حاجی كاروان: زۆر حه‌ز له ده‌نگی نه‌جمه‌دینى غولامی و به‌هجه‌ت یه‌حیا و عه‌دنان كه‌ریم ده‌كه‌م
له‌میانی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری (لڤینی نوێ)دا بانگخوازی به‌ناوبانگ (حاجی كاروان) وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری هه‌مه‌چه‌شنی داوه‌ته‌وه، له‌م دیمانه‌دا كه له ژماره (16)ی گۆڤاری ناوبراودا بڵاوكراوه‌ته‌وه حاجی كاروان ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه ئه‌و زۆر حه‌ز له ده‌نگی هونهرمهیندان نه‌جمه‌دینی غوڵامی و به‌هجه‌ت یه‌حیا و عه‌دنان كه‌ریم و هه‌ندێك جار حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌كات. هه‌روه‌ها له‌میانی دیمانه‌كه‌دا حاجی كاروان داوای له هه‌موو پێشكه‌شكار و گۆرانیبێژ و كلیپچییهك كردووه كه پێشكه‌وتن و شارستانییه‌ت به خۆڕووتكردنه‌وه و له‌به‌ركردنی جلی ناشیرین نییه.
وێڕای ئه‌مانه‌ش حاجی كاروان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه رۆژانه وه‌ڵامی زیاتر له 100 ته‌له‌فۆن ده‌داته‌وه و وه‌ك خۆشی ده‌ڵێ كه تا ئێستا چه‌ندین كچ هه‌ڕه‌شه‌ی خۆسووتاندن و كوشتن‌یان لێكردووم ئه‌گه‌ر زه‌واجیان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌م.
دوورگه
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|