پێناسه‌ى خۆشه‌ویستى(دڵدارى) : بریتى یه له : په‌یوه‌ندییه‌كى مۆڵه‌ت پێ نه‌دراو له نێوان هه‌ر دوو رِهگهزى نێر و مێ دا به‌مه‌به‌ستى چێژ وه‌رگرتن له یه‌كتر.
جا پێش ئه‌وه‌ى باسى حوكمى دڵدارى یان خۆشه‌ویستى یان ئه‌ویندارى له‌شه‌رعدا بكه‌ین پێویسته ئه‌وه بزانین مه‌به‌ست له‌م زاراوانه چین ، تا بتوانین حوكمى شه‌رعیان به‌سه‌ردا بده‌ین چونكه وه‌ك گوتراوه (الحكم على الشيء فرع عن تصوره) ده‌بێ له پێشدا مانا‌و رِاستى ئه‌م زاراوانه‌مان لا رِوون بێت ، پێشه‌كى : ئه‌ڵێم ئه‌م زاراوانه و چه‌ندین زاراوه‌ى په‌یوه‌ندى دار به‌م بابه‌ته‌وه هه‌ریه‌ك ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر قۆناغێك یان به‌شێك له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كات ، جا ئه‌م كار و رِهفتاره به‌هه‌ر یه‌كێك له‌و زاراوانه ناو بنرێت ئه‌وه ناو لێنانێكى نادروست و ناته‌واوه و واقیع پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌یه چونكه له مێژووى عاشقاندا كه نێر و مێ حه‌زیان له‌یه‌كتر كردبێ به‌بێ مۆڵه‌تى شه‌رع له قۆناغێك یان به‌شێك نه‌وه‌ستاوه به‌ڵكو په‌لى كێشاوه بۆ یه‌كتر بینین و رِۆچوون تیایدا و چێژ وه‌رگرتن و شه‌یدا بوونى یه‌ك وه بۆ پێكه‌وه دانیشتن و گهرِان و كات به‌سه‌ربردن وه بۆ ئه‌وین یه‌كتربوون و بگره چهندیندهستبازى حه‌رام و ئابرِوبهر ، ئه‌مه‌ش لاى هه‌موو كه‌سێك زانراوه كه به په‌یوه‌ندى بوون ناوده‌برێت بۆ نموونه ئه‌و كه‌سانه‌ى پێش ژنهێنانیان كه دڵداریان كردبێ ده‌بینى زۆر جار له دواى ژنهێنانیان وازى لێ دێنن ئه‌گه‌ر ته‌نها خۆشویستن بێ ئه‌وه كه‌سى خۆشه‌ویست هه‌ر خۆشه‌ویسته به‌ڵام دڵدارى له‌گه‌ڵ ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژنى هێناوه كه‌وابوو ئه‌م دیارده‌یه بریتى یه له‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى ناشه‌رعى له نێوان هه‌ردوو رِهگهز دا ئه‌مه‌ش ناوێكى گشتى یه بۆ هه‌موو ئه‌و كردارانه‌ى هه‌ردوو لایه‌نى ئه‌ویندار ئه‌نجامى ئه‌ده‌ن واقعى پرِ خه‌م و خه‌یاڵى ئهویندارهكانیش ئه‌م رِاستى یه ده‌سه‌لمێنێ ، جا ئاینى پیرۆزى ئیسلام بۆ پاراستنى رِهوشت و ئاین و به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى مۆڵه‌تى نه‌داوه به‌وه‌ى رِهگهزى نێر و مێ په‌یوه‌ندى به‌یه‌كه‌وه دروست بكه‌ن ته‌نها له رِێگهى ژنهێنان و شوكردنهوه نه‌بێ ئه‌مه‌ش چه‌ندین سودو به‌رژه‌وه‌ندى بۆ تاك و كۆمه‌ڵگه‌ى تیادایه ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت به خۆشه‌ویستى بدرێ و رِهها بێت هه‌ردوو رِهگهز بواریان پێ بدرێت هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ركه‌سێكى خۆشبوێت خۆشى بوێت و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ بكات ، له‌وانه‌یه كه‌سى وا هه‌بێت چه‌ند كه‌سێكى خۆشبوێت و دڵ بدات به چه‌ند كه‌سێك ، ئایا چاره‌سه‌ر چى ده‌بێت چاره‌سه‌ریش نییه ته‌نها ئه‌وه‌یه خۆشه‌ویستى سنووردار بكرێت ئه‌گه‌ر كه‌سێ بڵێ ئه‌ى رِاتان چى یه به‌كه‌سێك گه‌ر حه‌زى له كچێك یان ژنێك رِێگر چیه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵدا هه‌بێت ، ئێمه ئه‌ڵێین ئه‌گه‌ر پێش یه‌كتر خۆشویستن و په‌یوه‌ندى بونیان گرێبه‌ستێك (عقد) ێك نه‌بێت تا مافیان به‌سه‌ریه‌كه‌وه دابین و پارێزراو بكات ئه‌وه كارێكى هه‌رزانه‌یه و زیان به‌خشه وه له‌وانه‌یه یه‌كێكیان یان هه‌ردووكیان سته‌م له‌ویتر یان له‌یه‌كتر بكه‌ن وه به‌وه‌فابوون و رِاستكردن له‌گه‌ڵ یه‌كدا مسۆگه‌ر ناكرێت وه له‌وانه‌یه لایه‌نێك له‌و دووانه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى تردا دروست بكات ئه‌گه‌ر مرۆڤ بۆى رِهها بكرێت حه‌زى له هه‌ركه‌س كرد خۆشى بوێ و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ دروستكات جا بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك نبنه قوربانى ومافه‌كانیان بپارێزرێت پێویسته عه‌قدێك هه‌بێت ئه‌م گرێبه‌سته‌ش به‌باشترین شێوه ئیسلام سه‌لماندوویه‌تى كه‌مافى كه‌سى و ئاینى و كۆمه‌ڵایه‌تى و رِهوشتى تیادا پارێزراوه .
