له شاری ساوتهامپتۆنی به‌ریتانی، په‌نابه‌رێكی كوردی عێراق له دوای ئه‌وه‌ی له‌كار گه‌ڕابوویه‌وه، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بهمروودیی دۆزرایه‌وه‌و پۆلیسیش رایگه‌یاند لاشه‌ی ئه‌و كورده هیچ هێمایه‌كی تاوانی پێوه دیار نییه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی thisishampshire.net-ی به‌ریتانی، هێمن حه‌مید /28 ساڵ/، كه له كه‌بابخانه‌یه‌ك كاری كردووه له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌یدا له‌لایه‌ن هاوكاره‌كانییه‌وه به‌مردوویی دۆزرایه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هاوكاره‌كانی دووچاری نیگه‌رانی بوون، كاتێك هێمن له‌كاتی كاره‌كه‌ی دوادهكهوێتو وه‌ڵامی مۆبایله‌كه‌شی ناداته‌وه‌و كاتێكیش ده‌چنه ماڵه‌وه هێمن به‌مردوویی له‌نێو جێگه‌كه‌ی ده‌دۆزنه‌وه.
پاشان هاوكاره‌كانی هێمن په‌یوه‌ندی به‌پۆلیسه‌وه دهكهنو ئه‌وانیش راسته‌وخۆ ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه دهكهنو دواتر پۆلیس هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نادۆزێته‌وه كه ئاماژه به‌وه بكات كه‌سێك هێمنی كوشتبێت.
به‌پێی راپۆرتی پزیشكیش، ناوبراو هیچ نه‌خۆشیه‌كی كۆنی نه‌بووه‌و ره‌نگه به‌جه‌ڵده‌ی دڵ كۆچی دوایی كردبێت، به‌ڵام تا ئێستا به‌ته‌واوه‌تی هۆكاری مردنی هێمن نه‌زانراوه
توقيــع العضو دانيار كوردى |
|