لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی تازه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، ته‌نها گوێبیستنی ده‌نگی دایك بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌سه بۆ دڵنیابوون و هه‌ستكردن به‌ئاسوده‌یی ده‌روون، رونیشكراوه‌ته‌وه یه‌ك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دایكدا، ده‌بێته هۆی ئاسووده‌بوونی ده‌روون، هه‌روه‌ها دایكه‌كه‌ش له هه‌ستكردن به كه‌مته‌رخه‌می دوورده‌كه‌وێته‌وه.
لێكۆڵه‌رانی ئه‌مریكی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كاریگه‌رییه‌كانی ده‌نگی خێزان و هاوڕێ بۆ ده‌روون شیبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 61 كچ له‌نێوان ته‌مه‌نی 7 بۆ 12 ساڵ ئه‌نجامداوه‌و كراون به‌سێ گروپه‌وه.
به‌شێكیان له‌گه‌ڵ دایك روبه‌ڕوو كراونه‌ته‌وه‌و به‌شێكیان له‌رێگه‌ی تهلهفۆنهوهو به‌شه‌كه‌ی تریشیان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان نه‌بووه، ده‌ركه‌وتووه گروپی یه‌كه‌م و دووه‌م رێژه‌یه‌كی هاوتایان له هۆرمۆنات ده‌رداوه كه یارمه‌تی هێوربوونه‌وه‌ی ده‌روون ده‌دات، له‌به‌رامبه‌ردا گروپی سێهه‌م ئه‌و هۆرمۆناتهیان نه‌بووه.
لێكۆڵه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌لایه‌ن خێزان و ده‌وروبه‌ره‌وه پاڵپشتی ناكرێن روبه‌ڕووی كێشه‌ی ده‌روونی و ته‌ندروستی خراپ ده‌بنه‌وه.
radio nawa
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|