ژن و مێردێك له پارێزگای دهۆك ....دوای 3 مانگ له‌پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری هه‌وڵی خۆكوشتنیان دا‌و له چیای (زاوا)ی ئهوپارێزگایهوه به ئۆتۆمبیله‌كه‌یانه‌وه خۆیان فڕێدایه خواره‌وه . بوك و زاوایه‌كی سێ مانگی له‌به‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی پاش نیوڕۆی ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 10_6_2010 به ئوتومبیلێكی جوَری ئه‌ڤیو له چیای (زاوا) خوَیان فڕێدایه خواره‌وه له ئاكامدا زاوا گیانی له‌ده‌ست دا و هاوسه‌ره‌كه‌شی برینداربوو له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونی دا ( ره‌شید محه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتن به‌نه‌وای راگه‌یاند: "ئهمڕوَ سه‌عات (1) ی پاش نیوه‌ڕۆ پۆلیسی فریاكه‌وتن ئاگادار كرایه‌وه كه چه‌ند كه‌سێك له چیای زاوادا خۆیان فرێ داوه‌ته خواره‌وه و دوای گه‌یشتنمان بۆ شوێنی روداوه‌كه، دیاربوو كه گه‌نجێكی (20)ساڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ی خویان له‌و چیایه‌وه خۆیان فڕێداوه‌ته خواره‌وه و گه‌نجه‌كه گیانی له‌ده‌ست دابوو وه هاوسه‌ره‌كه‌شی به سه‌ختی برینداربوو پاشان هاوسه‌ره‌كه‌ی گوێزرایه‌وه بۆ نه‌خوشخانه‌ی فریاكه‌وتن و لێكۆڵینه‌وه‌ش سه‌باره‌ت به‌م روداوه به‌رده‌وامه
شاره زوورپۆست
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|