yariga.net - به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید
خۆرخێ ڤالدانۆ له‌میانه‌ی ووته‌یه‌کیدا بۆ ڕادیۆی کــادیناسێر ــی ئیسپانی
ڕایگه‌یاند که‌چیتر یاریزانی نوێ ناهێنینه یانه‌که‌مان به‌ڵکو ده‌بێت یاریزانێکیش
بفرۆشین به‌پێی یاسای یه‌کێتی تۆپی پێی ئیسپانی ده‌بێت 25یاریزانمان هه‌بێت وه
ئێستا 26یاریزان له‌ڕێزی ڕیاڵ دا هه‌ن، هه‌واڵه‌که ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌وا
ڕیاڵ مه‌درید هه‌رسێ یاریزان ڤاندێر ڤارت و لاسانا دیارا و مامادۆ دیارای خستوه‌ته
نێو بازاڕی یاریزاناهوه تا یه‌کێکیان ڕیزی یانه جێبهێڵن ،هه‌ر بۆیه چه‌ندین
یانه‌ی ئه‌ڵمانی و یانه‌ی چێڵسی گرنگیان داوه به کڕینی ڤـــارت وه یانه‌کانی
لازیۆ و فیۆرینتیناش له‌هه‌وڵدان بۆ مامادۆ دیارا و لاسانا دیارا ــش له‌لایه‌ن
فێرگیسۆن ڕاهێنه‌ری مان یونایتد گرنگی زۆری پێدراوه و بێجگه له‌یانه‌ی لیۆن
که‌ده‌یه‌وێت یاریزانی هاونیشتیمان خۆی بباته ڕیزه‌کانی .
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|