەوەى بکوژان بوە.
توقيــع العضو شميران كركوكي
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
فيــرو
مؤســـس منتديـــات كركوك تايمزمؤســـس منتديـــات كركوك تايمز
فيــرو
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 3141
نقاط : 54788
تاريخ التسجيل : 20/09/2009
العمر : 34

دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Empty
مُساهمةموضوع: رد: دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...!   دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...! Icon_minitimeالجمعة 08 يناير 2010, 8:55 pm

دةست خوش بي
توقيــع العضو فيــرو
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://xp10.ahlamontada.com
 

دەیانکوژن و پرسەشیان بۆ دەگێڕن...!

استعرض الموضوع التالي استعرض الموضوع السابق الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

(( مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ))


صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات كركوك تايمز :: المنتديــــــــات الكرديــــــــة :: منتدى اللغة الكردية العام-
a
انتقل الى: