نووستن ده‌بێته هۆی رێكخستنی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه قوتابی به‌رۆژ وه‌ریگرتووه،
بۆیه‌ش ده‌بێته هۆی به‌بیرهاتنه‌وه زۆر به‌ئاسانی..هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی
حه‌سانه‌وه و ئارامبوونی مێشك و له‌ش. هه‌روه‌ها وه‌ك شاحنهیهك وایه بۆ
شه‌حنكردنه‌وه‌ی خانه‌كانی مێشك، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت له 7 كاتژمێر تا 9
كاتژمێر زیاتربێت، به‌پێی كه‌سه‌كه‌ش ده‌گۆڕێت. بۆیه قوتابی ده‌بێت شێوازی نووستنی
رێك و ته‌واو بێت.
شێوازی نووستنێكی رێك:
یه‌كه‌م: ده‌بێت كاتی دیاریكراوی نووستن و هه‌ستان هه‌بێت.
دووه‌م: واباشتره خه‌وه‌كه‌ی پچڕ پچڕ نه‌بێت و به‌رده‌وام
بێت.
سێیه‌م: واباشتره له 24 كاتژمێر له 6 كاتژمێر
كه‌متر نه‌بێت..ئومهش به‌پێی كه‌سه‌كه ده‌گۆڕێت.
چواره‌م:
واباشه زۆربه‌ی كاتژمێره‌كانی نووستنت له سێ یه‌كی یه‌كه‌می شه‌و بێت (ده‌بێت
نووستنه‌كه‌ت پێش كاتژمێر 12 بێت). به‌یانیان زووتر هه‌ڵسه بخوێنه له‌به‌رئه‌وه‌ی
مێشك شه‌حنی زۆرتر وه‌رگرتووه و چالاكتره. دوای تێپه‌ڕبوونی كات له‌و رۆژه‌دا
چالاكی خانه‌كانی مێشك كه‌متر ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها رووداوه جیاوازه‌كانی ئه‌و
رۆژه سه‌رقاڵت ده‌كه‌ن و چه‌ند بابه‌تێك له مێشكت دروست ده‌كه‌ن و بیرت له
خوێندن تاڕاده‌یه‌ك دوورده‌خه‌نه‌وه، بۆیه خوێندنی به‌یانیان په‌سندتره.
پێنجه‌م: واباشه له‌دوای ده‌وام بۆ ماوه‌یه‌ك پشووبده‌ی،
كه‌مێك بخه‌وی.دوورگه
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|