پێش ده‌ستگیرانی پێویسته كچان ئه‌م 10 پرسیاره بزانن
ئاواتی دواڕۆژی ئایندهتو ئامانجت له‌ژیان چیه؟
هه‌موو كه‌سێك له‌ژیانیدا هیواو خۆزگه‌یه‌كی هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی له‌هه‌ر بوارێكدا بێت، كۆمهلاَیهتی، ئاینی، خێزانی، زانستی‌و بواره‌كانی دیكه‌ی ژیان، زۆر گرنگه له‌سه‌ره‌تادا یه‌كتر ناسین له‌نێوان كوڕ‌و كچه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی تێڕوانینه‌كانیان بۆ ئاینده ڕوون ئاشكرا بێت، هه‌رچه‌ندێك ڕاوو بۆچوونه‌كانیان ڕوون‌و ئاشكرا بێت له دووا ڕۆژدا ناكۆكی‌و جیاوازییه‌كانی نێوان ژن‌و پیاو كه‌مده‌بێت.
2 ـ ئه‌ندێشه‌ت بۆ تێگه‌یشتن له‌چوونه نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌ری چیه؟
ئه‌وه پرسیارێكی گرنگه بۆ هه‌ردوو لایان، تا هه‌ردوولایان زیاتر ئاشنای یه‌كتربن، یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی شووی كردوه ده‌ڵێت:" سه‌رسام بووم به‌وه‌ی كه زانیم تێگه‌یشتنی پرۆسه‌ی هاوسه‌ری له‌لای مێرده‌كه‌م ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی خواستی سێكسیهتی، منیش هیچ پاداشت‌و ڕێزێكم نیه‌و هه‌موو بهرپرسیارێتیهكانیش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی من.
پیاوه‌كه‌ش ده‌ڵیت:"منیش به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا كێشه‌م هه‌یه تائێستاش خوا كوڕێكی پێنهبهخشیوین.
زانینی تێگه‌یشتنی ژیانی هاوسه‌ری له‌نێوان هه‌ردوولادا گفتۆگۆكردنو قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی ده‌بنه یارمه‌تیده‌ر بۆ چه‌سپاندنی خۆشگوزه‌رانی ژیانی داهاتوو.
3 ـ ئه‌و ڕه‌فتارانه چین كه ده‌خوازیت له هاوبه‌شی ژیاندا هه‌بێت؟
جوانه مرۆڤ باس له‌هه‌سته‌كانی بكات‌و ئه‌وه‌ی حه‌زی لێیه‌تی ئه‌وه‌شی پێی بێزاره‌و ڕقی لێیه‌تی له‌ماوه‌ی ده‌ستگیرانیدا هه‌ردوولایان باسی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌كیان كۆنترۆڵ نه‌كرێت بۆ شتێك كه حه‌زی پێنه‌بێت، مه‌به‌ست له‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا به‌كاردێت وه‌ك ڕه‌فتارو خووڕه‌وشت و هۆكاره‌كان و جۆره‌كانی خۆراك‌و به‌هره‌و ئاره‌زووه‌كان زۆرشتی دیكه‌ش.
4 ـ سه‌ره‌تای ساڵی یه‌كه‌می چوونه نێو ژیانی هاوسه‌ری به‌شیاو ده‌زانیت بۆ له‌دایك بوونی یه‌كه‌م منداڵ ؟
له‌وانه‌یه هه‌ندێك ئه‌م پرسیاره به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرن، بهلاَم چه‌ند حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌و ناكۆكی به‌هۆی ئه‌و بابه‌ته‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه‌و كێشه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی هه‌ر یه‌كێك له خانه‌واده‌ی ژن یا پیاو بێت فشارده‌خه‌نه سه‌ریان بۆ منداڵ بوون، بهلاَم هاوسه‌ره‌كان ده‌بێت خۆیان ئه‌و ڕێكه‌وتنه بكهنو گوێنه‌ده‌نه قسه‌ی كه‌س بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره ژیانی دوواڕۆژیان بشێوێنێت، ئێمه ناڵێن بوونی منداڵ له‌ساڵی یه‌كه‌مدا یان دووابخرێت شیاوه، ئه‌و بابه‌ته وازلێدێنین بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان دهستگیرانهكان.
