لێكۆڵێنه‌وه‌كان پیشانیان داوه، حه‌بی كالیسیۆم ئه‌گه‌ری تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ زیاتر ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه پزیشكیانه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی له گۆڤارێكی پزیشكی به‌ریتانیادا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، مه‌ترسی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ له كه‌سانێكدا كه حه‌بی كالیسیۆم به‌كاردێنن به رێژه‌ی 30% له كه‌سانی دیكه زیاتره.
هه‌رچه‌ند ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی پووچبوونی ئێسقانیان هه‌یه بۆ رێگرتن له شكانی ئێسقانه‌كانیان حه‌بی كالیسیۆم ده‌خۆن به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی 11 تاقیكردنه‌وه‌ی جۆراوجۆر نیشانی داوه كه ئه‌و حه‌به رێگری له شكانی ئێسقان ناكات.
زانایانی پزیشكی به‌ریتانیا ده‌ڵێن، وا باشتره خه‌ڵك كالیسیۆم له خوارده‌مه‌نیه جۆراوجۆره‌كان وه‌ربگرن تا ئه‌وه‌ی كه له رێگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه له هه‌وڵدابن ئه‌و ماده‌یه بۆ جه‌سته‌یان دابین بكه‌ن.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|