چه‌ند وه‌ڵامێكی ساده، بۆ چه‌ند پرسیارێكی گران
منداڵ، زۆرجار هه‌ندێك قسه‌و بۆچوون ده‌رده‌بڕێت كه تا ئه‌وپه‌ڕی ساده‌یه، به‌ڵام له‌ناوه‌رۆكدا جێی تێڕامان‌و لێوردبوونه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه نموونه‌یه‌كه له‌وجۆره.
مامۆستایه‌ك چه‌ند پرسیارێك له‌قوتابییه‌كانی ده‌كات، یه‌كێك له‌قوتابییه‌كان ده‌ست هه‌ڵده‌بڕێت‌و ئاماده‌یی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌بێت.
مامۆستا ده‌پرسێت
"چۆن ده‌توانین شیر له‌خراپبوون بپارێزین؟".
قوتابییه‌كه ده‌ڵێت "هه‌ر له‌ناو گوانی مانگاكه‌دا ده‌یهێڵێنینه‌وه‌و هه‌ڵیده‌گرین تاخراپنه‌بێت".
مامۆستا "سێ جۆری به‌رهه‌مه‌كانی شیر بڵێ".
قوتابییه‌كه "په‌نیری سێگۆشه، په‌نیری سه‌ره‌مانگا، په‌نیری قوت‌و".
مامۆستا "شه‌كر له‌چی ده‌رده‌هێنین؟"
قوتابییه‌كه "له‌قوتوی شه‌كره‌كه".
مامۆستا "چۆن ده‌یسه‌لمێنیت كه شته‌كانی ده‌وروبه‌رمان به‌گه‌رما ده‌كشێن‌و به‌سه‌رما دێنه‌وه‌یه‌ك؟"
قوتابییه‌كه "رۆژ له‌هاویندا ده‌كشێت‌و زیاتر له‌چوارده‌كاتژمێره، له‌زستاندا دێته‌وه‌یه‌ك‌و نزیكه‌ی ده‌كاتژمێره".
مامۆستا "چی ده‌زانیت ده‌رباره‌ی به‌ناوبانگترین فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م".
قوتابییه‌كه "ئه‌وه‌ی له‌باره‌یانه‌وه ده‌زانم ئه‌وه‌یه هه‌موویان مردوون".
مامۆستاكه "ئه‌گه‌ر یه‌كێك پرته‌قاڵێكت بداتێ، تۆ چی پێده‌ڵێیت؟"
قوتابییه‌كه "پێیده‌ڵێم ئێجگاری بۆمپاكبكه".
مامۆستاكه "فه‌ره‌نسییه‌كان پاش په‌ڕینه‌وه‌یان له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست، چی‌یان كرد؟"
قوتابییه‌كه "جله‌كانیان وشك كرده‌وه".
مامۆستاكه "كامیان دوورتره، وڵاتی ئه‌مه‌ریكا یاخود مانگ؟"
قوتابییه‌كه "ئه‌مه‌ریكا دوورتره، له‌به‌رئه‌وه‌ی مانگ ده‌بینیین، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا نابینیین".
مامۆستا "عه‌لی بابا پیاوبوو یان ژن؟"
قوتابییه‌كه "پیاو بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ژن بوایه، ده‌مانوت عه‌لی ماما".
مامۆستا "هه‌ریه‌ك له‌فیزیا‌و كیمیا پێناسه‌بكه".
قوتابییه‌كه "فیزیا: ناوه‌ندی چه‌قی كه‌وتنه،و كیمیاش وانه‌یه‌كی بێڕه‌نگ‌و بێتام‌و بێبۆنه، كه‌متر له‌ده‌ماغدا ده‌توێته‌وه".
مامۆستاكه "پێنج پانتۆڵ + پێنج كراس + چوار پێڵاو ده‌كاته چه‌ند؟"
قوتابییه‌كه "ده‌كاته پێنج پیاو كه‌یه‌كێكیان پێخاوسه".
مامۆستاكه "نموونه‌ی شتێكمان پێبڵێ كه له‌ئاودا نه‌توێته‌وه"
قوتابییه‌كه "ماسی".
مامۆستاكه "بۆچی ئاسنیان داناوه بۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ر تا له‌سه‌ری بڕوات؟"
قوتابییه‌كه "بۆئه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ون نه‌بێت".
مامۆستاكه "چی ده‌زانیت ده‌رباره‌ی ده‌ریای مردوو؟"
قوتابییه‌كه "ئه‌وه‌نده ده‌زانم كه پێشئه‌وه‌ی بمرێت، نه‌خۆش بوو".
مامۆستاكه "سوودی گوێچكه چییه؟"
قوتابییه‌كه "ناهێڵێت عه‌ینه‌كه‌كانمان بكه‌وێته‌خواره‌وه".
مامۆستا "ئه‌م رسته‌یه بگۆڕه بۆ رابردوو (دایكم ده‌چێت بۆ بازاڕ)".
قوتابییه‌كه "(نه‌نكم ده‌چێت بۆ بازاڕ)".
مامۆستا "كه‌ی بۆیه‌كه‌مجار ئۆكسجین دۆزرایه‌وه؟"
قوتابییه‌كه "ساڵی 1773ز، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بیریلێده‌كه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه ئاخۆ مرۆڤ پێش ئه‌و مێژووه به‌چی هه‌ناسه‌ی دابێت!!".
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|