5 ـ ئایا تووشی هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی هاتوویت یان كهمكوڕیهكی خه‌ڵقی(زگكماكی)ت هه‌یه ؟
بێگومان زانینی نه‌خۆشی كه هه‌ر لایه‌كیان تووشی ببن كاریگه‌ری بۆسه‌ر هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر ده‌بێت، شاردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی به‌فێڵ داده‌نرێت ئه‌گه‌ر پێشتر ئاشكرانه‌كرێت یاخود نه‌دركاندنی ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی له‌پێكهاته‌ی جه‌سته‌دایه و شاراوه‌ن ده‌بێت له‌یه‌كتری نهشاردرێتهوهو باسبكرێت تا له‌سه‌ر هه‌موو شته‌كان ڕێكبكه‌ون.
6 ـ ئایا تۆكۆمهلاَیهتیت؟ كێن هاوڕێكانت؟
په‌یوه‌ندییه كۆمهلاَیهتیهكان گرنگترین خاڵی ده‌ركه‌وتنی باشه‌ی مرۆڤه، گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ سروشتی كۆمهلاَیهتی بێت ساده‌و ساكار بێت‌و خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵكی هه‌بێت گرنگه خۆی بناسێنێت‌و په‌یوه‌ندییه هاوڕیهتیهكانی به‌هێز بێت .
7 ـ پهیوهندهیهكانت بهدایكو باوك‌و خوشك‌و براو خزمهكانتهوه چۆنه؟
توندوتۆڵی په‌یوه‌ندی دهستگیرانهكان بهدایكو باوك‌و خزمانه‌وه گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه هه‌روه‌ك ده‌ڵێن پرۆسه‌ی هاوسه‌ری به‌ته‌نها په‌یماننامه‌یه‌ك نیه له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌ڵكو پهیمانێكه له‌نێوان دوو خانه‌واده‌دا، شوكردنو ژنهێنان جیابوونه‌وه‌و دابڕان نیه له‌هه‌موو جیهانی ده‌وروبه‌رو به‌تنها بژین، هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندیه‌كانتان بهدایكو باوكی یه‌كتریه‌وه باشبێت ئه‌و پرۆسه‌یه پیرۆزترو سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت.
8 ـ به‌چی كاته بۆشاییهكانت پڕ ده‌كه‌یته‌وه؟ خولیا‌و ئاره‌زووه‌كانت چین؟
هه‌رچه‌ندێك كه‌سانی زۆر بناسیت ئه‌وه‌نده بڕیار‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاسان‌و باش ده‌ڕۆن، ئه‌و حه‌زه‌ی مرۆڤ بۆ ئیش له‌كاتی ده‌ستبه‌تاڵیدا مانای وایه كه‌سێتی به‌هێزه‌و پێوانهیهكیشه بۆئاواتو ئامانجه‌كانی لهژیانداو تێڕوانینه‌كانی دواڕۆژیو كه‌سێتی.
9 ـ هیچ چالاكیه‌كی خێرخوازی یا خۆبه‌خشت هه‌یه؟
ته‌رخانكردنی كاتێك بۆ ئاوڕدانه‌وه له‌وكه‌سانه‌ی پێویستیان به‌یارمه‌تی هه‌یه، یان به‌شداریكردن له‌چالاكیه خۆبهخشیهكاندا ژیانی هاوسه‌ری سه‌ركه‌وتو ده‌كات چونكه له‌پێناو شتێك‌دا كارده‌كه‌ن كه یه‌ك ئامانجیان هه‌یه ئه‌ویش چاكه‌یه.
10 ـ بۆچوونت چۆن ده‌بێت دایكی یان دایكت خۆیات هه‌ڵبقورتێنن له ژیانی تایبه‌تیتان؟
ئه‌و پرسیاره له‌وانه‌یه پێش ماوه‌ی ده‌ستگیرانی ڕازی بن پێی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌وانه‌یه لهبۆچوونهكاندا جیاوازی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر دایك‌و باوك یان نه‌نك له‌مامه‌ڵه‌و ڕێگاكانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌ك زۆر كارنه‌كاته پیهوهندییه تایبه‌تیه‌كان له‌وانه‌یه په‌ڕه‌یه‌كی نۆێ له‌ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌وان هه‌ڵبده‌نه‌وه‌و سودی لێوه‌ربگرن.
توقيــع العضو دانيار كوردى |
|