گه‌ڕان به‌دوای زانیاری له‌سه‌ر تۆری ئینته‌رنێت، وهزرشێكه بۆ مێشك و ئه‌و به‌شانه‌ی مێشك چالاك ده‌كات كه په‌یوه‌ندیان به بیرتیژی و بڕیاردانه‌وه هه‌یه.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له زانكۆی كالیفۆرنیا ئه‌نجامدراوه و توێژه‌رانی مێشك و باری ده‌روونی به‌شداریان تێداكردووه، وادهركهوتووه كه به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و گه‌ڕان به‌دوای زانیاریی جۆراوجۆر له‌سه‌ر لاپه‌ره‌كانی ئینته‌رنێت، وه‌ك وه‌رزشێكی بێ جووڵه وایه و هاوكاری ده‌كات بۆ به‌هێزبوونی توانستی زانینی مرۆڤ و چالاككردنی ئه‌و به‌شانه‌ی مێشك كه په‌یوه‌ندیان به بیرتیژی و دروستكردنی بڕیار و بڕیاردانه‌وه هه‌یه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 55 بۆ 78 ساڵیدایه و زۆر به كه‌می تۆڕی ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن زانیاری و بیرتیژی و بڕیاردانیان كه‌متره وه‌ك له‌وانه‌ی ڕۆژانه ده‌چنه سه‌ر ئینته‌رنێت و به‌دوای زانیاری‌دا ده‌گه‌رێن
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|