بم به‌خشه
بم به‌خشه که ناتوانم دوایه‌مین
قه‌سیده‌ی سووتاوی خۆمت
پشان بده‌م
بم به‌خشه که ناتوانم ئینجانه‌یه‌ک
له سادۆنیای ڕۆحمت پی ببه‌خشم
هه‌رچه‌ند ئه‌که‌م ناتوانم په‌یکه‌رێک
بۆ شوومی غوربه‌ت دروست بکه‌م پڕ بێ
له بۆن و بهرامی
نیشتیمان ماڵێکی پڕ په‌نجه‌ره‌ی خه‌یاڵ بێ
گڵۆپی چاو مۆنی
ئه‌م باڵکۆنهش ئه‌ڵێ:
ده‌ست له شعر به‌رده و،
وه‌سێتێک بنووسه‌وه
جا من چیم له پاش جێ ئه‌مێنێ ؟
کوپێک ژه‌هری چاوه‌روانی خۆم ئه‌یخۆمه‌وه و
شمشاڵێکی سک کوون کوونی به تیپ
به‌ستراو
بۆ کچه تاقانه‌که‌م و
کۆمه‌ڵێ شعری دڕاوی
له چاپ نه‌دراوی که‌س نه‌دیوو
بۆ هاوسه‌ره‌که‌م و..
تهقوولبابێکی ماڵه کۆنه‌که‌ی دهرگهزێنمان
که ئه‌ویش وه‌ک و
یادگارێک له‌گه‌ڵما دێته ناو
گۆڕه‌که‌م
گۆڕه‌که ...م
گۆڕه‌ک..هم
.........................
وه‌رز بابان
توقيــع العضو دانيار كوردى |
|