لیڤه‌رپوول، ئینگلته‌را (Sunday Times)–بازرگانێكی كورد به ناوی یه‌حیا كوردی
دووباره ده‌ستی به گفتوگۆ كردن كرد له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی بۆ كڕینی
یانه‌ی ناوبراو.
خاوه‌نی یانه‌ی لیڤه‌رپوول جۆرج جیلێت
ئێستا خه‌ریكی گفتوگۆ كردنه له‌گه‌ڵ یه‌حیا كه پێشتر یاریزانی نێوده‌وڵه‌ی سوریا
بووه وه پێده‌چێت خاوه‌ن پاره‌یه‌كی زۆر بێت.
جیلێت
ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌وا یه‌حیا تاكه كه‌سه كه‌وا به جدی هه‌وڵی كڕینی یانه‌ی
لیڤه‌رپوول ده‌دات.
جیلێت ئه‌م بۆنده‌ی پێشكه‌ش گشت
به‌رپرسانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول كرد و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بانكی سكۆتله‌ندی كۆبۆوه
كه لیڤه‌رپوول بڕی 300 ملیۆن پاوند قه‌رزاری بانكی ناوبراوه،بۆیه هێشتا گومان
له‌وه‌دا هه‌یه كه‌وا یه‌حیا كوردی ناتوانێت قه‌رزه‌كانی سه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپوول
بداته‌وه.
ئه‌مه جاری دووه‌مه كه‌وا به‌ڕێز یه‌حیا كوردی
ده‌ست به گفتوگۆ كردن بكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول چونكه له
مانگی ئه‌پریلی ڕابردوو ڕاپۆرته‌كان باسیان له نزیك بوونه‌وه‌ی فرۆشتنی یانه
ده‌كرد بۆ بازرگانی ناوبراو.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|