پیاوان حه‌زده‌كه‌ن به‌رده‌وام ژنه‌كانیان به‌جوانی ببینن، ژنانیش خۆڕازاندنه‌وه به‌ئیشی یه‌كه‌میان ده‌زانن، كچانیش ده‌ڵێن بۆ كوڕان خۆمان جوانده‌كه‌ین. رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كچان‌و ژنان سه‌ردانی ئارایشتگاكان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی خۆڕازاندنه‌وه. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا زۆرێك له‌كچان‌و ژنان باسله‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بۆ رۆژێكیش بێت، ناتوانن خۆیان له‌مكیاژ‌و خۆڕزاندنه‌وه به‌دووربگرن.
زۆرێك له‌و ژنانه‌ی كه‌هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه، باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ته‌نها خۆیان بۆ مێرده‌كانیان ده‌ڕازێننه‌وه تاوه‌كو سه‌رنجی دڵی ئه‌وان به‌لای خۆیاندا رابكێشن، زۆرێكیش بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه تاوه‌كو مه‌به‌ستی خۆیان بپێكن. به‌تایبه‌ت كچان.
ئه‌ستێره جه‌لال كه‌هاوسه‌رگیریی پێكهێناوه، بڕوایوایه خۆڕازاندنه‌وه بۆ ژنان گرنگه، ئه‌و ده‌ڵێت “گرنگه بۆ ئێمه‌ی ژنان خۆمان بڕازێنینه‌وه، چونكه سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌مان بۆ لای خۆمان راده‌كێشین”.
لای ئه‌ستێره نرخی خۆڕازاندنه‌وه گرنگ نییه، به‌ڵكو جوانی گرنگرتره، “ئافره‌ت وه‌كو گوێزوایه زۆرترین پیاو سه‌یریده‌كات، بۆیه پێویسته به‌جوانترین شێوه خۆی بڕازێنێته‌وه». ئه‌و وای وت.
سروه جه‌لال له‌یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانیدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا بوو. ئه‌و راشكاوانه وتی “خۆم جوان ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام بۆ مێرده‌كه‌م ئه‌ویش له‌ماڵه‌وه نه‌ك له‌ئارایشتگادا”.
پیاوان حه‌ز به‌جوانی ژنه‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان رێگای چوونه ئارایشتگاكانیان به به‌رده‌وامی بۆ ده‌كه‌نه‌وه، چونكه لای ئه‌و پیاوانه جوانی گرنگترین شته.
موعته‌سه‌م محه‌مه‌د ماوه‌ی ده ساڵه هاوسه‌رگیریی پێكهێناوه ده‌ڵێت “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام خێزانه‌كه‌م خۆی جوان بكاته‌وه، له‌كاتی بۆنه‌كانیشدا سه‌ردانی ئارایشگه بكات تاوه‌كو به‌جوانترین شێوه ده‌ربكه‌وێت”.
موعته‌سه‌م ده‌ڵێت گرنگه ئافره‌ت سه‌لیقه‌ی جوانی تێدابێت بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، جا پیاوه‌كه‌ی بێت یان خۆشه‌ویسته‌كه‌ی یان بۆ مه‌به‌ستی تری بێت.
به‌لای ئه‌حمه‌د عه‌بدولكه‌ریم ته‌مه‌ن 37 ساڵ، ژنان یان كچان تا جوانبن هه‌میشه سه‌رنجراكێشتر ده‌بن، بۆیه وتی “ئافره‌تی ئێستا زۆربه‌یان خۆیان ده‌ڕازنێننه‌وه، به‌ڵام گرنگه بزانن بۆ كێ خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه“.
ئه‌و كه‌هاوسه‌رگیریی پێكهێناوه، هه‌میشه داوا له‌خێزانه‌كه‌ی ده‌كات خۆی بڕازنێته‌وه تاوه‌كو بۆ ئه‌و به‌جوانتر ده‌ربكه‌وێت.
شه‌وگار ئه‌حمه‌د یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی كه‌هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆڕازاندنه‌وه‌دایه، به‌ڵام زۆر به‌كه‌می ده‌چێت بۆ ئارایشتگاكان، وتی “به‌زۆری له‌ماڵه‌وه خۆم ده‌ڕازێنمه‌وه“.
عه‌بیر خاوه‌نی یه‌كێك له‌ئارایشتگاكانی شاری سلێمانییه‌و به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به، وتی “زۆرێك له‌ژنان له‌سه‌ر بڕیاری پیاوه‌كانیان دێن، زۆرێكیش له‌سه‌ر بڕیاری خۆیان، به‌شێكیانیش خۆشه‌ویسته‌كانیان‌و هه‌ندێكی تریش بۆ به‌رامبه‌ره‌كانیان خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه، وه‌كو ببنه نێچیر بۆیان”.
ئه‌و ژنه چه‌ند ساڵێكه له‌كوردستان ئارایشتگای داناوه