پێغه‌مبه‌ری خۆت بناسه
1. ناوی ) محمد) ه , ناوی باوكی عبدالله یه , ناوی باپیری عبدا المطلب ه , عه‌ره‌به له هۆزی قوڕه‌یشیه
2. ناوی دایكی ئامینه‌ی كچی وه‌هه‌به
3. له‌سكی دایكی بووه باوكی كۆچی دوایی كردووه
4. له ڕۆژی دووشه‌ممه له (12) ی ربیع الأول له ساڵی (571 ) زاینی له ساڵی فیل له دایك بووه .
5. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی شیریان داوه‌ته پێغه‌مبه‌ر (صل الله عليه وسلم) چوارن : 1 _ ئامینه‌ی دایكی 2_ ئوم ئه‌یمه‌ن 3_ ثویبه
4_ حلیمة السعدیه به‌ڵام له هه‌موویان زیاتر حلیمة السعدیه بووه .
6. ته‌مه‌نی (6) ساڵ بوو دایكی وه‌فاتی كردووه چووه لای باپیری ( عبد المطلب ) .
7. ته‌مه‌نی (8) ساڵ بوو باپیری وه‌فاتی گرد چووه لای مامه ( أبو طالب ) .
8. له ته‌مه‌نی (12) ساڵی له‌گه‌ڵ مامی چوو بۆ شام به ڵام له ڕێگه‌دا گه‌ڕایه‌وه . چونكه ( به‌حیرای )ی ڕاهیب ئامۆژگاری مامی كرد نه‌یبات بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره , ووتی ئه‌گه‌ر جووله‌كه‌كان بیبینن ده‌یناسنه‌وه و ده‌یكوژن , ووتی ئه‌م كوڕه پله‌و پایه‌كی به‌رزی ده‌بێت .
9. له ته‌مه‌نی ( 25 ) ساڵی ژنی هێنا , ناوی خێزانی ( خدیجة ) بوو(رضي الله عنها) .
10. (2) كوڕی هه‌بوو : 1_ قاسم 2_ عبدالله 3_ إبراهیم .
11. (4) كچی هه‌بوو : 1_ زینب 2_ روقیه 3_ أم كلثوم 4_ فاطمه .
12. (12) مامی هه‌بوو : 1_ ئیمامی حه‌مزه 2_ ئیمامی عباس 3_ أبو طالب 4_ أبو لهب 5_ حارث 6_ زوبیر 7_ عبدالكعبة 8_ موقهوم 9_ قوثهم 10_ حیجل 11_ ضیرار 12_ غیداق / به‌ڵام ته‌نها ئیمامی حه‌مزه و ئیمامی عباس موسوڵمان بوون .
13. شه‌ش پلكی هه‌بوو : خوشكی باوك / 1_صه‌فیه 2_ عاتیكه 3_ ئه‌ڕوا 4_ ئومه‌یه 5_ به‌ڕه 6_ بهیضاو ( أم حكیم ) , به‌ڵام ته‌نها صه‌فیه موسوڵمان بوو .
14. به ( صادق الأمین ) ڕاستگۆی ده‌ستپاك به ناوبانگ بوو .
15. له‌ته‌مه‌نی ( 40 ) ساڵی له شاری مه‌ككه له ئه‌شكه‌وتی ( حیراو ) له (17) ی ڕه‌مه‌زان له رۆژی دووشه‌ممه وه‌حی بۆ هات , بوو به پێغه‌مبه‌ر (صل الله عليه وسلم) .
16. (3) ساڵ بانگه‌وازی به نهێنی بوو , پاشان به فه‌رمانی خوا بانگه‌وازی به ئاشكرا كرد .
17. ساڵی (3) پێغه‌مبه‌رایه‌تی ناونرا به ساڵی ماته‌می ( عام الحزن ) به هۆی مردنی ( أبو طالب و خدیجة ) هه‌ر له‌و ساله‌ش چوو بۆ تائیف بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام .
18. (1) ساڵ و (3) مانگ پێش كۆچ كردن بۆ شاری مدینه له ( 27 ) ره‌جه‌ب له به‌شێكی شه‌و له مه‌ككه‌وه چووه ( مسجد الأقصی ) له‌وێ به‌رز بۆوه بۆ ئاسمانه‌كان كه پێی ده‌گوترێت ( إسراو والمعراج ) هه‌ر له‌و شه‌وه له ئاسماندا نوێژ فه‌رز كرا .
19. (13) ساڵ له شاری مه‌ككه مایه‌وه ئینجا له پاشان كۆچی كرد بۆ شاری مه‌دینه .
20. (1) محرم سه‌ری ساڵی كۆچی یه .
21. له ساڵی (2) ی كۆچی له (17) ی ره‌مه‌زان غه‌زای به‌در ڕوویدا .
22. له ساڵی (3) ی كۆچی غه‌زای ئوحد ڕوویدا .
23. له ساڵی (5) ی كۆچی غه‌زای ( ألأحزاب ) ڕوویدا .
24. له ساڵی (6) ی كۆچی ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌كی له‌گه‌ل قوڕه‌یشیه‌كان مۆر كرد به‌ناوی ڕێكه‌وتن نامه ی حوده‌یبیه ( صلح الحدیبیة ) .
25. له ساڵی ( 8) ی كۆچی فه‌تحی مه‌ككه‌ی كرد .
26. پێغه‌مبه‌ر ( صل الله عليه وسلم ) به‌خۆی له (27) غه‌زادا به‌ژداری كردووه و (47) سریهشی ناردووه بۆ غه‌زا به‌خۆی به‌ژداری نه‌كردووه .
27. یه‌كێك له كاره گرنگه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ( صل الله عليه وسلم ) ڕزگاركردنی مرۆڤایه‌تی بوو له بێ بڕوایی و كۆیلایه‌تی و تاریكیه‌كان به‌ره‌و بڕواهێنان به تاك و ته‌نیایی خوا‌و به‌ندایه‌تی بۆكردنی و ڕووناكی ئیسلام .
28. هه‌ندێك له ڕه‌وشته به‌رزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ( صل الله عليه وسلم ) 1_ ڕاستگۆیی 2_ ده‌ستپاكی 3_ ده‌م پاكی 4_ دڵ پاكی 5_ ڕووخۆشی 6_ ئازایه‌تی 7_ تێكۆشه‌ری 8_ به‌خشنده‌یی 9_ میهره‌بانی 10_ به ئارامی 11_ لێبوورده‌یی 12_ نه‌رم و نیانی 13_ به به‌ڵێنی 14_ به وه‌فایی 15_ خۆنه‌ویستی ) .
29. ماوه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی (25) ساڵ بوو .
30. له ساڵی (11) ی كۆچی له (12) ی ربیع الأول له رۆژی دووشه‌ممه له‌ته‌مه‌نی (63) ساڵیدا له شاری مه‌دینه وه‌فاتی كرد و هه‌ر له شاری مه‌دینه نێژرا ......... هه‌زاران سه‌ڵات و سه‌لام له‌سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ر صل الله عليه وسلم .
نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته جوانه ............سه‌ردار
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|