ته‌ماشاكردنی گوڵ و سه‌وازیی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر باری ده‌روونی هه‌یه!ته‌ماشاكردنی گوڵ و سه‌وازیی و په‌یوه‌ست بوون به سروشته‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی، گۆڕانكاریی ئیجابیان له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونیی مرۆڤ هه‌یه.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه پڕۆفیسۆرێكی بواری ده‌رونناسی له زانكۆی مانچسته‌ر به هاوكاریی كۆمه‌ڵه‌ی باخداریی شاهانه‌ی به‌یتانیا ئه‌نجامیداوه، ده‌ركه‌وتووه كه گوڵ به‌هۆی فێنكیی ئاووهه‌وا و درێژیی رۆژه‌وه ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌مه‌ش هاوكاری ده‌كات له دروستبوونی گۆڕانكاریی هۆرمۆن له له‌شی مرۆڤدا، به‌واتایه‌كی دیكه ده‌ركه‌وتووه كه له پێنج خوله‌كی یه‌كه‌می پیاسه‌كردن به سه‌وزایی و ته‌ماشاكردنی گوڵ و گوڵزاردا، مه‌زاج و باری ده‌روونیی مرۆڤ گۆڕانكاریی به‌ره‌و باشه به‌سه‌ردا دێت.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر هه‌زار و 250 كه‌س ئه‌نجامدراوه، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه بوونی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان مرۆڤ و سرووشت و سه‌وازیی و گوڵ و گوڵزاردا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رۆڵی ئیجابی ده‌بینێت له هاتنه‌كایه‌ی ته‌ندروستییه‌كی باش هه‌م له‌رووی ده‌روونی و هه‌م له رووی جه‌سته‌ییشه‌وه
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|