چۆن پارێزگارى دەكەیت لە ئارام گرتن لە كاتێك ڕەخنەت لێ دەگرن؟؟
گرنگ نى یە
چى دەوترێت، بەڵام كەوتنە بەر ڕەخنەگرتن شتێكى ئاسان نی یە هەرگیز، چەند سەرنجێك
لەسەر چۆنێتى بەرەنگاربوونەوەى ئەو ڕەخنانەى لێت دەگیرێن بەبێ هەڵچون و تووڕە
بوون:
1- وا پیشانبدە بۆ كەسەى كە ڕەخنەكەت لێدەگرێت گوێت
لێبووە چى ووتووە و چ ڕەحنەیەكى گرتووە لە كاتى وەستان لە نێوان گفتوگۆكانتاندا،
ئەوەش دەتوانیت بە جوڵاندنى سەرت یان هەر بە ئیشارەتى زارەكى.
2- پرسیارێكى لێ بكە بە تەفسیلى و زیاتر ڕوون كردنەوەى ئەو
ڕایانەى ئەو لەسەرت، بۆ ئەوەى ئارامی و كات بدەیتە خۆت تا زاڵ بیت، هەوڵ بدە گومانى
باش بە نیەتى ببەیت.
3- بە هێمنى و لەسەر خۆیى وەڵامى
بدەرەوە تا كاربكەیتە ئەویش بە ئارامى و بێ هەڵچوون ڕەخنەكانى بگرێ،چونكە بێ شەرمیە
واى لێبكەیت كە ئەویش هەڵبچێت و تووڕە ببێت كە ئەو لە مەوقیفى ڕەخنەگرتنایە،بۆ تۆش
جوانە كە لەو مەوقیفەدایت و بەڵام لەسەرخۆیت.
4- باش گوێی
بدەرێ و ئەو ڕایەى خۆت و ڕاكانى ئەو یان ڕوانینەكانى هەردووكتان كۆبكەرەوە و
گفتوگۆى لەسەر بكە.
5- تۆ دەست پێشخەرى بكە بە پرسیار كردن
لەسەر ڕوانینەكانى ئەو بۆت.
6- هەوڵبدە بتوانى داڕشتنێك بۆ
ئەو تەعبیرانەى ئەو هەیەتى بۆ بیروبۆچوونەكانت بكەیت.
7-
ئارەزوومەندى خۆتى بۆ دەربخە بۆ گەشتن بە چارەسەر،بیر بكەرەوە لە ئامانجى ڕاستى
ئەوەى كە ڕەخنەت لێدەگرێت وە لە چۆنێتى مامەڵە كردن،وە لێى بپرسە ئەگەر هەر بیرێكى
باشتر هەبێت لە مێشكیدا بۆ گرتنەبەرى.
8- ئەوەت لە بیر بێت
كە تۆ ناتوانى هەموو خەڵك ڕازى بكەیت،لە خۆت بپرسە ئەگەر ڕاستى لەو ڕایانە هەیە
لەسەرت یان هەر ئەوەیە مورتاحت ناكەن.
9- ئەگەر هەستت كرد
كە درۆت لەگەڵ دەكات لێى بپرسە ڕاستیەكانت بۆ دەربخات.
10-
ئەگەر زانیت كە ناتوانى ئارام و لەسەر خۆبیت داواى لێ بكە ئەم گفتوگۆیە بۆ كاتى تر
دوا بخەن.
11- ئەگەر زانیت زۆر توڕە دەبیت و ناتوانى لەسەر
خۆبیت لەو كاتانە هەوڵ بدە گفتوگۆ لەگەڵ پسپۆر بكەى بۆ یارمەتیدانت.
12- ئاگا داربە:
* دوور كەوتنەوە لە
وەڵام دانەوە لەسەر شێوەى بەرگریكردن،چونكە ئەگەر هەندێ كەس بزانن كە گوێ یان بۆ
ناگیرێت لەكاتى ڕەخنەگرتندا تووندو تیژ دەبن و زیاتر هەڵدەچن.
*ئەوە بزانە ئەگەر ئیحراجى بكەیت،بوویتە هۆى ئەوەى زیاتر
تووڕەى بكەیت و دەمارگیر بێت.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|