كه‌وا بوو حوكمى خۆشه‌ویستییه‌ك یان دڵدارییهك یان ئه‌وینێك هه‌موو ئه‌و موخالهفاتانه له خۆ بگرێت وه‌ك چۆن له واقع دادهیبینین بێ گومان حه‌رامه و لارِێبوونێكى رِهوشتى گه‌وره و ترسناكه و كۆمه‌ڵگا ده‌بێته قوربانى ئه‌و هه‌ڵه‌یه چونكه ئه‌م شتانه له ئه‌ویندارى دا رِوودهدات :
یه‌كه‌م : بۆ یه‌كتر رِوانین پێش ماره برِین ئه‌مه‌ش حه‌رامه و خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ :{قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ}سورة النــور(30).
دووه‌م : به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌كبوون (الخلوة) پێغه‌مبه‌رى خواى صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ :(لا يخلون رجلٌ بامرأة إلا كان ثالثها الشيطان) ترمذى رِیوایهتى كردووه ( (6/284 حديث صحيح غريب .
سێ یه‌م : ده‌ستبازى و چێژ وه‌رگرتن له جه‌سته‌ى یه‌كتر (لأن يطعن في رأس أحدكم بخيط من حديد خير له أن يمس امرأة لا تحل له ) أخرجه الطبراني في الكبير برقم 487 و صححه الألباني في الصحيحه برقم 226 .
چواره‌م : گوێرِایهڵى نه‌كردنى قسه‌ى دایك و باوك كه شاره‌زاترین كه‌سن بۆ چاره‌نووسى كچ یان كورِ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ : ( إذا جاءكم من ترضون دينه وخلقه فزوجوه...) .
وه چه‌ندین زیان و خراپه‌ى تر له‌وانه :
1- تووشبوون به‌نه‌خۆشى (ئه‌وین) و له‌ده‌ستدانى عه‌زیمه‌ت و زاڵكردنى ئاره‌زووه‌كان به‌سه‌ر ژیرى و شه‌رعدا ، زانایان ئه‌وینیان به‌نه‌خۆشى كوشنده داوه‌ته قه‌ڵه‌م ته‌نانه‌ت به‌به‌شێك له شیركى داناوه .
2- رِێگه خۆشكردن بۆ ئه‌نجامدانى داوێن پیسى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هۆكاره بۆ زیناكردن وكارى خراپ له ئاینى ئیسلامدا به‌یاساى (سد الذرائع)قه‌ده‌غه كراوه .
3- شكاندنى سنوورى رِهوشتى ئیسلامى و كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌ره‌پێدان بهناپاكى و دڵنیا نه‌بوون له‌یه‌كتر .
له كۆتایدا ئه‌ڵێم :
1- پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ : ( ( البرُّ ما أطمأنته إليه النفس والإثم ما حاك الصدر ) ) چاكه و شتى حه‌ڵاڵ دڵ پێى ئاسوده ده‌بێ وخراپهش ئه‌وه‌یه دڵ پێی ناخۆش بێ .
2- ئایا ئه‌و كه‌سه‌ى گاڵته بهرِهوشتى خه‌ڵكى تر ده‌كات پێى خۆشه كه‌سانى تر له‌گه‌ڵ خوشك و دایكه په‌یوه‌ندیان هه‌بێت ، بۆیه داواكارم له‌گه‌نجان به كورِ و كچه‌وه هه‌موویان شوێنى هه‌نگاوه‌كان نه‌كه‌ون و ساخته‌ى شه‌یتان كاریان تێ نه‌كات و شوێنى چاره‌سه‌رى ئیسلام بكه‌ون كه بریتى یه له ژنهێنان و مێردكردن .
توقيــع العضو دانيار كوردى |
|